کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
یەكێتى بەدبەختیەكەى لەوەدانیە كە هێزێكى وەك گۆڕانى لێ جیا ئەبێتەوە یان ئەو حزبە ئەبێتە پاشكۆى پارتى و بەرەو پوكانەوە ئەڕوات، بەڵكو بەدبەختى و نەهامەتى یەكێتى لەوەدایە كە كەسێكى وەك مەلا بەختیار تێیدا سەركردەیە و وەك قوتبێكیش لەنێو ئەو حزبە خۆى ئەنوێنێت. مەلا بەختیار ساڵانێكى زۆر بەرپرسى مەكتەبى رێكخراوەكانى...