ده‌سته‌واژه‌یی سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی سیاسه‌تی دیموکراتیک
Saturday, 27/07/2013, 12:00
سیاسه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی له ئاستی پێشخستن گه‌شه‌سه‌ندن هۆشیاری بواره جیاجیاکان و گه‌شتن به مافی گشتی و تاک وه‌ک میکانزمێک هه‌موو کاتێک هاوکێشه و ئاڕاسته‌یی کۆمه‌ڵگایی دیاریی کردووه، ئهنجهدایی سیاسی هاوکێشه‌ی ژیانێکی چۆن و بره‌ودان به پرۆسه‌ی گۆڕانکاری بۆ ژێر و ژوور و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وه‌ک سیسته‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و ئیداریی دیاریکه‌ره، شێواز و تاکتیکی پێشخستنه‌کانی له هه‌موو بواره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی کلتوورییه‌کاندا ده‌سته‌به‌رکردووه، به‌رده‌وام بۆ گه‌شتن به ئامانجی دیاری کراوی ستراتیژیک میکانیزمه‌ی ڕۆژانه‌ی کاتی و گۆڕانکاری له شێواز و کرداردا ئه‌نجامداوه و تاکوو بتوانیت به کوورترین مه‌ودا بگاته شوێنی مه‌به‌ست و ناوه‌ند تاکوو ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌یڕه‌و بکات و داخوازیی و مافه گشتی و تاکهکهسێکان تێدا به‌رجه‌سته بێت، هه‌موو توێژه‌کانی کۆمهڵگابتوان له پێشهات و گۆڕانکاریدا خاوه‌ن تێڕوانینی تێبینی خۆیان بن تاکوو بتوانن خاوه‌ن بڕیاری بن له بنیاتنانه‌وه و گۆڕانکاری سیسته‌م بۆ سیسته‌مێکی تر یان شێوازی ڕیفۆرم و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکان و داڕشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی باشتر‌و گشتگیرتر بۆ خزمه‌تی گشتی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌موو ئایدیا و ئایین وبیروڕای جیاواز ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی تێدا به‌دیی بێنێت و خاوه‌ن ماف و پێگه‌یی خۆی بێت، که‌میینه یان زۆرینه ته‌واوکه‌ری یه‌کتری بن یان تاک و کۆمه‌ڵگا یه‌کتری ته‌واو بکه‌ن، سیاسه‌تێکی ته‌ندروست زانستی و ئه‌خلاقی له‌ناو یه‌کتریدا ته‌واوکه‌ریی یه‌کتربن ڕاستی سیاسه‌ت بۆئه‌م چه‌مک و فۆرمیله ده‌گه‌ڕێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چه‌مکه شتێک به ناوی سیاسه‌ت بوونی نییه به‌ڵکوو قۆرخکردن و فڕتووفێڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکاندا له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه بێت هه‌رچه‌ند ئه‌مڕۆ به ووشه‌ی سیاسه‌ت به‌ناوده‌کرێت.
سیاسه‌ت وه‌ک هونه‌ری ژیان و ڕازاندنه‌وه‌ی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت و گشتی هه‌موو مرۆڤێکی کۆمه‌ڵگا و پیکهاته جیاوازه‌کانی خۆڕسک و ژیانێکی سروشتی و ڕۆژانه‌یی گه‌ردوونی بووه، نه‌ک پیشه و کاری کۆمه‌ڵه که‌سێک و پارتی ڕێکخراوه‌یه‌ک وابه‌سته‌بێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن و ڕێنمایی کۆمه‌ڵگایی گشتی بکه‌ن و وه‌ک نوێنه‌ر کۆمه‌ڵگا خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و هیچ به‌هایه‌کیش بۆ داخوازی بیروڕاکانی کۆمه‌ڵگا دانه‌نرێت و به‌رده‌وام به چاوی بچووک و نه‌زان سه‌یریان بکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌موو جیهان خۆی داسه‌پاندووه و بۆته پیشه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکانێکی نووخبه و دیاریکراو، چونکه مێژوو گه‌واهیی ڕاستی هێزی کۆمه‌ڵگا ده‌دات به سه‌دان ئیمپڕاتۆری وه‌ک نه‌مردوو و ڕۆما و ئاشوور و فیرعه‌ونیان به‌لاوه ناوه‌و له‌ناو زبڵدانی مێژوودا جێگایان گرتووه، ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمراتۆرانهیان داڕمان خه‌ڵکانێک بوون خاوه‌ن باوه‌ڕ و سیاسه‌تێکی ئه‌خلاقی سیاسه‌تی دیموکراتیک بوون، بۆیه توانیان به‌سه‌ریاندا سه‌ربکه‌ون به‌رده‌وام کێشمه‌کێشم له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندگه‌راکانی ده‌وڵه‌ت و بزوتنه‌وه سهرههڵدێراکاندا هه‌بووه و ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌واژه‌کانی ده‌وڵه‌ت و میله‌ت و دیانه‌ت و مه‌زهه‌ب و له مه‌ودایی سکۆلاریشدا نوخبه‌یی ئهقڵیهتگهرایی و علمانیه‌ت و ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کتاپه‌رستی خۆی له‌سه‌ر بنیات ناوه‌و له‌ناوه‌ڕۆکدا هه‌موو له‌ناو گرێبه‌سته‌کانی دهسهڵاتگهرایدا سیاسه‌ت و زانستیان قۆرخکردووه و له گه‌وهه‌ری خۆیانیان دابڕاندوون.
خهسڵیهت و کاره‌کته‌ری سیاسی و ووشه‌ی سیاسه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی ده‌ستپێکی مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی هزری مرۆڤ بۆ خۆگونجاندن له گه‌ڵ سروشت و بهردهوامکرنی ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤایه‌تی، چونکه مرۆڤ کاهێنێکی ماوه‌درێژه له‌ناو هه‌موو پێکهاته‌کانی سروشت که له ماوه‌یه‌کی زۆردا ده‌توانێت خۆیی بژینێت و به‌رده‌وامی به ژیان بدات، تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی مرۆڤ و کۆمه‌ڵه‌یی ئاژه‌ڵان و پهلاوهرهکان زیاتر بۆ ئه‌م لایه‌نی جه‌سته‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه که توانایی خۆژیاندنی به شێوه‌یه‌کی ئاسان نییه و ساڵانێک ده‌بێت له ژیرچاودێری دایک و خێزاندا بێت تاکوو بتوانێت ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت ، له کۆمه‌ڵه‌ی ئاژه‌ڵان و پهلاوهران و هه‌تاکوو هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی گه‌ردوون پێکهاته‌یه‌کی وه‌ک مرۆڤ نه‌بووه چ لایه‌نی ژیری ئهنالتیک بێت و چ وه‌ک لایه‌نی فیزیک لاواز‌و ماوه درێژ بێت بۆ هه‌ڵسووڕانی ژیانی خۆی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌مان ده‌باته‌وه که مرۆڤ کاهینێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه و پێکهاته‌ی سروشتی له‌سه‌ر بنه‌مایی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون به‌رده‌وامی به ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ بوونی خۆی داوه.
بۆ خوڵقاندن و ئاواکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو کۆمه‌ڵایه‌تی بوون ده‌بێت ئاراژێکی به‌هێز و گوونجاو هه‌بێت که مرۆڤه‌کان وه‌ک ده‌سته و خێزان له‌یه‌ک کۆبکاته‌وه و په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیان دابڕێژێت و له پارچه‌کرداری ژیاندا ته‌واوکه‌ری یه‌کتری بن، بۆئه‌مه‌ش ته‌نیا لایه‌نی ههستهواری و ژیری تێرکه‌ر نابێت و ئافڕێنه‌ر نابێت، چۆن پێکهاته سروشتیه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه و له‌هه‌مان کاتیش کاریگه‌ری گه‌ردوون و سروشتیش به‌لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هێزی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤی جووڵه پێکردووه، ده‌بێت ئه‌م هێزی نزیککردنهوهو له‌ده‌وریه‌ک کۆبوونه‌وه به چ ووشه‌گه‌لێک ناوببه‌ین ئایا زۆر به سانایی سیاسه‌تێکی ئه‌خلاقی نه‌بۆته مایه‌ی مانه‌وه‌ی ڕهچهڵهکهیی مرۆڤ و پاراستنی له گه‌ردووندا، ده‌بێت کۆکردنه‌وه و ته‌وافق ههڵسواران و شوورا و کۆردناسیۆن به‌رێوه‌بردن وابه‌سته‌یه به بیروتوانایی سیاسی، ئه‌مڕۆش بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کان مرۆڤه‌کان هه‌موو به ڕێگایی سیاسه‌ت هاوارده‌که‌ن و خۆیان به ڕێکخستن ده‌که‌ن، داوایی مافه پێشێلکراوه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌م ده‌سته‌واژه و میکانیزمه چۆن ئه‌مه‌نده بایه‌خداره و هیوابه‌خشه به‌ڵام خۆمانی لێ دووردهگرین و نهفرهتئ لێده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایی مرۆڤایه‌تی وه‌ک سه‌رده‌می هۆڤ و دونیای دواکه‌توو و جه‌هاله‌ت ده‌خه‌مڵێنرێت له‌کاتێکدا زۆر به جوانی هه‌ره‌وه‌زی به‌رده‌وامی ژیانیان کردووه و ئه‌مڕۆش له‌ژێر ناوی گڵۆباڵیزم بۆهه‌مان ئاڕاسته بانگه‌شه ده‌کرێت به‌ڵام زانست و ته‌کنه‌لۆژیا سه‌رکێشی ده‌که‌ن به نۆرم و پێوانێک که ته‌نیا وابه‌سته‌یه به لایه‌نی ئابووری و به‌ستنه‌وه‌ی بۆناوهندێکی ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌واژه‌ی سیاسه‌ت ڕۆڵی یه‌ک لاکه‌ره‌وه ده‌گێڕێت به لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی.
مرۆڤ هێزێکی لۆژیکی و زهنیه‌ت له‌خۆی ده‌گرێت و مانه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی وابه‌سته‌یه به ژیری ئهنالتیک و زیاتر بزاوتنی هزری خۆی بۆ ژیانکردن و خۆپاراستن له هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌ردوون و سروشت، مرۆڤه‌کان له چوارچێوه‌ی تیره و خێڵ و گرووپ و خێزان و ده‌سته بووندا شکڵ و شێوه‌ی خۆی داڕشتووه و به پێی پێشکه‌وتنی هزری ئهنالتیک شێواز و ڕه‌نگی خۆی به‌رفراوانکردووه تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ له نه‌بوونی بیرێکی سیاسی ده‌بێت یه‌کانگیریه‌کی وا دروست بێت؟ گۆڕانکاری و ته‌جروبه‌ی ژیان تاقی بکرێته‌وه و نۆرمی نوێ پێشکه‌ش بکات، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و خۆگوونجاندن له‌گه‌ڵ سرووشت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایی ئاسانتر بۆ ژیان، له ژیانی ڕاووشکاره و پاراستنی جه‌سته‌ی دژیی ئاژه‌ڵان و زه‌حمه‌تیه‌کانی سرووشتی و هه‌نگاو هه‌ڵهێنان بۆ ژیانی نیشته‌جێ بوون و ئاڕاستهگرتن بۆ درووستکرندی خانوو دۆزینه‌وه‌ی کشتووکاڵ و ماڵیکردنی ئاژه‌ڵان و گه‌شتن به سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و خوڵقاندی میتۆلۆژی و ئایینی و فه‌لسه‌فه و ڕامانی سیاسی و سه‌ربازیی و گه‌ڕان به‌دوایی خۆشگوزه‌رانی و باڵاده‌ست بوونی فکرو رامان و ئایدیاکانی خۆیان، وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی گشتی و به‌رده‌وام تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ ره‌نگی خۆیداڕشتووه سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌مڵاندنی ووشه‌یی سیاسی و ئافکارهکانی سیاسه‌ت که ئه‌مڕۆ وه‌ک ڕایهڵای گۆرینه‌وه‌ی فکرو رامان و دیالگۆک بۆ پێشخستن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به ڕێگایی گونجان و پێکهاتن وه‌ک میکانیزمه‌ی به‌ڕێوه‌بردن ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت هه‌رچه‌ند له گه‌وهه‌ری خۆی ئه‌خلاقی و زانستی لایداوه.
ئه‌م چه‌که به‌هێزه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ستی داوه و بۆته چه‌کێکی کوشنده له ده‌ستی گروپه ته‌نگ و بالاده‌سته‌کان و بۆته هێزی قۆرخکردنی ئابووری و زانست و جڵه‌وکردنی هه‌موو کۆمه‌ڵگا. وه‌ک ده‌سته‌واژه کاریگه‌ری خۆی هه‌یه به‌لام ناوه‌ڕۆکی تائاستێکی زۆر پووچ کراوه‌ته‌وه.
ئه‌م کوورته باسه ده‌توانێت پێگه‌یی سیاسه‌ت له دروست بوونی مرۆڤایه‌تی ڕۆڵی کارایی خۆی بۆ گه‌شتن به مانه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ خاوه‌ن چ مسیۆن و ئاکارێکی ئه‌خلاقی و سروشتی یه، بێگومان سیاسه‌ت و ئه‌خلاق و وویژدان پێکهاته‌یه‌کی ناوکین و ته‌واوکه‌ری یه‌کترین بۆ گه‌شه‌کردن و پێشڕهوکردنی کۆمه‌ڵگا هونه‌ری ژیان پێک ده‌هێنێت، سیاسه‌ت له ژیانی هه‌موو مرۆڤێک بوونێکی سروشتی و ژیانییه و هیچ کاتێک مرۆڤ ناتوانێت بێ سیاسه‌ت ژیان بکات، چونکه سیاسه‌ت ئاکاریی لێگه‌ڕین و دۆزینه‌وه‌ی ڕێچکه‌کانی ژیان و ده‌ربڕینی هزر و ڕامانی سرووشتی مرۆڤه، گه‌ر مرۆڤ به ووردیی سه‌رنجی منداڵێک بدات تێده‌گات بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی چوارده‌وری خۆی ڕابکێشیت نواندی سه‌رنج ڕاکێش ده‌کات، کۆمه‌ڵگاش کاتێک هێزی ئیرادیی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆی له‌ده‌ستدا و بووه ماشهیهکی ده‌ست و پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات یان به ووشه فهلسفیهکهی نیچه کۆمه‌ڵگا بۆته مێگه‌لێک و شوان چۆنی بووێت هه‌ڵیده‌سووڕێنێت، مه‌به‌ستی نه‌بوونی تێگین و نه‌بوونی ئیراده‌یی سیاسی کۆمه‌ڵگا و ئاستی هۆشیاریه سیاسی ده‌ست نیشان ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌موو ناوه‌نده‌کانی ژیان و ڕێچکهدانهر بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی خۆی مه‌به‌ستیه‌تی نه‌وه‌ک کۆمه‌ڵگا مه‌به‌ستیه‌تی.
له‌سه‌ره‌وه ده‌ست نیشانمانکرد، موڵکیهتکردنی سیاسه‌ت بۆ ده‌سته‌و گرووپ و پارتی ڕێکخراوه‌یه‌ک، له‌سه‌رده‌مانی زه‌ووتکردنی ئازادییه‌کانی مرۆڤایه‌تی سه‌رچاوه‌یی گرتووه و له راستی و کاره‌کته‌ری گه‌وهه‌ری خۆی داماڵراوه و بۆته مۆته‌که‌یه‌ک بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی جیهان به گشتی و کۆمه‌ڵگاش بۆته هه‌ویرێک چۆن بیانه‌وێت فۆرم و چوارچێوه‌ی پێده‌ده‌ن له ژێر بنه‌ماکانی سیسته‌می په‌رله‌مانی زۆرینه و نوێنه‌رایه‌تی گشتی وه‌ک بوونیهیهکی بیرۆکراته‌کان نه‌ک سیسته‌می په‌رله‌مانی کۆمیناڵ له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌و هاوبه‌شیکردن وه‌ک کۆردیناسیۆنی کرداری.
چه‌کی خۆپارستنی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رده‌مانی کۆن و میکانیزمه‌ی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی و خوڵقاندی هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی مرۆڤ که ده‌توانێت ژیانی پێبهردهوام بکات و رێگایی یه‌کێتی و هه‌ره‌وه‌زیی له‌ناو تیره و خێڵ و گرووپه‌کان و کۆکردنهوایان له ژێر چه‌ترێکدا ئافراند، ئه‌م چه‌که خوڵقێنه‌ر ی مرۆڤایه‌تی، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مێژوو گۆڕا بۆ ووشه‌گه‌لێک مرۆڤ به‌ناوه‌که‌ی بێزارده‌بن و قێزیی لێده‌که‌نه‌وه، ته‌نیا وه‌ک درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و له هۆش بردنی کۆمه‌ڵگایی به‌ناو ده‌که‌ن بۆ مه‌رامی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکانی دیاریکراو که ده‌ست و پێوه‌ندێکی دیاریکراون، ئه‌وانه‌ی له ئاستی ژێره‌وه‌ش خه‌ریکی کاریی سیاسین وه‌ک کاسه‌لێس و کرێگرته‌ی سه‌رکرده‌کانیان پێوانه ده‌کرێن، هه‌ر کاتێک ووشه‌یی سیاسه‌ت به‌ناوده‌کرێت وه‌ک کارێکی ده‌ره‌وه‌ی ئاکاریی ئه‌خلاق و درۆ‌و ده‌له‌سه هه‌ژمار ده‌کرێت.
گرنگی تێگه‌شتن له سیاسه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گه‌وهه‌ری خۆی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی تێگه‌شتن و هۆشیاری کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کانی فه‌راهیم ده‌بێت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئه‌خلاقدا ڕێک بخرێته‌وه و سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتی سه‌رله‌نۆێ ئینشا بکرێته‌وه و له هه‌موو میکانیزمه‌کانی سه‌خته‌کاری و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و گروپه‌کان پاک بکرێته‌وه، چۆن به‌رده‌وام له ژێر پاراستنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و ده‌وڵه‌ت و یاسا ئه‌مڕۆ فۆرمیلهکراوه و هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر کۆمه‌ڵگا برێووه، تێگینهکانی سیاسه‌ت و به‌رێوبه‌رایه‌تی سیاسی له گه‌ردووندا خۆی ده‌سپێرێته بنه‌ما ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فی و فکرییه‌کان، کاتاگۆریی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه کۆڵه‌که‌و ڕه‌نگی خۆی داده‌ڕێژێت و هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای سیاسه‌ت بگاته مه‌به‌ست و داخوازییه‌کانی، بێگومان له دونیایی ئه‌مڕۆدا هه‌موو بیروبۆچوون و ئایدیا جیاوازه‌کان له ژێر چه‌تری دیموکراتی ده‌توانن به‌رده‌وامی به باوه‌ڕو فکره‌کانی خۆیان بده‌ن و هه‌ر لایه‌ن و ئایدیایه‌ک پێگه‌یی خۆی له‌ناو خه‌ڵکدا زیاتر به‌هێز وو پته‌وو بکات ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام داڕشتنی ڕه‌نگ و میکانیزمه و شێوهزایی کرداری به‌جێگه‌یاندنی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی و تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌وڵدانی له‌سه‌ر بنه‌مایی خزمه‌تگوزاری باشتر و ژیانێکی باشتر و به‌ڕێوه‌بردنی ئیداریی باشتر مافی هه‌موو لایه‌ن و کۆمه‌ڵێک و تاکێکه کۆمه‌ڵگایه، بۆ زیاتر بره‌ودان و پێشخستنی کۆمه‌ڵگا ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و سیاسییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر به پێشهات و خراپه‌کاریه‌کانی سه‌رکۆمه‌ڵگا و گه‌ردوون و سرووشت به هه‌ڵووێستی ئه‌خلاقی بهناوبکرێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت ئه‌وکاته ده‌بێت بڕگه‌کانی سیاسه‌ت به ئه‌خلاق ڕه‌نگی خۆیداڕێژێتهوه و پێوه‌رێکی گشتی مرۆڤ بێت و هه‌وڵدانه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤپه‌روه‌ری و دادیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه پارێزیی و ئازادیی ڕه‌گه‌زیی بێت ئه‌و کاته ده‌توانین وه‌ک سیاسه‌ت ناوزه‌ندی بکه‌ین، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م فۆرمیله‌یه ئه‌وه‌ی ناوی لێده‌کرێت سیاسه‌ت ئیتر نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌ستووری.....هتد، ته‌نیا له دژه سیاسه‌ت و گه‌نده‌ڵی و بێڕهووشتی شتێکی ترنییه. بۆیه بنه‌مایی سیاسه‌تێکی ته‌ندروست و ئه‌خلاقی و مرۆڤ دۆستی ته‌نیا زامنکرندی بۆ کۆمه‌ڵگای هۆشیار و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کی سیاسه‌ت بۆ ناو خوودی کۆمه‌ڵگا فه‌راهیم ده‌کرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست