کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەبە هەڕەشەى مەلا و نە بە پارەى دزراو دەنگمان نافرۆشین

Tuesday, 07/04/2009, 12:00


 نە بەو پارەیەى چەندین ساڵە سەرانى خیانەتكارى ئەم ووڵاتە لێمان ئەدزن , نە هەڕەشەكانى مەلا و مامە و كاكە پەشیمانمان دەكاتەوە لەو بڕیارەى داومانە , دەنگمان هەر دەنگى لیستى گۆڕانە , دەنگى ئەو لیستەیە كە ئەمجارە لە زوڵم و زۆرو دزى ئەمانە ئەمان پارێزێ , دەنگى ئەو لیستەیە كە مل كەچى حیزب نین و كار بۆ دەستورو یاسا و بە دامەزراوەیى ئەم دەسەڵاتە دەكەن , دەنگمان بۆ ئەوانەیە كە كار بۆ ئەوە ئەكەن پەرلەمان پەرلەمانى گەل بێت نەك مەكتەبى سیاسى حیزب بێت , دەنگمان بۆ ئەو لیستەیە كە نەسریەى حیزبەكان و گرێ بەستیە نەوتیەكان ئاشكرا دەكات , دەنگمان بۆ ئەو لیستەیە كە خۆش گوزەرانى و داد پەروەریى دابین ئەكات , دەنگمان بۆ ئەو لیستەیە كە ئەیەوێت یاسا سەروەر بێت و بۆ هەموان وەك یەك بێت , نەك بۆ هەندێك ارحم راحمین و بۆ هەندێك شدید العزاب بێت , هەژدە ساڵە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و دزە نانى مناڵەكانمان ئەدزن , كەچى ئێستا جارێكى تر هەر بەو پارە دزراوە گەرەكیانە دەنگیان بدەینەوە و جارێكى تریش بیان كەینەوە بە حاكم و كۆیلەیەتى خۆمان ڕابگەیەنین , ئەو كاتانەى هەژارێك , كەم ئەندامێك , زیندانى سیاسیەك , دایك و باوكى شەهیدێك , هاوسەرو مناڵى شەهیدێك برسى بوو ئەمان پارەكانیان لێ ئەشاردینەوەو ڕەوانەى بانكەكانى ئەوروپایان دەكرد , ئێستاش دەیهێننەوە و ئەیكەن بە پیاوەتى و ڕۆنى خۆمان ئەدەنەوە لە سمێڵى خۆمان , پێمان ئەڵێن پارە ئەدەین و دەنگ ئەكڕین , هەژدە ساڵى ڕەبەقە پارتى و یەكێتى , مامە و كاكە , بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى , ئەدزن , ئەكوژن , ئەتكمان ئەكەن , جارێكى هاتون بە جانتاى پڕەوە و داواى دەنگمان لێ دەكەن , بەڵام ئەو كاتەى مناڵەكانمان برسیان بوو وە دەچوینە بەر دەرگاكانیان دەریان ئەكردین و جانتاى دۆلارەكانیان لێ ئەشاردینەوە , بڵێیت ئەم هەژدە ساڵەمان بیر بچێت , بڵێیت كوێر بین و بە بۆنى دۆلارى دزراو دەنگمان , ویژدانمان بفرۆشینەوە بەو دزانەى گڵەكەشمانیان فرۆشت , نەتەوەو خاكەكەمانیان فرۆشت , هەرچى عەسكەرى تورك و عەرەب و فارسە كردیانە سەرمان , بڵێیت ئەم میللەتە ئەمەى بیر بچێت , توخوا بڵێیت ئەم میللەتە 31ى ئاب و هێنانى سوپاى توركى بیر چێت , باوەڕ ناكەم , بڵێت خەڵك كوشتنى سۆرانى مامە حەمە و شێخ ستارى بیر بچێت , باوەڕ ناكەم , بڵێت شەهیدە بێ گۆڕەكانى شەڕى ناوخۆمان بیر بچێتەوە كە تائێستا چارەنوسیان وەكو ئەنفالەكانە , باوەڕ ناكەم كەسێك مابێت , كوردێك مابێت ئەمەى بیر بچێت , بڵێت خەڵكى ئەم ووڵاتە دەساڵ شەڕى ناوخۆى بیر بچێت باوەڕ ناكەم ,ئەبێت زیندانیانى سیاسى ئەوەیان بیر بچێتەوە كە وا یەك ساڵە ئەم حكومەتە پارەكەیان ئەخوات , باوەڕ ناكەم , بڵێیت گەنجان ئەوەیان بیر بچێت كە هەژدە ساڵە سەرو سمێڵ بۆیاخ كراوەكان شوێنیان بە گەنج لێژ كردوە باوەڕ ناكەم ,بڵێت بیر مان بچێتەوە هەژدە ساڵِە هەرچى ئەنفال چى و خیانەتكار هەیە لە پێش تێكۆشەرانەوە بون , بیرمان ناچێتەوە ئەنفال چى بكەن بە كوڕى بنەماڵە , چۆن بیرمان دەچێتەوە بكوژى شەهیدێك پلەو مـوچەى لە شەهیدەكە زیاتر بێت , بۆیە ئیتر كاتى ئەوەیە پێتان بڵێن نەهەڕەشە , نە نان بڕین , نە دەركردن و زیندانى كردن كارمان تێ ناكات , نە جانتا پڕ لە دۆلارو دینارە دزراوەكانتان كارمان تێً ناكات , جارێكى تریش نە دەنگمان , نە خۆمان بە ئێوە نافرۆشینەوە و دەنگیش نادەین بە ئێوەى دزو گەندەڵ و داوێن پیس , دەنگى هەموومان دەنگى لیستى گۆڕانە , دەنگى لیستى گەلە , ئەوانەى ئێوە دەیكەن باوى نەماوە ..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە