لە خزمەتێكى ستراتیژییەوە بۆ هەڵەیەكى ستراتیرژى

Saturday, 06/03/2010, 12:00



بودجە قوتى جەماوەرى گەلەكەمانە، بەڵام پێویستى بە شەفافیەت هەیە، پێویستە لە سیاسەت زیاتر پەیامى ئابورى لە پشت پڕۆژەكان بێ، پێویسترە لە كەسێك زیاتر چەندین شارەزا و ئەزموندارى ئابورى دایبڕێژێ.


بەرهەم ئەحمەد ساڵح هەمان ئەم زەوییەى وەرد دەكاتەوە كە پێشتر لە سەردەمى دوو ئیدارەیی لە سلێمانى دەیكرد، لە گرنگترین هەنگاویدا شكستى هێنا.

دواخستنى تاوتوێی بودجە زەبرێكى گورچكبڕە بە كەمەر یەكێتى دەكەوێت، لام وانیە مام جەلال و بنەماڵەى تاڵەبانى ئەم بێ پلانیەى بودجە كە پڕ بوو لە پیلانى شەخسى لە بەرهەم قەبوڵ بكەن، دەرفەتێكیش كە پارتى بە ناوبراویاندا خراپ بەسەر پارتیشدا شكاندییەوە، بۆیە زیانى بە مسعود بارزانیش گەیاند...

زیاتر لە 500 پڕۆژەى بێ كەڵك لەم بودجەیە هەیە، بەناوى جۆراوجۆرەوە، بەرهەمە فەنى 80 پڕۆژەى ناردووە، ئەمە چۆن ئەبێ؟!

دواجار هەنگاوەكانى شكستیان هێنا و گفتوگۆى بودجە راگیرا، ئۆپۆزسیۆنەكان كردویانەتە هەڵا و بێ گومانیش هەركاردانەوەیەكى ئەم هایشوهوشەى ئۆپۆزسیۆن كاریگەرى لەسەر دەنگى كوردانى ئەوروپا و سنورى پارێزگاى سلێمانى بەو پێیە كاریگەرى گرنگى دەبێ بۆ دابەزاندنى رێژەى دەنگى یەكێتى لە سنورەكە و لەم شكستەش دكتۆر بەرهەم ساڵح بەرپرسە، سەیرتر هەواڵى سەرەكى هەفتەنامەى رووبەر بوو كە بە دیار دەكەوێت، دكتۆر بەرهەم 35 ملیۆن دۆلارى بۆ زانكۆى ئەمریكى لە سلێمان تەرخانكردووە، كە پڕۆژەى تایبەتى خۆیەتی...ئەوە لە كاتێكدا كە بەرهەم مافى ئەوەى نییە پارەى ناوچەیی بیر نەوتەكان بۆ خۆى ببات، بەرهەم لە پارەى گرێبەستە نەوتیەكان پارە بەرێت ئاخۆ لە میلیاران دۆلار كە چەندین پڕۆژەى وەهمى تیایە دەبێ چی بكات؟

جەنابى مام جەلال و دادە هێرۆ بەم تەمەنەوە شەو و رۆژ ئەخەنە سەر یەكتر تاوەكو ئەوەى بتوانن لە قەبارەى گۆڕِان كەم بكەنەوە، بەڵام بەرهەم بەم بۆشاییەى دایانە ئۆپۆزسیۆن و ئەوانیش گۆڵیان تۆمار كرد ئەوا بە پلەى یەكەم مام جەلال و خانمى یەكەمى عێراق باجەكەى دەدەن.

پرسیار لە دكتۆر بەرهەم دەكەین، ئەم پەلە پەلەى لە چى بوو، نەیدەزانى كە ئەمڕۆ خەڵك و جیهانیش چاودێرە بەسەر ئەم واقیعەوە و سەرەنجام ریسوایی تۆمار دەكات

ئەمە دەمانباتە سەر ئەم رایەى كە زۆر نزیكە كابینەكەى بەرهەمە فەنى لە دواى هەڵبژاردنەكانى شكست بهێنێ و هەڵبوەشێتەوە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە