کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیارمەتیتان منیش دوقسەم هەیەبۆكاك شوكرڵلە و هاوشێوەكانى

Thursday, 30/06/2011, 12:00


رۆژان هاتو رۆژان ِرۆیى دیموكراسیخوازان كێشەى لێنەبرا من وەكو جاودێرێكى سیاسى ئەمەوێت دوقسەبكەم لەسەر ئە م هاتو هاوارەى كاك شوكرللە من ئەوەندەى جەنا بتانم ناسى وە وابزانم ئێوە هەرلەسەرەتاوە زۆر بەهەڵاداچون كە بۆستى سكرتێریت وەرگرت ئەوەى من بزانم كەسانێك هەبون كەلەتۆ بەتواناتروو لەتۆ سیاسى تروو لەتۆ خاوەن ئەزمونترو لەتۆ دیموكراسیخوازتر بەڵام ئەم ئەركەیان نەكرتە ئەستۆ، چونكە ئەیان زانى دواى بهادین نورى دیموكراسیخوازان بێویستى بەكەسێكى بەهێز هەیە كە بتوانیت بزوتنەوەكە بپارێزیت لەِروبەڕوبونەوەى ئەم كێشانە. تۆ وەكو ئەم برادەرت لێ بەسەرهاتووە كە حەزى لە یارى خلیسكانى سەرسەهۆڵبو بەلام شارەزایى لەیاریەكەدانەبوو پێلاوە ژیرموسیەكانى كردەپێى و چوە گۆرەپانە سەهۆڵبەستووەكە بەڵام ئەوندەكەوت بەسەرسەهۆڵەكەدا دەستو قاچى و هەموددانەكانى شكان لەدوایشدا هەموتەماشاكەرانى هۆلەكە پێى پێكەنینو كاتیكى خۆشیان بردەسەر ئەمەدەقاودەق لەویاریەیى بەرێزت دەچێت. كاك شوكرللە جەنابت بەبى منافیس دیارى كراى لەدواى بەریز مامۆستا بهادین نورى بوى بەسكرتێر من واى بۆدەچم لێرەوە سەر هەڵدانى كێشەكان یان با بڵین كیشەدروست بوە ، ئەبوایە جەنابتان ئەگەر سیاسیەكى دوربین بوو یتایە وەكو ئەوهاوریانەى تر خۆت كاندید نەكردبایە، چونكە ئەوەى ئێستا تۆ تێى كەوتویت بەراستى كاریگەرى كردۆتە سەر سومعەى سیاسى و كۆمەلایەتیشت براى شیرینم ئەوكیشانەى كەجەنابت باسى دەكەیت ، بەراستى تەنها سەرئێشەى خۆتو ئەوخەڵكانەشە كەگوێت لێدەگرن دڵنیابە كە تۆ كەسێكى سیاسى دوربین بویتایە قبوڵى سكرتێریت هەرلەسەرەتاوە نەكردبوایە زۆرباشتربوو نەخۆت توشى ئەودەردەسەریەدەبویتوو نەدیموكراسیخوازانیش بەم دەردەسەریەدەچو، تۆ ئێستا دەڵیێت هاتون داوایان لێكردوم سكرتێریم قبوڵ نەكردوە دواى چى كەكارلیك ترازاوە ، تۆ خۆت دەلێیت من ئامادەم كۆنگریەكى رۆژنامەوانى لەگەل كاك ئەكرم دە بەستم جاتوخوا ئەگەر ئەم قسانەى تۆ راستبیت كەكاك ئەكرم كابرایەك بێت وەك تۆ باسى دەكەى تۆ جۆن كۆنكرى رۆزنامەوانى لەگەڵ ئەمجۆرە كەسانە دەبەستى یان جاوت بەراى نادات دواى خۆت كەسێكى دیى ببێت بەسكرتێر، بەلام من جارێكى دى دەی لێمەوەَ تۆ زۆر خەڵە فاوى تكات لێ دەكەم بەخۆتابچۆرەوە سیاسەت بەم شیوەیەناكرێت بلێى هەرخۆمو بەس ، چونكە بەرێوەبردنى حیزب كەسێكى خاوەن ئیرادەو كەسێكى ئیدارى دەویت ، لەشوینیكى تردا دەلێیت من لەدادگا بردومەتەوە ئەى كاكى برا ئەگەربردوتەوە جۆن رازیى بویت دوبارە كێشەكەتان بچیتەوە دادگا ئەمەش خۆى لەخۆیدا گومان پەیدادەكات كە دیارە لەبردنەوەى خۆتان بەگومان بووى جابۆیە من لێروە وەكوجاودێرێكى سیاسى بەجەنابتو هاوشێوەكانت دەلێم سیاسەت هەرئەوەنیە پلەوپایەت پێببەخشێت جارىواش هەیە سومعەت دەشكێنیت رورەشى دنیاو قیامەتت دەكات بۆیە مندەڵیم هەڵپەو خۆبردنەپێش وە وەرگرتنى بۆستیك كەلەتواناتەنەبێت هەرئاوات لێدەكات لێى گەرێ بادادگا بریارى خۆى بدات .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە