کۆماری ئیسلامی و سێدارەی ئێران دەنگی ئازادیخوازی بە کوشتن و سێدارە کۆتای نایەت
Sunday, 04/02/2024, 18:58
بەرەبەیانی ئەمڕۆچوار گەنجی کورد لەلایەن ڕژێمی سێدارەی ئیران لەپەتدران و ڕۆحی پاکیان سپاردە ڕێگای ئازادی، بێگومان دەوڵەتی فاشست و سێدارەی کۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات دەنگی ئازادیخوازی لەهەناوی ئێراندا سەرکووت بکات، بۆئەوەی هەژموونی دەسەڵاتی چەوسانەوەی خۆی بەردەوام بکات.
لەسەروبەندی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرش و پەلاماری تەیاری ئێرانی لە ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە قۆناغێکی دژوار ڕۆژبەڕۆژ ئاڵۆزی زیاتر باڵ بەسەرناووچەکەدا دەکێشێت.چونکە کۆماری ئیسلامی پەت و سێدارەی ئێران لەناوخۆدا تووشی کێشەی ئازادی و دیموکراتیک و ئابووری کۆمەڵایەتی قوڵ بۆتە لەم ساڵانەی دوایدا بە تایبەت هەردەچێت کێشە ناوخۆیەکان پایەکانی دەسەڵات دەهەژێنێت و بڵێسە و گڕوکڵپەی دەنگی ئازادی خەوی ئاخوندەکانی زڕاندووە و هەر تروسکەیەک وەک بڵێسەیەکی گەورە دەبینن بۆیە بە هەموو شێوەیەک لەسەرکووتکاریدا دەست ناپارێزن، بۆ ئەوەی چاوی گەلانی ئێران چاوترسێن بکەن و دەسەڵاتیان بەهێز نیشان بدەن هەر ڕۆژێک لە جێگایەک بە چەند درۆن و موشەکێک خۆیان عەرزدەکەن و دەیانەوێت کێشە ناوخۆییەکان دەرهاویشتەی دەرەوە بکەن. چاوسانەو سێدارە و کوشتن و گرتن لەناخۆدا بۆتە بنەمای کارنەمەی دەسەڵاتی ئیران بۆ بەردەوامی بە دەسڵاتی خۆیان بدەن و هیچ بەها و پێوەری ئەخلاقی مرۆڤی و ئاینیش ناناسن.
بێگومان لە دوای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە کەسەیاتی شەهید ژینا ئەمینیدا قۆناخێک و زەمنێکی نوێ لە ئێراندا دەگوزەرێت و هەموو ڕۆژێک جەلادەکانی ئیران بە ئازار و ئەشکەنجە و سێدارەی گەنج و ژنی ئیرانی و تایبەت کورد دەستیان سورکردووە، لەسەروبەندی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئیراندا دەوڵەت بە هەموو شێوەیەک بۆ سەرکووت کردنی دەنگی ناڕازی بەکارهێنا، بێدەنگی سیاسەتی نێودەوڵاتی زیاتر دەسەڵاتی خۆسەپێنی سەرمەست کردووە بۆیە ئەمڕۆ لەهەرجێگایەک دەیەوێت بە هێز و کوشتن خۆی فەرز بکات، بۆئەوەش لە دەرەوە بەهاوکاری هێزە ملیشیا و چەکدارەکانی چالاکی جۆراوجۆر لە هەرێمەکە ئەنجامدەدەن، تاکوو لەبەرامبەر بە سیاسەتی نێودەڵەتی بازاڕی بکەن و لە سەرمێزی گفتووگۆکاندا کێشەی ناوخۆییەکانی ئێران گفتووگۆیان لەسەر نەکرێت. هەموو شاهیدی ئەو قۆناغە بووین لە دەمی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا ئاستی ناڕەزایەتی بە پێشەنگی ژن و گەنجان لە هەموو ئێراندا گەشتە لووتکە بێدەنگی نێودەوڵەتی زیاتر حوکمەتی سێدارەی ئێرانی دەستکراوەتر کرد بۆ دامرکاندنەوەی ناڕازەیە ناوخۆییەکان جیهان پشتی لە کەلانی ئێران کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست