بەهرۆز گەڵاڵى دوێنێ چیت دەكرد لەڕانیە؟؟!.

Tuesday, 23/06/2009, 12:00


بەچاوى سەر دوێنێ بەهرۆز گەڵاڵى نوێنەرى یەكێتى لەتوركیا لەڕانیە و قەڵادزێ و سەنگەسەر بینى. بیستم كە لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى و وەفدێكى نەناسراو كۆبۆتەوە. من لێرەدا هیچ شتێك ناخەمە ڕوو، بەڵكو چەند پرسیارێك بۆ كاك بەهرۆز دەخەمە ڕوو. لەڕێگەى كوردستان پۆستەوە بەو ئومێدەى وەڵام بداتەوە لەنزیكترین كاتدا. ئەگەر نا ئەم پلانە گڵاوەى لەبەردەستى دایە هەرلەڕێگەى كوردستان پۆستەوە دەیخەمە ڕوو،

پ_كاك بەهرۆز بۆ پرسەى موحسین بایز هاتبویە ناوچەكە؟

پ_كاك بەهرۆز بۆ پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن هاتبویتە ناوچەكە؟

پ_كاك بەهرۆز لەخەتى زەڵێ وە گەڕایتەوە كوردستان؟

پ_وەڵامى هەموو ئەم پرسیارانەى سەرەوە نەخێرن،

بەڵام من دەپرسم، ئەم جارەیان چیت لەبەرنامەدایە (.............)بۆچى لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى و ئەمنى ناوچەكە كۆبویتەوە ئەرێ بەڕاست تۆ وەزیرى كام وەزارەتەى حكومەتیت ئێمە نەمانزانیبێت؟

یان كۆمەكى كام ڕێكخراوى بیانیت بۆ ئاوارەكانى بنارى قەندیل هێنابێت؟!،

بەكورتى، پرسیارەكەم ئەوەیە،   بۆچى هاتیتە ڕانیە و قەڵادزێ و ناوچەكانى تر؟

*دەتەوێت ئەم جارە گورز لە کێ بوەشێنیت؟و بۆكێى دەوەشێنیت؟

با لەمە زیاتر بۆت نەنوسم بۆ ئەوەى بەپەلە وەڵام بدەیتەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە