کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەتەكەى دختۆر بەرهەم و كفن دزى پیِشوو

Thursday, 24/12/2009, 12:00


ئەوەندە شانازى بە خۆیەوە كرد , جەلالیەكان ئەوەندەیان شانازى پێوەكرد خەریك بوو ئێمەش بڕوا بكەین كە ئەم كابینەیە یەكێك دەبێت لەو كابینانەى تا ئێستا بۆ خزمەتى میللەت نمونەى نەبوە , بەڵام نەك وانەبوو بەڵكو ئەوەى كفن دزەكەى پێشووش كردبووى تێكى دایەوە , یەكێك لەو دەستكەوتانەى بەرهەم ئەبێت شانازى پێوە بكات ئەوەیە كارەباى بۆ كەم كردینەوە , ئەم حكومەتە بەومەرجە كارەبا ئەدات بە میللەت كە نابێت بەكارى بهێنن , نابێ سپلێت و بۆیلەر و هیتەر و ئەو شتانەى پێ هەڵكەیت میللەت بۆى هەیە تەنها تەلەفزیۆن و سەلاجە و چەن گڵۆپێك هەڵبكات , , ئەبێت ئێمەى میللەت دەست بە كارەباى نیشتمانیەوە بگرین بۆ ئەوەى پاشەكەوتى بكەین بۆ فیرعەونەكان , نابێت ئەوان بێ سپلێت بن , نابێت بەیانیان وەكو ئێمە بە ئاوى سارد خۆیان بشۆن و لەش پیسى خۆیان دەربكەن , لە سەردەمى كفن دزى پێشوودا بەس نەبوو كارەبا باش بوو بەڵام ئەم هات و وەكو شەمشەمە كوێرە ئەوەشى بڕى , جا وەرە نەوت نەبێت , كارەبا نەبێت , پارە بەش نەكات جا چۆن خەڵك بتوانێ خۆى گەرم بكاتەوە , مناڵەكانمان تا ئێستا لە خوێندگاكاندا بێ نەوتن , لە كۆبونەوەیەكى باوكاندا بەڕێوەبەرەكە پێى ووتین من ناتوانم نەوت دابین بكەم وتەربیە نامان داتێ سۆپا هەڵبكەم لەبەر ئەوە كێ سۆپاى ئەوێت با پێنج لیتر نەوت بدات بەمناڵەكەى و بۆمان بهێنێت , ئێستا لە سلێمانى بەرمیلێك نەوت بە 130 دۆلارە , ئەویش نەوتە پیسەكە كە ناتوانى لە ژوورێكى داخراودا بیسوتێنێ غازى هەیە , كارەبا بۆ ماڵ و مقەرە حیزبیەكان و ئەو ئوتێل و باڕ و موتێلانەى خۆیان بیست و چوار سەعاتە و بڕینى نیە , ئەوان تەنانەت بۆ حیمایە و كەوو كۆترو سەگەكانیشیان سپلیتیان داناوە , بەڵام سپلێتێك بۆ ماڵێكى ئەم میللەتە ئەوە زیان گەیاندنە بەو بەرهەمە نیشتمانیە , ریكلام بۆ بازاڕى ئەسحابەسپى ئەكات ئەو بینا گەورەیە و ئەڵێ گەرم كەرەو فێنكەرەو پەیژەى كارەباى و مەسعەدى بەردەوام هەیە چونكە ئەم بازاڕە هى یەكێتیە , بەڵام بۆ خەڵك بێجگە لە پێنج سەعاتى مولیدە ,لە حەوتى بەیانیش تا سەعات دووش ئەبڕێ , ئەمە كارەبا و نەوت , لەو ڕۆژەوە ئەم پیاوە شومە بۆتە سەرۆكى كابینەى شەشەم كە لەوە ئەچێ كورد شەشى پێوەنەیەت كوشتن و هێرش كردنە سەر خەڵك زیادى كردوە , لە سلێمانى لەم ماوەیەدا هێرش كرایە سەر چەند كەسێكى لیستى گۆڕان و چەند كەسێكى تریش كوژران, لە هەولێریش هەروەها چەندین ڕووداو ڕویان دا , برازاكەى تاڵەبانیش هێرشى كردە سەر بارەگاى حیزبى شیوعى و ئەمڕۆش خەڵكى پیرەمەگرون گەورەترین خۆپیشاندانیان كرد و چەندین كەسیش بریندار كران , دیارە ئەم پیاوە ئەوەندەى بە شان و باهووى خۆیدا هەڵى دا بوو بە چاوەوە یان تواناى بەڕێوە بردنى حكومەتى نیە , بێجگە لەوەى كە یەكێتى و پارتیش كێشەى بۆ دروست دەكەن كەواتە واز هێنان باشترە لەوەى بە هۆى تۆوە ئەم میللەتە ش توشى ماڵوێرانى زیاتر بێت , میللەت حكومەتێكى ناوێ نەتوانێ كارەبا و سوتەمەنى و ئاسایشى بۆ دابین بكەیت , كەس لە ڕۆحى خۆى ئەمین نیە و حاكم قادریش چەك قەدەغە ئەكات , ئەویش تەنها بۆ هەندێ كەس بەڵام خۆیان هەریەكەى دەیان سەیارە حیمایەیان هەیە , ئەمانە ئەو كارەساتانەن لە سەردەمى كابینەكەى بەرهەمدا ڕوو دەدەن , بۆیە ئەڵێین سەد شەڵڵا بەكفن دزى پێشوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە