جەلالیەكان بڕیاریان داوە كادرەكانى باڵى ڕیفۆرم دەربكەن
Sunday, 12/04/2009, 12:00
ئەمڕۆ لەناو یەكێتى جەلالیەكاندا هەرچى شتێك بیت ئاساییە , ئەمڕۆ لە ناو یەكێتیدا دزبون , گەندەڵ بون , خاوەن فایل و كۆنەبەعسى و مستەشارو ڕەفیق حیزبى , ناوگەڵ پیس بیت زۆر ئاساییە بەڵام تەنها ڕیفۆرم نەبیت , خاوەن فایلەكان جێگایان ئەبێتەوە ,كۆنە بەعسى و خیانەتكاران جێگایان ئەبێتەوە بەڵام كادرە كانى باڵى ڕیفۆرم جێگایان نابێتەوە , ئەوانەى یەكێتیان سوك كردوە , نرخیان نەهێشتوە لە سەرى سەرەوەن , بەڵام ئەوانەى هەوڵى گێڕانەوەى حورمەت بۆ یەكێتى دەدەن جێگایان نابێتەوە و دەرئەكرێن , ئەو فڕٍۆكەوانەى لە هەڵەبجە پێنج هەزار كەسى شەهید كرد جێگاى ئەبێتەوە بەڵام تێكۆشەرانى ڕیفۆرم جێگایان نابێتەوە , هیچ ڕۆژێك جەلالى پیرە ڕێوى بڕیارێكى دەرنەكرد بۆ دەركردنى گەندەڵ و دزو خاوەن فایلەكان بەڵام ئەم پیرە كەمتیارە بڕیار دەردەكات بۆ دەركردنى ئەو كادرانەى داواى ڕیفۆرم ئەكەن , ئەو مەلا بەختیارەى تا دوێنى یەكێتى بە یەكێتى قەحبەكان ناوزەد ئەكرد ئێستا ئەو دێت و بڕیار ئەدات ئەو كادرانە دەربكات كە لەسەر خیانەتەكانى كەلەپچەیان كرد , ئەم دنیایە چەند سەیرە تاڵەبانى پیرە كەمتیار بە چەپڵە لە خاوەن فایلە قەبەكان خۆش دەبێت , بەڵام بڕیارى دەركردنى دڵسۆزترین كادرەكانى یەكێتى ئیمزا ئەكات ,تەنازولى بۆ بەعس كرد , بۆ پارتى كردى ,بۆ ئێران كردى , بۆ توركیا كردى بەڵام ئامادە نیە هیچ بۆ ئەوانە بكات كە داوا دەكەن ماڵەكەى یەكێتى ڕٍێك بخەنەوە , با جەلالى پیرە كەمتیار باش بزانێِ دەرمان بكات , بمان كوژێ , سەرمان ببڕێ , نان و ئاوو هەواشمان لێ ببڕى ئێمە هەر ڕیفۆرمین و هەر دەنگ ئەدەین بە لیستى گۆڕان , كادرێكى وەكو كاك سەركەوتى كوبە كە هەموو تەمەنى پێشمەركە بوە , كاتێك ئەو پێشمەرگە بوە زۆربەى ئەم سەركردانەى ئێستا پێشمەرگە نەبون , لە دوایى ڕاپەڕینیشەوە یەكێك بوە لە باشترین كادرەكانى ئەم یەكێتیە , ئێستا بانگى بكەیت و پێى بڵێیت خۆت ساغ بكەرەوە و ئەویش سوربێت لە سەر ڕیفۆرم بونى خۆى كەچى بینێرنەوە بۆ ماڵەوە , ئەمە بۆ ؟ بەڵام سەعدى پیرە فایلە مخابەرایەتیەكەى بەقەد وەزنى سوكى خۆى قورسە كەچى ئەو بكەیت بە مەكتەبى سیاسى , ئەو مەلا بەختیارەى خۆت پێت ووت مادام خیانەتت لە یەكێتى كردوە تا نەتكەمەوە بە حیكەى كەبابچى بەرت نادەم كەچى ئێستا ئەم خیانەتكارە هەڕەشە لە باشترین كادرەكانى باڵى ڕیفۆرم بكات , لە وەزارەتى ناوخۆ بە حساب گۆڕانكاریان كردوە چون هەموو ئەو كەسانەى سەر بە باڵى ڕیفۆرمن ناردویانەتە ماڵەوە و كەسانى چڵكاو خۆرى سەر بەخۆیان هێناون , موچەى سەدان پێشمەرگەى دێرینى خانەنشینیان بڕیوە لەسەر ئەوەى سەر بە باڵى ڕیفۆرمن , موستەشارێك بە فەرماندەیى فەرماندەیى خانەنشینە و موچەى نابڕن , بەڵام ئەو تێكۆشەرانەى تا دوێنێ خائین نە بون ڕێزیان لێ ناگیرێ , تاڵەبانى مەسعودى خیانەتكارى قبوڵە بەڵام كاك نەوشیروانى قبوڵ نیە , جا خەڵكینە ئەم حیزبە هى ئەوەى خەڵكى تێكۆشەرى ڕابوردوو پاك تیاى بمێنێتەوە , بەڵام با جەلالى داهێنەرى یەكەم جاشێتى لە كوردستان بزانێ ئێمەى ڕیفۆرم خوازان ترسمان لەوە نیە نانمان ببڕن , چونكە خۆتان ئەوەندەتان نەماوە , ئەمەى ئێستا جەلال ئەیكات سەدامى هاوڕێى جەلال لە دوا ڕۆژەكانى تەمەنیدا كردى بەڵام زۆر نەژیا و لەبەرەكەى نەخوارد , ئەوەش بزانن تا زۆڵم وزۆر زیاد تر بێت ئەوەندەش دوركەوتنەوەى خەڵك زیاد ئەبێت و خەڵك قین ئەستور تر ئەبن , دەرمان كەن بە دەركردنى ئێوە چاو ترسێن نابین , ڕاپەڕٍینى گەلتان بینیوە و ئەمجارەش ئەیبینن چۆن سەرى گڵاوى خۆت و باندە دزو گەندەڵەكەت پان دەبێتەوە , ئەوەندەتان نەماوە , تەمەنى درێژى ئەم پیرە كەمتیارە و حیزبەكەى زۆر كورت ترە لەوەى فریاى دەركەوتنى ئێمە بكەون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست