کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان خوازەكان لە هەڕەشە تان ناترسن

Saturday, 05/12/2009, 12:00


دەمێكە جەلالیەكان بە شێوازى جیا جیا و بەبەردەوامى هێرش دەكەنە سەر گۆڕان و گۆڕان خوازان و هەر جارەى بەرنامەیەك پیادە دەكەن بەڵام خۆڕاگرى و كارزانى هەڵسوڕاوانى گۆڕان واى كردوە كە ئەم جەلالیانە هیچیان بۆ نەچێتە سەر , هەموو ئەم هێرشانەش لە لایەن خودى تاڵەبانى یەوە ڕێگەى پێ ئەدرێ , چونكە ئەوە عادەتى تاڵەبانیە كە زانى توشى شكست دەبێت ئیتر ئەیەوێت بە هەڕەشە و تەنانەت پەنا بردن بۆ كوشتن كێشەكان یەكلایى بكاتەوە , ئەمان درێغیان نەكردوە و ئەوەى ویستبێتیان كردویانە , ئێمە ئەمانە باش ئەناسین و بە هەموو هەڵس و كەوتەكانیان ئاشناین و هەر لە جاشایەتیەكەى شەستو شەشەوە هەتا ئەم ساتە باش ئەم جەلالیانە ئەناسین و بە كارو كردوەكانیان ئاشناین , لەو بوارەشدا درێغیان نەكردوە,سەرەتا بە هێرشەكانى مەلا بەختیار و ئازادى علوج و ئینجا قەڵەم فرۆشەكان و كەوتنە دۆزینەوەى ئەو قەڵەمە سوكانەى كوڕى ئەم جۆرە كارانەن و دەیان گۆڤاریان بۆ دەركردن و دەیان سایتیان بۆ كردنەوە , ئینجا كەوتنە هۆنینەوەى ئەو بوختان و درۆو دەلەسانە بۆ هەڵسوڕاوانى گۆڕان و لەمەشدا درێغیان نەكرد و تەنانەت بەخۆشمانەوە نەوەستان ژن براو پورزا و ئامۆزاكانیشمانى گرتەوە و دوا كاریشیان قسە هەڵیت و پەڵیتەكانى كۆسرەتە , ئێستا ش دواى ئەو دۆڕاندنەى تاڵەبانى و جەلالیەكان هێرشەكانیان زیادى كردوە , ئەوەتا لە خودى تاڵەبانیەوە خەریكن تا سەر هەمویان و ئەیانەوێت بە كۆكردنەوەى كەسانى سەر بە یەكێتى و نیشان دانیان بەناوى ئەوەى ئەمانە گۆڕانن , جارێكى شەڕێكى دەرونى لەگەڵ جەماوەرى گۆڕان بكەن , بەڵام هەرزوو درۆكانیان ئاشكرا دەبێت و دەستەكەیان كەشف ئەبێت چونكە ئەوەى ئەوان دەیكەن زۆر دورە لە ڕاستیەوە , لەم شەوانەدا پیرە تاڵەبانى سەرۆكى سوك و چروك خەڵكێكى زۆرى لە خەڵكانى خۆیان كۆكردبوە كە پێك هاتبون لە پێشمەرگەكانى سكرتاریەت وهەندێ خەڵكى ناوچەى بادینان كە بەناوى دەعوەت و خانەنشین كردنەوە هێنایان بون وا نیشان دران كە ئەم هەزار كەسە هەر هەمویان سەر بە گۆڕانن و تەسلیم بونەتەوە , بەڵام هەرزوو دەستەكەى تاڵەبانى كەشف بوو دەركەوت ئەو كەسانەى لەوێن زۆربەیان پێشمەرگەن و یەكێتین بەڵام بۆ باوەڕ كردنى خەڵك و خۆشەویست كردنەوەى خۆیان ئەم جۆرە شانۆگەریانەمان بۆ دادەڕێژن ,لەو هەزار كەسەى كە سەرجەم كەنالەكانى یەكێتى جەلالیەكان دەهۆڵیان بۆ كوتا تەنها شانزە كەسیان گۆڕان بوون ئەوانیش دەمێك بوو گۆڕان خۆى دوورى خستبونەوە و خۆشیان نامەى دەست لەكار كێشانەوەیان نوسیبوو , ئەم سەرۆك كۆمارە سوكەى كورد كە ئێستا لە جیهاندا بێ شەخسیات ترین سەرۆكە تەنها بۆ ئەم درۆ گەورانە دادەبەزێ تەنها بۆ ئەوەى خەڵك بڕواى پێ بكات بەڵام نازانێ ئێستا لەناو كوردا لە پووش برنج سوك ترە كەسێك نیە بێجگە لەو جەلالیە خەڵەفاوانەى تا ئێستا ئەمە بە سەرۆك دەزانن بڕوا بەمانە بكات , تازەترین هێرشیان بریندار كردنى دكتۆر سەردار قادرە و لەوەوپیِشیش داراى تۆفیق ئاغا و كەسانى تریش , ئەمە دوا پەلەقاژەى ئەو جەلالیانەیە چونكە هیچیان پێ نەماوە تەنها ئەیانەوێت بە هەڕەشە و ترساند ن و درۆ كردن وداڕشتنى ئەو جۆرە سیناریۆیانە وورەى گۆڕان خوازان بڕوخێنن بەڵام ئەوەندە نەفامن نازانن گۆڕان خوازان زۆر لەوە گەورە ترن و بە هەڕەشەى ئەم جەلالیانە بترسن چونكە تازە جەلالیەت بەر نەفرەتى گەل كەوتوە و بە خۆیان و سەرۆك و مەرۆكیانەوە بونەتە مەعدەنێكى ناشیرین و قێزەون , ئەیڵێمەوە و سەدان جاریش ئەڵێین ئێمە لە هەڕەشەو نان بڕین و كوشت وبڕینى ئێوە سڵ ناكەینەوە وهەر گۆڕانین و گۆڕانیش ئەبین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە