شیکارێک بۆ ترسە سیاسیەکانی پارتی، بۆ ئەمڕۆ و قۆناغی دوایی ڕاگەیاندنی دەوڵەت (بەشی دووەم کۆتایی)
Saturday, 06/02/2016, 22:25
پارتی خۆی بۆ دوو قۆناغی جیاواز ئامادەکردووە و سیاسەت دەکات، هەوڵدەدات بەردەوامی بەدەسەڵاتی خۆی بدات، ئەویش قۆناغی ئەمڕۆی پێش دەوڵەت و قۆناغی دوایی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردییە. کە بانگەشەیی بۆدەکات و خۆی وەک خاوەن ئەو پرۆژەیە دەبینێت، مەسعود بەرزانی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و هەوڵدەدات بیکاتە مێژوویەک و میراتێک بۆ بنەماڵەکەیی و نەوەکانی.
١- ئەمڕۆ پارتی بۆ لاوازکردنی هەموو لایەناکان گووشار پەیڕەی دەکات، هەوڵدەدات لە هەلوومەرجی گرژیدا ئەم دۆخە بەردەوام بێت، تاکوو راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بۆخۆی قۆرخ بکات، چۆن ئەمڕۆ هەموو جومگەیی سیاسی و سەربازی و ئیداری قۆرخ کردووە، هەوڵدەدات هەموو پێکهاتەکان لەناو بازنەیی سیاسی خۆیدا بەکاربێنێت و خاوەن بڕیار بێت، بۆئەوەی بڕیار لەسەر ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندی دەوڵەتی کوردی بدات، ئەم هەنگاوە یەکەم دەسکەوتی سەرکەوتووی پارتی دەبێت ئەگەر ئەنجامی بدات، چونکە لە ڕیفراندۆمدا هیچ تاکێک دژیی ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە.
٢- پارتی دەسەڵاتی خۆیی لە غیابی لاوازیی یەکێتیدا بەرفراوانتر بکات، خۆیی بکاتە قووتبی هەرێمی کوردستان، لەناوخۆش وەک بێڕکابەرێک هێزخۆی بکاتە ئەمری واقع، لەهەمانکاتدا هەوڵدەدات لەگەڵ یەکێتیدا بگاتە ڕێکەوتنێکی بەردەوام و دەمدرێژ، چونکە هەموومان دۆخی ناوخۆی یەکێتی ئاگادارین چۆن قەیرانی ڕێکخستنی و سیاسی هەیە، پارتی هەوڵدەدات سودێکی باشی لێوەربگرێت، چونکە پارتی زۆرباش دەزانێت تووشی قەیرانی سیاسی و گۆشەگیری بۆتەوە لەسەر ئاستی باشووری کوردستان و چوارپارچەکە و عیراقدا، بۆیە دەوێت یەکێتی وەک پردێک بۆ پەڕینەوە لەم دۆخەدا بەکاربێنێت.
٣- هەوڵدانی پارتی بۆ سەرلەنوێ دارشتنەوەی ئیتفاقی ستراتیژیی نێوان خۆیان و یەکێتی، بۆئەوەی بتوانێت لاوازیەکانی ئەمڕۆی یەکێتی بەکاربێنێت، تاکوو لە دوایی ڕاگەیاندی دەوڵەت بەردەوامی بەم ئیتفاقە بدات، چونکە جەماوەریی یەکێتی لەناوچە کێشە لەسەرەکان پرۆسەنتێکی زۆینەی هەیە و ئەگەری یەکێتی بە هێزی یەکەمین لە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستاندا چانسێکی زۆری هەیە. بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ دەیبەخشێتە یەکێتی بۆ داهاتوو پاشەکەوتێکی سیاسی بێت، چونکە پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لە هەولێردا دەبێتە هێزی سێهەمین، لەناوچەکانی کێشە لەسەرەکانیش پارتی خاوەن جەماوەرێکی بەهێز و بەرچاو نییە.
٤- پارتی دەیەوێت بە گووشار لایەنەکان وەک پاشکۆیەک بۆ هەیمانەی دەسەڵاتی خۆی جڵەوگیر بکات، یان لەدەرەوەیی بازنەیی سیاسی و حوکمڕانی گۆشەگیری و بێکاریگەریان بکات، یەکلایەنەش هەوڵی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بدەدات، دەیەوێت بیکاتە مێژوویەکی پرشنگدار بێئەوەی خوێندنەوە بۆ زەرەروزیانەکانی بکات، ئایا ئەمڕۆ زەمینەیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی هەیە تاکوو دەوڵەت ڕابگەیەنێت. ئەگەر هەوڵدانێکی نیودەولەتیش هەبێت بە باش و خراپ، تەنیا پارتی ئاگادارە لە سیاسەتی دەرەوەیی هەرێم چونکە وەفدەکان تەنیا پارتی بەڕێوەی دەبات.
٥- لە ئەگەریی لاوازیی یەکێتی و پارتی لەبەرامبەر بە بەرەیی ئۆپۆزسیۆن وەک شیمانەیەکی لاواز، کە نەتوانن دەنگی زۆر بەدەست بێنن، پابەندبوون بەم ئیتفاقیە جێگای بایەخە، بۆئەوەی خۆیان بتوانن حوکمەتی شاراکەت پێکەوە بنیات بنێنن و بەردەوام بەدەسەڵاتی خۆیان بدەن، چونکە لەئەگەری نەگەشتن بەدەسەلات پارتی نەک ناتوانێت هێزەکەی بپارێزێت بەڵکوو بەچەندین هۆکار پارتی و بنەماڵەیی بەرزانی ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و کە ناتوانن خۆیان بپارێزن.
٦- لەگەڵ ئەوەی پارتی هەوڵدەدات لە ژێرپرۆژەی دەوڵەتی کوردیدا لایەنەکان سەرزەنشت بکات، لەگەڵ ئەوەش باوەڕی بەو چانسە نییە، کە بتوانێت خەم و ئازارەکانی خەڵک بڕەوێنێتەوە و جارێکی تر گەل لە ئامێزیی بگرێت، بەڵام دەیەوێت بەم شێوەیە پێگە جەماوەریەکەی خۆی لەدەست نەدات، کە ئەم ووڵاتە بێ پارتی و بنەماڵەیی بەرزانی بەڕێوەناچێت و ئەم ستاتۆی سیاسیە لەبەین دەچێت، وەک قسەی وەزیری نەوتەکەیان کە دەڵێت کڕیارەکانم دەڵێت ئەگەر جەناب ئاشتی تۆ نەبیت ئیمەش نەوت ناکڕین! لەکاتێکدا هەموو دەزانین لە سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی ڕۆژئاوادا ئەوەی گرنگی پێدەدرێت سیستەمە نەوەک تاکەکەسی کاربەڕێکەر، بەڵام ئاشتی پێی وایە ئەم ووڵاتە لە چاخی بەردین دەژیی.
٧- لە دوایی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ئەوەی گرنگە هەڵبژاردنە کە سیستمی حوکمڕانی هەڵدەبژێرێت و دیاری دەکات، لێرەوە کێشە گەورەکەی پارتی دیاریی دەبێت، چونکە ئەو هەرێمانەی دەگەڕێنەوە سەر کوردستان پارتی خاوەن هیچ نفووزێک نییە کە بتوانێت دەسەلاتی خۆی پێ پتەوبکات، بەڵکوو بە پێچەوانەوە گەڕاندنەوەی ئەم ناوچانە و بۆ سەرهەرێم لە ڕوویی ئیداریی و سیاسی دەسەڵات و هەیمانەکەی پارتی تێکدەشکێنێت و دەیکاتە پارتی کەمینەی سیاسی.
٨- ئایادوایی ڕاگەیاندی دەوڵەتی کوردی، پارتی ئامادەیە بە شێوەیی ڕاستەوخۆ بچێتە ناو پرۆسەسی هەڵبژاردن؟ بێگومان من باوەڕم نییە بچێتە ناو پرۆسەیەکەی بەم شێوەیە، بێگومان ترسی پارتی و پلانەکانی بۆ ئەم خاڵە گرنگە دەگەڕێتەوە، کە لێرەوە ئامادەی بۆدەکات دەیەوێت قۆناغی دوایی دەوڵەتیش قۆرخ بکات، بۆیە لە ئەگەری ڕاگەیاندی دەوڵەتی کوردی، ڕاستەوخۆ دەبێت حوکمەتی هەرێم ئامادەسازیی بۆ هەڵبژاردن و داڕشتنەوەی دەستوورێک بکاتە کە خۆی دەسپێرێتە حومکڕانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بۆئەمەش کارنامە و ئەنجەدایی سیاسی حزبەکان دەبێت سەرلەنوێ خۆیان ئامادە بکەن و داڕشتنەوە بۆ سیاسەت و کارنامەی حوکمڕانی بکەن تاکوو بتوانن لە کەشووهەوایی بونیادی دەوڵەتدا خۆیان بگونجێنن، بێگومان هەموو دەزانین پارتی تاکوو ئەمڕۆ خاوەن پرۆژەیەکی باش و خزمەتکردن نەبووە بۆ ژێردەسەڵاتی خۆی و ئەو ناوچانەی تاکوو ئەمڕۆ وەک ناوچە کێشە لەسەرەکان دیاریی کراوە. بۆیە خاوەن هیچ نفووزێکی بەرچاویش نییە و ڕؤژ بە ڕؤژیش نفووزی پارتی کەم دەبێتەوە و باوەڕی خەڵک لەدەست دەدات.
٩- دوایی ڕاگەیاندنی دەوڵەت، پارتی بەهانەیی ڕەووشی نائاسایی دەخاتە ڕۆژەڤ. بۆئەوەی زەمینەی هەڵبژاردن و نووسینەوەی دەستوور و بونیادیی سیستەمی حوکمڕانی ئیفلیج بکات و خۆی سەروەسێتی ئەم دۆخە بکات و ئامادەکاریی بکات نووسینەوەی دەستوور و سیستەمی سیاسی بە پێی فۆرمیلەکانی خۆی بونیاد بنێت، بێگومان خاڵێکی گرنگیش لە دەستووردا، ئەوەیە سیستەمی سیاسی سەرۆکایەتی بێت، چونکە هەموو هەوڵەکانی پارتی لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵە سیاسیەکانی خۆی داڕشتووە. بێگومان هەموو ئەزمە سیاسیەکانی ٢٤ ساڵی ئەم هەرێمە پابەندی ئەم خاڵەیە، لە داهاتووشدا گەورەترین کێشەیی لەسەر دەبێت و ئەگەریی هەموو ئاڵۆزیەک و دەستوەردانێکی هەرێمی لێدەکرێت، بۆیە پارتی هەوڵدەدات ئەزموونی کوردستان و داهاتووش لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێت، پارتی لە دوایی قۆناغی دەوڵەت بەشێوەیەک زەمەنی ماوەدرێژ هەوڵدەدات هەموو جومگەکان بەڕێوەبەرێت، بۆئەوەی لە ناوچە تازەکاندا بونیادیی خۆی بەدەست بێنێت و هەموو داهاتەکانیش بۆ بەرژەوەندی دەسەلاتی خۆی بەکاربێنێت، تاکوو بە دەستی ئاواڵا بتوانێت شکستەکانی خۆی پەردەپۆش بکات و خۆڵ بکاتە چاوی خەڵک، هەر هێز و لایەنێک دژبەریی ئەم پرۆسێسە بکات و داوایی هەڵبژاردنی سەرتاسەریی بکات، وەک تێکدەری باریی ئاسایشی نەتەوەی تۆمەتبار دەکرێت. لە ژێرچەتری هەمان خەڕەکی دەوڵەتەکەمان ساواییە، بۆ ماوەی چەندین ساڵ حوکمڕانی بکەن، بۆئەمەش کە هێزێک خاوەن پۆتانسێلێک و هێزێک بێت کە بتوانێت پارتی هاوسەنگی هێزی لەگەڵدا بکات تەنیا یەکێتیە، بۆپارتی دژایەتی یەکێتی لە داهاتوودا ترسێکی گەورەیە بۆیە پارتی ئەمڕۆ هەموو هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە تاکوو بگاتە پەیمانامەیەکی نوێ لە گەڵ یەکێتیدا. لەسەر ئەم بنەمایە یەکێتی بکاتە ناو باکگراوەندی سیاسی خۆی و پەلکێشی بکاتە ناو یارییەکانی خۆی، چونکە گومان نییە ئەوەیی تاکوو ئەمڕۆ دەتوانێت وەک پارتی بەشێکی هەرێم بەڕێوەبەرێت یەکێتیە، چونکە پارتی باش دەزانێت ناتوانێت بە هێچ شێوەیەک لە سنورەکانی زۆنی سەوز و ناوچەکانی کەرکووک فەرمانڕاوایی بکات، بەڵکوو پارتی باش ئاگاداریی ئەو ڕاستییە کە تەنیا دەسەلاتەکانی لە دهۆک و زاخۆدا بێ کێشە بەڕێوەدەبات، هەولێریش ئەمرۆ بەشێوەیەکی نیوونیوو دابەش بووە بەسەر پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا. بۆیە ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد، ئەو خاڵەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە پارتی بەهۆکاری لاوازبوونی پێگەیی جەماوەری و شکستە سیاسی و ئیدارییەکانی تەنگاو بووە، بۆیە پارتی هێزی گوشار و سزادان بۆ پاراستنی پێگە و دەسەلاتەکەی خۆی لە داهاتوودا بەڕێوەدەبات. تەنیا لایەنێک هەڵبکات لەگەڵیدا یەکێتیە بۆیە بەردەوام ئەمڕۆ هەوڵدەدات بگاتە ڕێکەوتنێکی سیاسی لەگەڵ یەکێتیدا. دەرئەنجام لەسەرئەم بنەمایە، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە ئەوەی پارتی ٢٤ ساڵە هەوڵی بۆدەدات و بەدەستی نەهێناوە، دەیەوێت بە ڕاگەیاندی دەوڵەتی کوردی ئاخرین چانسی سیاسی خۆی بەکاربێنێت، ئەگەر سەربکەوێت بێگومان بەردەوامی بەدەسەلاتی خۆیبدات، ئەگەر سەرکەوتووش نەبێت زەمینەی ئاشبەتاڵێکی تر بخوڵقێنێت و لە مێژوودا بەشێوەیەک خوێندنەوەی بۆبکرێت لە پێناو دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بە پلانگێریەکی ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی شکس بەهەوڵەکانی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی هێنرا، لێرەوەش وەک تاکە پاڵاوانی باشووری کوردستان خۆی پێناسە بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست