کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیوار

Wednesday, 17/04/2013, 12:00






نا چار بووم ئه‌م به‌یانییه‌ ،خۆم وه‌شۆم به‌ ڕووتی هاتمه‌ ،به‌ر ئاوێنه ،باڵاکه‌ ،ویستم ستیانه‌که‌م له‌ به‌ر که‌م ،ئه‌وم که‌وته‌وه‌ بیر وه‌ک سرنج له‌ باڵام ده‌دا ،با گۆکانی سه‌ر مه‌مکه‌کانم له‌ ئاسمانی به‌رینی گیانمدا خۆره‌تاوێک بێ
ته‌نها گۆره‌وی له‌ پێ ناکه‌م ، باڵا پۆش و حیجابه‌که‌م ،هه‌رچی ڕۆشنای گیانم هه‌یه‌ له‌و سیا چاڵه‌ شاردۆته‌وه‌ ،ده‌ی ستیانه‌که‌م فڕێدایه‌ لاوه‌ ده‌زانم به‌سرنجه‌ وه‌ بچمه‌وه‌. لێم ده‌ڕوانێ ،هه‌م هه‌نگوینی شه‌هوه‌ته‌ هه‌م تامی میهره‌بانی ،
بێ ستیان سیاچاڵه‌ که‌م پۆشی حیجابه‌که‌م وه‌ک سه‌یوانی مزگه‌وتی دڵم
(ا شهد ان لا الا الله‌ واشهد ان محمد رسول الله‌)
وێڕای ووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ من ده‌به‌ر خاتری ئه‌و له‌ بڕیاره‌که‌م په‌شیمان نه‌ بوومه‌وه‌
وه‌ک گه‌یشتمه‌ ئه‌وێ چۆن پێشنیهادم کرد ،ڕێک ئاوها بوو ،به‌ ئه‌نقه‌ست به‌رامبه‌ری دانیشتم ، دانیشتنێک هه‌م دایکانه‌ بوو ،هه‌م سێکسیانه‌ ،به‌یانی باشی کردوو ،به‌رامبه‌رم دانیشت چۆن نیگام کردبوو ڕێک ئاوها ،سه‌ر گۆکانی دیقه‌ت ده‌دا جار ناجارێک چاوشارکێ ی چاوه‌کانمی ده‌کرد ،نه‌ بادا به‌ ئاگای ئه‌و بم . هه‌ڵسامه‌ سه‌رپێ ،هه‌رچی تۆزو گه‌ردو کایه‌ی موگناتیسی دڵی هه‌ردووکمانه‌ ،له‌ تێڕوانینیکی پڕ به‌رامبه‌ر ،یه‌کانگیر بوو له‌ وه‌ستانی هه‌ردووکمان که‌سی نێوانمان به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ به‌ ئاگای هێناینه‌و)
حسبی الله‌ ونعم وکیل
ده‌مزانی به‌ووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ هه‌رچی جووانییه‌کانم هه‌یه‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌رزو به‌ دێۆێک تێم ده‌گا به‌ شۆێن ئه‌ودا وه‌ک به‌ ئاگا هاتمه‌وه‌
هه‌ م له‌ چێ کردنی دیوارێکی ئاوها له‌ نێوانماندا ئه‌مه‌م ووته‌وه‌ ،هه‌میش گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆم بۆ لای خوودا
ده‌مزانی ئێستا حه‌سره‌ت ناخوا ،ئارخاین بووم بی ئازار ده‌بێ و ئه‌منیش ئیماندار
(چه‌ند گو ناحه‌ ده‌یهه‌وێ له‌ ئاگر کردنه‌وه‌ ،هاوبه‌ش بین، له‌ دووان ،له‌ هه‌ر شتێکی دی خۆ به‌ قه‌ولی ئه‌و ،ژنی شه‌ریف و ناشه‌ریف نییه‌ ،(ژن یان ناشرینه‌ یان ناشه‌ریفه‌)
من به‌لایه‌وه‌ ناشرین نه‌بم ناشه‌ریفم ،به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م سیا چاڵه‌ فرێ نه‌ده‌م و ،شه‌وێک له‌ نێو ئامێزمدا نه‌ یخه‌وێنم حه‌ تمه‌ن بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌و له‌ ناشه‌ریفیم زۆری ده‌مێنێ (اعوز بالله‌ و شه‌ یتانه‌ ره‌جیم)
له‌ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م وورده‌ شتانه‌ ، ئاوێته‌ی ڕێگاو ئه‌و هه‌وره‌ به‌ جێماوانه‌ی دواوه‌ی خۆی بوو .

------------------------------------------------------------------
که‌رکوک 11-4-2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە