پ ک ک چ جۆره سۆسیالیزمێکی ده‌وێ ،و هه‌ڵوێستی چه‌پ
Wednesday, 17/04/2013, 12:00
گه‌ر مێژووی تێکڕای کۆمه‌ڵگا تا به ئێستا ، ده‌گا شه‌ری جینایه‌تی بێ وه‌ک مارکس له مانیفێستدا ده‌ڵێ .ئه‌وا له سه‌ره‌تاوه ،پ ک ک وه‌ک ئاڵا هه‌ڵگری چینی کرێکارانی تورکیا وه‌ده‌ر که‌وت ،خۆی به پێشڕه‌وێکی مارکسیزم له شکڵ و شێوه‌دا نیشان دا.
به‌ڵام له لایه ک ابرازی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و، له لایه‌کی تره‌وه داواکردنی سۆسیالیزم بێ ناو هێنانی الغاکردنهوهی(کاری به‌کرێ) و ،دواکارییه‌کانی له تێک دانی ده‌وڵه‌ته (فاشیه کان) سبه‌ینێ (گه‌ر داوای) بێ ، بێ گۆڕینی شێوازی مالکیه‌تی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ی ئه‌وا(پ ک ک) ناکه‌وێته نێو شه‌ڕی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ،به‌ڵکو ده‌گه‌ڵ که سانگهڵێک له ده‌ره‌وه‌ی چینایه‌تی وه ،به‌ر خورد ده‌کا .
وێڕای ئه‌وه ده‌کرێ -پ‌ک‌ک وه‌ک (خانه‌یه‌کی) شۆڕشگێڕی بۆ به‌ر قه‌راری دیموکراسی و ئنسان دۆستی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،چاوی لێ بکه‌ی ،هه‌م بزووتنه‌وه‌که‌ی پێشکه‌وتن خوازنهیه ،هه‌میش دژ به ئه‌مپریالیزمی ئامریکایه ،به ڵام هه‌رچی شه‌ڕی چینایه‌تی یه بۆ پ‌ک‌ک گرنگ نییه ،ئێستا له بری ئه‌وه به ناوی نۆی کردنه‌وه‌ی مارکسیزمه‌وه ،که‌وتۆته ناو سۆشیالیزمێکی زۆر خه‌یالی و نا کرێکاریه‌وه ،
ئه‌وان پییان وایه (به‌رز ڕاگرتنی به‌رژوه‌ندی سروشتی به‌شه‌رییه‌ت له هه‌موو شتێک گه‌وره‌تره ڕزگار کردنی کورد‌و ،خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ ناو هێنانی به‌رژوه‌ندییه‌کانی کرێکاری و ده‌وڵه‌تی کرێکاری یه‌کسه‌ر ه ده‌ڵێن (کۆمۆن) له ژێر چه‌تری کۆما جه‌ماوه‌ری)
ئه‌م تێزانه و ،ئه‌م پراکتیکه ڕێک ده‌چێته خانه‌ی سۆشیالیزمی ،بۆرژواکانه‌وه که مارکس له (مانیفێست)دا به سۆشیالیزمی حه قیقی یان ئاڵمانی نێوی ده‌با ،
وێڕای ئه‌وه به پێ ی ده‌رسه‌کانی مارکسیزم بێ ،بۆ چه‌په‌کان له سه‌ر ، کۆمۆنیسته‌کانه له هه‌ر کۆی دا بن ،پاڵپشت و و ،پشتیوانکهریی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه بن که له حاست ڕژێمی کۆمه‌ڵایه‌تی و ،سیاسی بان ده‌ست ڕاوه‌ستاون
له نێو تێکڕای ئه‌و بزووتنه‌وانه‌شدا کۆمۆنیسته‌کان که‌یسی بنه‌ڕه‌تی خۆ‌یا ن که شێوازی (مالکیه‌ت) ه سه‌رفی نه‌زه‌ر له‌وه‌ی له چ پله و گهشهیهکدایه به‌رز ڕاده‌گرن .به م پێ‌و دانگه جێ ی خویه‌تی چه‌په ڕادیکاڵه‌کان به‌سه‌ر ئه‌م له حزه مێژوویه‌دا باز نه‌ده‌ن و هه‌ڵۆێستی خۆیان ،وه‌ک موا فقێک نا به‌ڵکو وه‌ک هاو فکری مارکسیزم به‌یان ،بکه‌ن و ئه‌رکی حه‌ره‌که‌ی(پ کک) شه له و نێوه‌دا ده‌ستی دۆستایه‌تی ئه‌وان به گه‌رمییه‌وه بگوشێ.
-------------------------------------------------------------------------------------
-سه‌ر چاوه مانیفیستی حیزبی کۆمۆنیست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست