کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەلى عێراق گیرۆدەى دەستى دیكتاتۆرە

Sunday, 05/05/2013, 12:00








گەلى عێراق لە دواى روخانى رژێمى بەعس لە ساڵى 2003 بە كورد و عەرەبى شیعە و سونەوە , ئاواتەخوازى عێراقێكى سەقامگیر و دیموكراسى بوون , بەڵام ئەو خۆزگەیەى تاكى قێراقى نەهاتەدى.
لە دواى روخانى رژێمى بەعس گەلى عێراق هەر رۆژە و لەگەل كێشەیەكى تازە بەخەبەر دێت , رۆژێك كێشەى پێكهێنانى حكومەت و رۆژێك كێشەى دەستور و رۆژێك كێشەى نەوت و رۆژێك كێشەى تایفى , باتەقینەوە بەردەوامەكانیش بوەستى كە رۆژانە چەندین كەس دەكەنە قوربانى .
تاكى عێراقى بەدەست سەركردەى دیكتاتۆر و گیرى خواردوە .
یەكەم حكومەتى ناوەندى كە نورى مالكى لە ئیستا خۆى سەرۆك وەزیران و فەرماندەى باڵاى هێزە چەكدارەكانە, هەرۆژە و كێشەیەكى تازە بۆ گەلەكەى دروست دەكات رۆژێًك بە دروست كردنى مەلەفى تێرۆر بۆ نەیارەكانى رۆژێكى تر بەدروست كردنى كێشە لەگەل حكومەتى هەرێم لە سەر مەلەفى نەوت هێزەكانى پێشمەرگە , كۆتا قەیران كە مالیكى دروستى كردوە هەلگیرساندنى شەریى تایفیە لەگەل هۆزە سونەكان كە تائیستا سەدان كوژار وبریندار هەیە ئەوەش لەوە دەستى پێكرد هەێزەكانى سوپاى عێراقى هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانى حەویجە و چەندین كەسیان و گرت كوشت و بریندار كرد.
ئەوەى كە تاكى عێراقى لێتێناگات مالیكى و حكومەتەكەى ئەم هەموو كێشەیە لەپاى چى بۆچى كەگەر كاركردن نەبێت بۆ بوون بەدیكتاتۆر و دورخستنەوەى سونە و كورد لە حكومرانى و بەرێوەربدنى وڵات بێبەش كردنیان.
دووەم لە هەرێمى كوردستانیش تاكى كورد گیرى بەدەست گەندەڵى و ناعەدالەتى و كێشە بەردەوامەكانەوە خواردوە.
هەردوو حیزبى فەرمان ڕەوا لە كوردستان بەردەوام لە هەوڵى دورخستنەوە لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆنن بە گرتن و سوتانى بارەگا و برینى موچە و هتد.. ئەوەش كردنەوەى درگاى بوون بەدیكتاتۆرە خۆ سەپاندنە بەزەبرى هێز و پارە .
ئێستاش لە سەرو بەندى نزیك بونەوەى وادەى هەڵبژاردنەكان هەردوو حیزبى فەرمان رەوا لە هەوڵى پێشێل كردنى دەستورن بە 3 بارە خۆ هەلبژاردنەوەى مەسعود بارزانى, خۆئامادەكردن بۆ كردنى تەزویر بە بەخشینەوەى ناسنامە بە ئاوارە سورى و توركەكانى هەرێمى كوردستان ئەوەش بۆئەوەى لەكاتى هەڵباژدنەكاندا سەركەوتنیان مسۆگەر بكەن .
لە كۆتایدا ئەڵێم ئەمە هەرێمەكە بێت و ئەوەش حكومەتى ناوەندى بێت كە هەردووكیان سەرچاوەى هەموو كێشە و نەهامەتیەكانى عێراق و كوردستان بن ئیتر تاكى عێراقى دڵى بەچى خۆشبێت و چاوەرى چیتان لێبكات , دڵنیان بن هەموو گەلى عێراق چاوەڕى عێراقێكى سەقامگیرە بەڵام لە دواى روخانى ئێوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە