یەكێتی لە داهاتوودا سلێمانى وەكو هەولێر لێدەكات
Monday, 04/04/2011, 12:00
بە پێى ووتەى بەرپرسێكى باڵادەستنى ناو یەكێتى لەچەند ڕۆژى داهاتوودا ئەگەرى ئەوە زۆرە كە یەكێتیش هەمان بەرنامەى پارتى بەكاربێنێت بۆ سەركوتكردنى خۆپیشاندەران.
بەوتەى ئەو بەرپرسە باڵایە یەكێتى تەواو توڕە بوە و دەڵێ خۆپیشاندەران تەواو ناخۆشیانكردوە ئەو ئازادیەى ئێمە پێمان داون ئەوەتا لە هەولێردا بوونى نیە.
وە ناوبراو وتیشى ئامانجیشمان كۆتاى هێنانە بەم گردبوونەوە جەماوەریە و هێوربوونەوەى بارودۆخى ئیستاى سلێمانیە بۆ پێش 17ى شوبات ئەگەر بەهێزیش بێت.
وە ئێمە ئاواتە خوازین كە یەكێتى لە سلێمانى ئەمە نەكات بۆ ئەوەى زیاتر خۆى ناشرین نەكات لەبەردەم خەڵكى كوردستاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست