تاڵانكردنى وڵات یان خانەنشینكردى سەركردەكان !؟ تكام وایە بكرێتە یەكێك لەدروشمەكانى خۆپیشاندەران
Monday, 28/02/2011, 12:00
ئەوەى لەماوەى ڕابردوودا هەموو لایەكمان گوێ بیستى بووین لە ڕێگەى كەناڵى ئاسمانى knn وە ئەوەیە كە ئەم حكومەتە تاڵانچییەى ئێمە هەمانە هەر خەریكى تاڵانكردن و بەهەدەردانى سەروەت و سامانى ئەم وڵاتەو ئەم خەڵكە ڕەش و ڕووتەیە . ئاخر خەڵكینە لە چ شوێنێكى ئەم سەر زەوی یەدا ، حكومەتێكدا ، دینێكدا ، ویژدانێكدا ، سیستمێكى حوكمڕانیدا .................هتـــــــــــــــــــــــــــــــــــد ، هەبووە و ڕەوایە كە ئەم تاڵانچیانە ئەم بەناو حكومەت و شۆڕشگیِڕانە ئەم میللەت فرۆشانە ئەم گەندەلأ و فەسادچیانە بەبڕیارێك (960) كەس بە پلەى وەزیر خانەنشین بكەن ؟؟؟ ئاخر بۆخاترى خودا (960) جار(6,000,000) شەش ملێون واتە (480) دەفتەر دۆلار واتە (5,760,000,000) ملیار و حەوت سەد ملێون دینار مانگانە بۆ (960) كەس , كە ڕەنگە لەنێو ئەم كەسە بە ناو سەركردانەدا خەڵكانێك هەبن سەرۆك جاش بوبێتن ، یان دەستیان لە ئەنفال و كیمیایى باران و یان بەهەر هۆیەك لە هۆیەكان دەستیان سوور بێت بەخوێنى ئەم میللەتە... بەڕێزان با هەندێ وردەكارى بكەین بۆ ئەم پارە زۆر و زەوەندەیەى كە زۆر سادە و ساكار ئەڕژێتە گیرفانى ئەم (960) كەسەوە بەبێ ئەوەى ئارەق بە نێوچاوانیاندا بێتە خوارەوە ؟ ئەوەى ئێستا خەڵكى لە شوێنە جیاجیاكانى كوردستان هێناوەتە سەرشەقام ئەم دیاردەیەو دەیان و بگرە هەزاران دیاردەى ترى هاوشێوەى ئەمەو ڕەنگە زۆریش خراپتر بێت لەمە هۆكارەكەى بێت.. ئاخر لاى كێ ڕەواى حەقە هەزاران دەرچووى زانكۆ و پەیمانگا و ئامادەییە پیشەییەكان لەمالًَەوە دانیشتوون و لەناوبازار بێ ئیش و كار ئەسوڕێنەو ئێوەش ئاوا ڕەفتار ئەكەن لەتەك پارەى ئەو میللەتەدا, وردببنەوە ئەو پارەیە ئەگەر بەمجۆرە ئەژمارى بكەین بزانە چى دەردەچێت : كەسێك كە دەرچووى زانكۆ بێت و وەك مامۆستا دابمەزرێت موچەكەى بەم شێوەیەیە (269) هەزار موچەى ئیسمى (133) هەزار دەرماڵەى بڕوانامە (100) هەزار وەك دەرماڵەى پلە حەوتى وەزیفى (30) هەزار یان (40) هەزار یان (50) هەزار وەك كرێى هاتوچۆ بەپێى دوور و نزیكى لە شوێنى نیشتەجێبونییەوە (20) هەزار دینارى وەك خانەنشینى لێ ئەبڕدرێت كۆى گشتى موچەكەى ئەكاتە (559) هەزار دینار لەكاتێكدا ئەگەر ئەو مامۆستایە لە ناوچەیەكى دوورى شوێنى نیشتەجێبونى خۆى بێت ڕەنگە مانگانە (100) تا (150) هەزار دینار بدات بەكرێى هاتوچۆ ئەگەریش لە بەشى ناوخۆیى بمێنێتەوە بێگومان ئەو بڕە پارەیە بۆ پێداویستى ڕۆژانەى خۆى سەرف ئەكات..بەڕێزان ئەگەر هەر مامۆستایەك موچەكەى بە بڕى (550) هەزار دینار ئەژمار بكەین ئەوا ئەو بڕە پارەیەى بۆ ئەو (960) خانەنشینكراوە سەرف ئەكرێت ئەتوانرێت (10666) دە هەزار و شەش سەد و شەست و شەش مامۆستاى پێ دابمەزرێنرێت !!!؟؟؟؟ واتە لەم وڵاتەى ئێمەدا كە سەرۆكى هەرێم و هەموو سەركردە دزو تاڵانچى و كورد فرۆش و خائینەكانمان باس لە سەروەرى یاسا و مافى مرۆڤ و یەكسانى و جۆرەها شتى تر ئەكەن بە (960) كەس بەقەدەر (10666) كەس موچە وەرئەگرن بەبێ ئەوەى تاكە سودێكیان بۆ ئەم وڵاتە وێران بووەى دەستى تاڵەبانى و بارزانى و هاوشێوەكانیان هەبێت....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست