ئایا هه لبژارن ریگه چاره ی کۆتایی هینانه به نه هامه تی یه کانی خه لکی کوردستان...؟
Thursday, 05/09/2013, 12:00
دوای بیست ودووسال له حاکمیه تی بزووتنه وه ی کوردایه تی ،به علمانی وئیسلامیانه وه ،به چه پ و راست و میانه ره ویانه وه ،که له بۆته ی خولگهی ئه و بزووتنه وه یه داده سورینه وه ،هه رچی نه هامه تی و ناداد په روهی و گه نده لی و تیرۆر ئازاروو مه ینه تی هه یه به سه ر خه لکیکوردستانیان هیناوه.دزینی سامانی ووڵات ..تیرۆری رۆژنامه نووسان و نه یارانی سیاسیان ،تیرۆریژنان و ئیستغلال کردنی ژنان ،له پیناوی ئاره زوه تایبه تیه کانیان ،لهریگه ی دامه زراندن و پیدانی پۆست و پاره وه.راونانی ئازادیخوازان وته قهکردن له خۆپیشانده ران و شه هیدو بریندارکردنیان ..بردنی سامانی سه رزهویی و ژیرزه ویی و به کارهینانی ،له خزمه تی خۆیان و بنه ماله کانیان وخه لکی کوردستانیش له ژیانیکی پرله نه هامه تی دا ده ژین و بیست ودووساله به به لینه درۆینه کانی ئه و بزووتنه وه یه فریوو ده خۆن .ماوه ی چه ندرۆژیکه بزووتنه وه ی کوردایه تی به هه مووباله کانی یه کهوتوونه ته بانگه شه ی هه لبژاردن و ،وه ک ئه وه ی ئه وان له رابوردوداهۆکاری نه هامه تی یه کانی خه لکی کوردستان نه بووبن حاکمیکی چاره گراننه بووبن ،وه ک مۆته که به به رۆکی خه لکی کوردستانه وه ،که وتونه ته ههلرشتنی فرمیسکی تیمساحیانه بۆخه لک و لییان ده پارینه وه ده نگیان بده نی،تا کۆمه لگا پیش بکه ویت و خه ونی لاوان وژنان و کریکاران وفه رمانبهران وهه موو چین وتویژه کانی کۆمه لگا به دی بهینن.به راستی مایه پیکه نین و له هه مان کاتیش دا جیگای گالته جاریه ،که خهلکی کوردستان باوه ر به وان بکات.قه ت نه بووه جه لادو مافیای مافه کانیخه لکی کوردستان بووبنه فریشته و بیانه ویت مافه کانیان دابین بکه.میژووی ئیوه هینده ره شه به رامبه ربه خه لکی کوردستان ،له ماوه یحاکمیه تاندا .جومگه یه کی ژیان نه ماوه ده ستان تئ نه خستبیت و ویرانتاننه کردبیت،بۆیه هه رچی بانگه شه و به لینه کانتانه ،جگه له سیناریۆوگالته جاری هیچی ترنی و ،ئه گه رخه لکی کوردستان به ژداری بکات ،له گالتهجاریه ی ،به ناوی هه لبژاردنه رئه نجام ده دریت .ده بیت چاوه روانی نههامه تی زیاتربن.خه لکی کوردستان ،کاتی ئه وه یه ده ست بۆناره زایه تیجدی به رن ،له ریگه ی شه قامه وه و کۆتایی به و ده سه ڵاته مافیاو گه ندهله بهین ،چونه ته نها رامالین و کۆتایی هینان به ده سه ڵاته ده توانیتماف و ئازادیه کان فه راهه م بکات ،نه ک سیناریۆی گالته جاری هه لبژاردن،که پیش وه خت ئاکا مه که ی رۆشنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست