کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


وه‌ڵامێک بۆ مه‌لا به‌ختیار

Friday, 19/02/2010, 12:00


مه‌لا له ‌ووتاره‌ پڕ له‌ فشه‌ که‌ یدا له‌ خانه‌قین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ چوار پێشمه‌رگه‌ی خانه‌قینی له‌ ساڵی1984 به‌ فه‌رمانی نه‌وشیروان مسته‌فا گوله‌ باران کراون، ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دۆستی مه‌لا بوون.
باشه‌ گریمان ئه‌م قسه‌ی مه‌لا راسته‌، ئه‌ی بۆ جه‌نابی باسی نامه‌ردیه‌ گه‌وره‌که‌ی خۆی ناکات له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش، کاتێک که‌ له‌ گوندی کانی ژه‌نان (ناوچه‌ی تاووگۆزی) میوانی عه‌زیز حه‌مه ساڵح ده‌بن ڵه‌ گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌کدا. له‌وانه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵی بوون (مه‌لا) ماموستا پشکۆ و حه‌مه‌ ئاوات که‌ هه‌ردوکیان ماون پاش نان خواردن به‌ پیلانی پێشتر داڕێژراوی مه‌لا به‌ختیار، له شه‌ودا وله‌کاتی خه‌ودا هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی عه‌زیز و۷ که‌سیان لێ ده‌کووژن و عه‌زیز به‌ دیل  ده‌گرن و ڵه‌ گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م به‌ سه‌ر هاته‌ له‌ کتێبی ئه‌زموون و یادی پشکۆ نه‌جمه‌دین باسی لێکراوه..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە