ئه‌میری كۆمه‌ڵ،ئه‌مینداری یه‌كگرتوو،سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان...تكایه ڕێبه‌ری خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له‌شاری هه
Thursday, 10/03/2011, 12:00
دوای 21 رۆژ له خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی كوردستان،دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و قۆرغكردنی حكومه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان،تا ئێستا هه‌ست به‌وه‌ناكرێت ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامێكی روونی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه،وه‌كو ده‌بینین رۆژ به‌رۆژ خۆپیشاندانه‌كان گه‌رمتر ده‌بن و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌موو رێگه‌ێكی گرتوه‌ته به‌ر بۆ كپكردنه‌وه‌ی وه‌كو كوشتنی خه‌ڵك و سوكایه‌تپێكردن و هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین و په‌لاماردان و لێدانی رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و لیوا سه‌ربازییه‌كان و هێزی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه،هه‌روه‌ها سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌گی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
من قه‌ناعه‌تم وایه گۆڕانكاری ده‌بێت،به‌ڵام به‌م شێوه‌یه نا چونكه گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو وه‌كو پێویست نه‌هاتونه‌ته‌مه‌یدان و خۆیان به‌دورگرتوه له‌جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر،ده‌بێت ئه‌وان باش ئه‌وه بزانن كه سلێمانی له‌مێژه كه‌وتوه‌ته ده‌ست ئۆپۆزسۆن و له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌رچووه،ده‌بێت ئه‌وان شه‌ڕی هه‌ولێر بكه‌ن كه‌چی تا ئێستا ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه‌سیان جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ن ببنه رێبه‌ری خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له‌شاری له‌هه‌ولێر،دیاره ئه‌وانیش ترسیان هه‌یه له‌پارتی.
ده‌بێت ئه‌مجاره ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامیی و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێنه ناو جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ره و پشتیوانی خۆیان ده‌رببڕن بۆیان،نه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی كۆبونه‌وه بكه‌ن،پارتی و یه‌كێتی به‌م كۆبونه‌وانه ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان هێواش بكه‌نه‌وه،ئه‌و سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه ده‌بێت باش ئه‌وه بزانن بیست ساڵه پارتی و یه‌كێتی داواكانی خه‌ڵك جێ به‌جێ ناكه‌ن تازه به‌تازه‌ش هیچ بۆ میلله‌ت ناكه‌ن،تكایه وه‌رنه مه‌یدان و خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفروان له‌شاری هه‌ولێر رێكبخه‌ن وه‌كو پاڵپشتێك بۆ شاره‌كانی تر‌ى كوردستان و خه‌ڵكی هه‌ولێریش چاوه‌ڕێ رێبه‌رێكن كه‌پێشیان بكه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان،دڵنیابن تاخۆپیشاندانه‌كان نه‌گاته شاری هه‌ولێر و دهۆك وه‌كو ئه‌وه وایه هیچ نه‌كرابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست