کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌واره‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌واڵه‌ گه‌رماو گه‌رمه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری

Sunday, 07/03/2010, 12:00


ده‌نگی ته‌قه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد!!


رقم محگە الاقتراع (1 , خ)
رقم مركز الاقتراع (122006)
اسم مركز الاقتراع (مدرسە زیاری الاساسی)
مركز فرعی:
رقم (1220) اسم (شاویس بیرزین)
المحافڤە:
رقم 0 /5)) اسم (اربیل)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تكایه‌ ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌‌ كه‌ ئه‌دره‌سی سندوقێكه‌ له‌ مه‌حه‌ته‌ی (مهجرین غیر المسجلین) له‌ شاوێس،‌ (100) ناوی ڕێك به‌ به‌ڵگه‌‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له‌ناو سجلی انتخابات دا نووسرابێت،‌ ده‌نگیان دا به‌ لیستی هاوپه‌یمانی ئینجا ده‌نگیان دا به‌ كاندیدی پارتی (وشیار زێباری) له‌ موسڵ. ده‌نگه‌كانیشیان له‌لایه‌ن مودیره‌ی مه‌حه‌ته‌ (ن) له‌گه‌ڵ مونه‌سیق (هه‌) بۆ دراوه‌و ڕه‌زامه‌ندیان بۆ وه‌رگیرا كه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی‌‌ كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ كاتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌یان خۆیان به‌ نه‌خوێنده‌وار نیشان بده‌ن! بڵێن ئێمه‌ نه‌خوێنده‌وارین!! دیاره‌ له‌لایه‌ن كیانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌ له‌و كاره‌ گیراو زۆر به‌ توندی به‌رپه‌چیان دایه‌وه‌و داوای فۆڕمی ژماره‌ (110)ه‌ی شه‌كوایان كرد له‌ مونه‌سیقه‌كه‌ كه‌ ناوی (هه‌....)ه‌ به‌ڵام ئه‌و مونه‌سیقه‌ فۆڕمه‌كه‌ی پێ نه‌دان گوایه‌ فۆڕمی شه‌كوا لای جه‌نابیان نیه به‌ڵام له‌ نێو ئیداره‌ی هه‌مان مه‌كته‌ب فۆڕمی شه‌كوا له‌ناو كارتۆنه‌كانی كۆمسیۆن هه‌بوون و ئاماده‌ كرابوون بۆ تۆمار كردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی نایاسایی و دیارده‌ی ته‌زویر كردن!!!
ئێمه‌ له‌م مینبه‌ره‌ بوێره‌‌دا‌، داوا ده‌كه‌ین ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ عه‌ره‌بی نووسراوه‌و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ له‌لایه‌ن كیانه‌ سیاسیه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان، داواده‌كه‌ین هه‌وڵبدرێت‌ كۆمسیۆن ئه‌م سندوقه‌ ڕه‌فز بكاته‌وه‌‌و ده‌نگه‌كانی گشتی بسوتێنرێت كه‌ خۆی له‌ (190) ده‌نگ زیاتر ده‌دات كه‌ گشتی ‌ته‌زویر كرابوون به‌ناهه‌ق ده‌نگه‌كانیان چۆته‌ ناو ئه‌و سندوقه.. (100) ده‌نگده‌ره‌كان كوردی پارێزگای نه‌ینه‌وا بوون بۆ زانیاریتان له‌ شاوێس نیشته‌جێ و ئاواره‌ن.. ‌



ئه‌مه‌ش چه‌ند هه‌واڵێكه‌ بۆ زانیاری گشت لایه‌ك:
له‌ مه‌كته‌بی سه‌رهه‌ڵدانی كچان نزیك اســواق كۆك له‌‌ شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌ ته‌زویرو ساخته‌كاری كرا‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ كه‌
كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی لاویان هێنابوو هی ناوچه‌ی ڕزگاری كه‌ (ستار) كارگێڕی لقی (2) كۆنه‌ ئه‌منی به‌عس! به‌خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م حه‌مله‌ ته‌زویره‌یه‌‌ی ده‌كرد كه‌ ســه‌عات 3ێ ده‌ستی پێكرد. له‌ به‌ستۆڕه‌ به‌هه‌مان شێوه. به‌حركه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی خدر مه‌نتك ته‌زویرێكی زۆری تێدا كراوه‌. بنه‌سڵاوه‌ با خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌وێ خۆیان ببنه‌ حه‌كه‌م و ڕاستیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه‌و تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و ته‌زویره‌ سه‌یره‌ی لیستی هاوپه‌یمانی/ پارتی له‌ بنه‌سڵاوه‌. داره‌تووش به‌هه‌مان شێوه‌. باداوه‌ شه‌ڕی لێ كه‌وته‌وه‌‌ له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی. سه‌بارت به‌ شاوێس له‌ بیری نه‌كه‌ین ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵا ئه‌م سندوقه‌ ڕه‌فز بكاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ 100 ده‌نگی ڕێك خراوه‌ته‌‌ ناوی‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و (مهجّر)انه‌ هه‌بێت له‌ناو سجلی ده‌نگدان!! دیاره‌ ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌نگدانی 100 كه‌س به‌ ته‌زویر له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵا (هه‌ندرێن) به‌ ته‌له‌فۆن به‌ هه‌ردوو مونه‌سیقی محه‌ته‌كان (هه‌، مح)ی ڕاگه‌یاندرا كه‌ ئه‌و (100) ده‌نگانه بدرێت به‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدی پارتی (وشیار زێباری)‌. بۆ زانینیش (جه‌مال ناوێك) هه‌یه كه‌ له‌ ئاسایشی شاوێسه‌ به‌ هه‌ردوو منسق (هه‌، مح)ی ڕاگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ بنكه‌ی مه‌ركه‌ز فه‌رعی كه‌ ئه‌و (100) كه‌سه‌ ده‌نگیان تێدا ته‌زویر بكرێت بۆ كاندیدی پارتی له‌ موسڵ (وشیار زێباری) كه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌و (100) كه‌سه‌ ناویان تۆمار نه‌كرابوو له‌ناو سجله‌كانی مهجرین. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ كیانه‌كانی سیاسی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م كاره‌ ته‌زویره‌ بوونه‌وه‌ به‌ توندی دژی وه‌ستان و قه‌بولیان نه‌كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن منسق (هه‌) سوكایه‌تیان پێ كراو چاوی له‌و كیانانه‌ سوور كرده‌وه‌و بانگی جه‌مالی ئاسایشی كرد كه‌ له‌پێش هه‌موو كیانه‌كان سوكایه‌تی به‌و (3) كیانه‌ سیاسیه بكات. ئه‌و مونه‌سیقه‌ (هه‌) داوای له‌ جه‌مالی ئاسایش كرد كه‌ به‌ شه‌ق كیانه‌ سیاسیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكاته‌ ده‌ره‌وه‌. بۆیه‌ش ئه‌و كیانه‌ ئیسلامیه‌ بدرێته‌ به‌ر شه‌ق چونكه سوربووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ استماره‌ی شه‌كوی ته‌قدیم بكرێت له‌سه‌ر منسق (هه‌)‌ و، جه‌مالی ئاسایش به‌ڵام له‌ دوواییدا كیانه‌ سیاسیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌حه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر سوربوونی هه‌ردوو منسق (هه‌، مح)‌ كه‌ زۆر قین له‌ دڵانه‌ داوایان كرد ئه‌و كیانه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ربچێت ئه‌گینا دووچاری سزایه‌كی توند ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مان‌!!
هه‌ر له‌ شاوێسه‌وه‌ تا سه‌عات چوار دووای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی كه‌م به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان تێدا كرد له‌لایه‌ن جه‌مالی ئاسایشه‌وه‌ ئاگاداری منسق كه‌ ناوی (مح)ه‌ كرا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی دووای سه‌عات چوار دێنه‌ ژووره‌وه‌ ڕێ گیریان لێ نه‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ پارتین و‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ (40) كه‌س ده‌بوو. ئه‌و مونه‌سیقه‌ ئاگادر كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێشیان لێ بگیرێت چونكه‌ خۆمانه‌ن (ئه‌هلی ته‌زویرن!) له‌ كاتێكدا‌ هه‌ڵگری هیچ پێناسه‌یه‌ك نه‌بوون به‌داخه‌وه‌...
هه‌ر ئیستا له‌ شوێن و جێگای جیا جیا له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌نگی ته‌قه‌ به‌ چرو پڕی ده‌بیسترێت و كه‌سیش نازانێت چییه‌ - ڕه‌نگه‌ ته‌قه‌ی خۆشی سه‌ركه‌وتنی لیستی ته‌زویری هاوپه‌یمانی بێت له‌هه‌ولێر كه‌ هێشتا ئه‌نجامه‌ ڕه‌سمیه‌كان ڕانه‌گه‌یاندراوه‌ به‌ڵكو تا ئیستا هه‌مووی به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌ به‌ڵام گۆڕان و لیسته‌كانی ئۆپۆزیسۆن مونافیسی هه‌ره‌ به‌هێزی لیستی هاوپه‌یمانین به‌ڵكو لیستی گۆڕان له‌ سوله‌یمانی و ته‌نانه‌ت هه‌ولێرو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ورووبه‌ریان مۆمی سه‌ركه‌وتنیان داگیرساندووه‌ وه‌ك هه‌ر (25) شێره‌ قاره‌مانه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان ئه‌نه‌ڕێنن.. ‌ ‌
‌ ‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە