جیاوازی درۆنەکان و مووشەکاکان و خۆێنی کوردێکی باکوور و باشوور چییە؟
Monday, 22/01/2024, 12:02
پێش هەموو شتێک ئەو هێرشە هۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران شەرمەزار و ڕسوادەکەم پێوویستە بە هەموو شێوەیەک دژیی ئەم هێرش و دەستدرێژیانە بۆستیەنەوە کە دەکرێتە سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و بە یەک هەڵوێست هەموو کورد بێتە مەیدان لەهەر جێگایەکی جیهان بێت و بیکەینە بنەمایەک بۆ واستانەوە لە دژی هەژموونی داگیرکەران لە کوردستان.
لە کاتێکدا هەموو دەزانین چەندین ساڵە داگیرکەری تورک بە درۆن و فڕۆکەی شەڕکەر لە ئاسمان و لە زەمین دەستی بە داگیرکاری کردووە و هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی ناناسێت و بەردەوام هێرشەکانی زیاتر دەکات، بەڵام ئێوەی دەسەڵات بەهانەی ڕەوایەتیدانتان دەدایە دەوڵەتی فاشستی تورک بە مافدار ناوتان دەبرد. ئەوەی زەمینەی هێرشەکانی بۆ سەر باشوور ڕەخساند دەسەلاتی باشوور و هێزەکانی باشوور بۆ خۆتان بوون، ئەگەر ئێستا هەموو هاواردەکەن و بانگەوازی وەستاندنی دەکەن دەبوو ئەم هەڵوێست سەرەتا دژ بە تورکیا بگیرایەتە بەر بۆ ئەوەی ئەمرۆ ئیران زاتی ئەوەی نەکردایە، ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی بۆ بە خاک سپاردنی خێزانێک دەچێتە سەر مەزار و بەخاک سپاردنیان ئەی منداڵانی بناری قەندل و ئامێدی و شارباژێری و سلێمانی سڤیل و کورد و منداڵ نەبوون؟ کە دەنگ لێوە نەهات!؟.
بۆیە کاتێک ڕەوایەتی دەدەن بە هێرشی داگیرکەران و هاوکاریانن بۆ لەناوبردن و توانەوەی شۆڕشی پارچەکانی تر و بەدەیان جار لەبری سەرکۆنەکردن و ڕسواکردنی داگیرکەران، دەچوون بە گژ هێزی پارچەکانی تردا ئەوتان لە بیربوایە نۆرە دێتە ئێوە و ڕووی هێرشەکان ئێوە دەکاتە هەدەف، .بۆیە دەرئەنجام چاوەڕوانی هێڕشی بەم شێوەیە بکەن هەرچەند ئەوەی باجەکەی دەدات بنەماڵەکانی ئێوە نییە بەڵکوو خەڵکی باشوورە.
هەرچەند درەنگ نییە بۆ واستانەوە بە دژیی هێرشەکانی داگیرکەران ئەویش بە هەڵوێستی نیشتمانی دەبێت! هەرچەند باوەڕم وانییە ئێوە ئامادەی ئەوەتان هەبێت.
بۆیە دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن ئەگەر شۆڕشی باکوور
نەبێت تایبەت و پارچەکانی تر نەبێت، شتێک ناماێنێت بە ناوی باشوور ئەگەر تاکوو ئێستا هەوڵی چاوەشەکردنی ئەو ڕاستیە دەدەن.
بۆیە دەبێت دەستبەرداری ئەو چاوەشەکاریە ناڕاوایەنە بێنن کە بەهانەی هێرشی داگیرکەران وابەستە دەکەن بە هێز و لایەنەکانی پارچەکانی تر تایبەت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بوونی پەکەکەیە لە باشوور! ئەی کەوابوو هێرشەکانی ئیران هۆکارەکەی کێیە؟ ئایا خۆتانن یان کێیە؟.
بۆیە دەبێت بزانن ئەمڕۆ خۆتان بوون بە هۆکاری ئەم هێرشانە کە دەکرێت و خەڵک باجەکەی دەدەن، ئێوە ئەمڕۆ لە ڕوانگەی نیشتمانی و نەتەوەی باجی ئەوە نادەن! بەڵکوو لەبەر دەسەڵاتی بنەماڵەی و بەرژەوەندی دەسەڵاتی حزبی خۆتان ئەم هەلومەرجە هاتۆتە پێش و خەڵکی باشوور دەکەنە قوربانی.
ئێوە پێتان وابوو بە ملکەچی سیاسی و کرێگرتەی هەموو شتێک بەدەست دێنن! یان لەسەر بنەمایی ملکەچی هەموو شتێک دەستەبەردەبێت، دەبنە خاوەن دەوڵەت یان دەسەڵاتێک بەردەوام! هەڵەیەکی کوشندەی وەک ئەمڕۆی بە دوایی خۆیدا هێنا .
تایبەت رەوایەتیدان بە هێرشە داگیرکاری و هۆڤیەتیەکانی فاشستی ئەردۆغان بۆ گرنگی مانەوەی خۆتان بە هەڵەدا چوون، لەم چەند ڕۆژەی دوایدا هەموو ئاگاداری میدیا و سۆسیال میدی و هێزەکانی بنەماڵەی بارزانی بووین چۆنی بە چ شێوەیەک و بێڕێزانە باس لە شەهید بوونی گەریلایان دەکردو بە ئاشکرا بۆ بەهاناوەچوونی تەرم و بریندارانی داگیرکەران هاوکار بوون لە دەروازەی براهیم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست