بەیاننامەى گروپى گەنجانى هۆشیار

Tuesday, 26/04/2011, 12:00


بۆ جەماوەرى خۆشەویستى كوردستان
دوایى دروست بوونى ئەو بارودۆخە ناوچەیەى دروست بوونى ئەو شۆرشە سپیانەى بۆ گۆڕینى دەسەڵاتە دكتاتۆرەكانى ناوچە هاتە ئاراوە وبووەهۆى ڕوخانى هەندێ لەوان و دەسپێكردنى چاكسازى بنەڕەتى لاى هەندێكى تریان ,ئەمەش لەبەر هۆشیارى كۆمەڵگەى ئێمەو ئاگادار بوون لە بارودۆخى ناوچەكەو جیهان .كاریگەرى خۆى لەسەر كۆمەڵگەى ئێمەو بەتایبەت جیلى گەنج بە جێهێشت . ئەمەش بووە هۆى دروست خەونى چاكسازییەكى بنەڕەتى لە سیستەمى سیاسى كوردستان . چونكە ئەو دووپارتە دەسەڵاتدارەى هەرێم لەماوەى 20 ساڵى فەرمانڕەوایى خۆیاندا نەیانتوانیوەمودێلێكى فەرمانڕەوایى دیموكراسى و ئازادى ودادپەروەرى بێنە ئاراوە كە بانگەشەیان بۆ دەكرد.سەرەڕایى ئەمانەش ئەو كارەساتانەى بەسەر خەڵكیاندا هێنا ساڵەهایى دەوێ تا كاریگەرى لە مەیدانى سیاسى و زهنى خەڵكیدا بسڕێتەوە .
لەبەر ئەو فەرمانڕەواییە هەڵەى 20ساڵى ئەوان سەرەنجام تاسەى ئارامى كۆمەڵگە پڕبوو وە لە 17ى شوبات خۆپیشاندان دژى ئەو سیستەمە لە كاركەوتووە دەستیپێكرد .دواتر زۆربەى شارو شارۆچكەكانى كوردستانى گرتەوە. بەڵام لێرەدا ئەوەى مایەى شەرمەزاریە دەسەلات بەو پەڕى توانایەوەو بەدڵڕەقانە , ڕوبەڕوى خۆپیشاندەران بوویەوە ,10كەسى لێ شەهید كردن و بەسەدان بریندارو لە زندان نانى سەدانى ترو ئازارو ئەشكەنجەدانیان .
بۆیە دوایى سەركووت كردنى بێ ڕەحمانەى دەسەلات, ئێمە وەكو چالاك وانانى مەدەنى بە ئەركێكى ڕەوشتى و مێژووى خۆمان زانى و بڕیارمان دا بە دروست كردنى گروپێكى سەربەخۆ بۆ داكۆكى كردن لە خەڵكى زوڵم لێكراوى كوردستان بەناوى گروپى (گەنجانى هۆشیار).هەر بۆیەش كارو چالاكیەكانى ئێمە سەرەڕایى داكۆكیكردنى تەواومان لەمافەڕەواكانى خەڵكى كوردستان .ئیدانەى ئەو كارە هەڵانەى دەسەڵات دەكەین .كە دەیەوێ بەو كارەى درێژەبە دەسەڵاتى نایاسایى خۆى بدات .
بەداخەوە دەسەڵات لەماوەى دوایى ئەوەى سەلماند, ئەوەى باكى ئەو درێژەدان بە دەسەڵاتەكەیەتى ,نەك خوێنى گەنجانى ئەم نیشتیمانە .بۆیە ئێمە لێرەدا بەئەركى خۆمانى دەزانین بۆ یەكەم جار بێ پەردە داوایى دادگایى كردنى تاوانبارانى شەڕى ناوخۆ دەكەین بەتایبەت هەردوو جەلال تاڵەبانى ومەسعودبەرزانى وهەمووتاوانبارانى دى .چونكە هەمان ئەوكارەكتەرەكان سەرەكیانەن خەریكن جارێكى دى ئەو جەنگە قێزەونە دروست دەكەنەوە.چوون لەساڵانى پێشوو لێپێچینەوەى شەڕى ناوخۆیان لێنەكراوە ئەیانەوێ ئەم جارەش بۆ سەركوت كردنى خەڵكى وئۆپۆزسیۆن هەمان رێچكەى هەمیشەى خۆیان بگرنە بەر
جا بۆ ئەوەى لەم نیشتیمانەى ئێمە یاسا سەروربێت دەبێت ئەمانە ملكەچى یاسابكرێن ,نەك یاسا ملكەچى ئەوان .
گروپى گەنجانى هۆشیار
27ى نیسان ى 2010
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە