ده‌مامکی ده‌سه‌ڵاتتان که‌وت و ده‌تانه‌وێت به ئاڕایشی ڕێفۆرم به‌هێز بکه‌نه‌وه
Friday, 20/02/2009, 12:00
سه‌یره که‌سانێک هه‌تا ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵن و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه، تۆووی گه‌نده‌ڵی و دزیان چاندووه و بڵاویان کردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر به که‌سانێکی تری ده‌سه‌ڵات که گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن هه‌ڵوێست ده‌گرن، هه‌ردوو لایه‌ن خاوه‌ن هزر و سیاسه‌تێک و یه‌ک ئایدۆلۆگین!؟ به ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانه بێت زۆر شاز ده‌بێت، به‌ڵام نابێت، مانگه شه‌و سهرلهئیواره دیاره، به‌ڵام چۆن هه‌روا له رۆژێکدا ڕوویدا ده‌بێت موعجیزه بێت بۆنا؟ له‌کاتێکدا مێشکیان بۆگه‌نه، هزری ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی باڵاده‌سته، مرۆڤه‌کان و کۆمه‌ڵگا به چاوی بچووک سه‌یرده‌که‌ن، ئه‌همیه‌تی ئه‌خلاقیان له ژێر سفردایه، ئیراده‌ی سیاسیان له‌ده‌ستی خۆیاندا نییه، هێزی کردارین و به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ئه‌مری ئاغاکانیانن؟ خاوه‌ن مێژوویه‌کی پیسن له‌ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌زار کاری خراپی یه‌ک ده‌زانن؟ به‌ڵام ئه‌مڕۆ چۆن کۆشکی شاهانه‌ی خۆیان تێکده‌ده‌ن!؟ بێگومان ده‌زانن پایه‌کانی کۆشی شاهانه‌یان له ڕزیندایه، ههردهچیت دیواری کۆشکه‌کان دهکڵیشێن، پێی کورسی ده‌سه‌ڵاتتان ده‌شکێت، ده‌تانه‌وێت جارێکی تر خه‌ڵک بکه‌نه‌وه پایه‌ی کۆشکه‌کانتان و پێی کورسی ده‌سه‌ڵاتان.؟ بۆیه ئه‌مڕۆ زووڕنای گۆڕان و ڕیفۆرم فوو ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نتان دریژ بێته‌وه.؟ ئێمه له خۆتان ده‌پرسین.؟ ئایا ڕیفۆرمخوازان ئێوه هێشتا ههڵوهستهتان له‌سه‌ر خۆتان کردووه؟ داوای لێبووردنتان له‌گه‌ل کردووه و سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لتان گێڕاوه‌ته‌وه بۆیان؟ ڕهخنهدانێکتان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی و دیموکراتی و ئه‌خلاقی و سیاسی و ئایدۆلۆژی داوه؟ له خۆتان ده‌پرسن ئێوه بوونه وه‌ستان و مردنی گه‌لێک.؟ ئه‌وه‌ی سه‌دام پێی نه‌کرا ئێوه کردتان؟ سه‌دام نه‌یتوانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌ل بمرێنێت به‌ڵام ئێوه کوشتان! موقه‌ده‌سی شه‌هیدانتان شکاند. هه‌ستی ووڵاتپارێزیتان له‌ناو برد، ووشه‌ی کوردایهتیتی و نه‌ته‌وه‌یتان کرده بشتێنی سهرزمانتان، گه‌لیش هه‌رچوو له‌م ووشه‌یه بێزدهکاتهوه و به ئاراژی بازرگانی و بنیاتنانی کۆشی به‌ناو ده‌کات، گه‌ر له پێش ده‌سه‌ڵاتی ئێوه ئه‌م ووشه‌یه خۆشه‌ویسترین و به‌هاترین ووشه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناشیرین‌ترین ووشه‌یه له‌لایی خه‌لکی ئێمه له باشوور، ئه‌همیه‌ت و هه‌یبه‌تی گهوگهری هزریی کوردایه‌تیتان به کوشتن و دزین و چه‌وسانه‌وه پڕکرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ئێوه هێشتا به ئاشکرا خۆتان خاوه‌ن هه‌ڵوێست نین، ئایا ڕیفۆرم له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ینک چۆن ده‌که‌ن، بێگومان ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ڕۆشتووتان به ئاڕایشی ڕێفۆرم به‌هێز بکه‌نه‌وه، ده‌نا ئامانجتان له ڕیفۆرم چییه؟ بۆ گه‌ل ده‌بێت یان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی کوورسی ده‌سه‌ڵاتتان!؟ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر خۆتانه ئه‌م ڕهووشه چۆن شرۆڤه ده‌که‌ن و باوه‌ڕ به گه‌ل دێنن، چونکه گه‌ر بتانه‌وێت ینک به سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری به‌رده‌وام بکات و وه‌ک جاران خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، ده‌بێت بزانن خه‌ڵک و گه‌لی ئێمه ئه‌و گه‌لی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه، بێگومان ئه‌و زه‌مان به‌سه‌ر چوو، بۆیه ده‌مه‌وێت به کورتی له چه‌ند خاڵدا وه‌ک تاکێکی کورد بیری خۆم ئاشکرا بکه‌م و کۆمه‌ڵه پرس و پێشنیار بۆ باڵی ڕیفۆرم و ده‌سه‌ڵاتی ینک بکه‌م. بێگومان که‌م تازۆر ئه‌م کۆمه‌ڵه پرسیار له‌لای خه‌ڵک گه‌ڵاله بووه، ئێوه‌ش گهردهتانهویت خۆتان پاک بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه باڵی رێفۆرم و ینک له‌چه‌ند خاڵدا خۆتان ئاشکرا بکه‌ن چۆن خۆتان باس له شه‌فافیه‌ت و کرانه‌وه ده‌که‌ن. هۆکار و کێشه‌ی ئه‌ساسی ئێوه له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و کێشه‌کانتان نه‌ته‌وه‌ین یان حزبین.؟
له‌کاتێدا وه‌ک هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌زانێت ئێوه له گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵات چی نه‌هامه‌تی و چه‌واشه‌کاریتان به‌سه‌ر گه‌لدا هێنا، له‌شه‌ڕی براکوژی و کاولکاری و ده‌رگایی خیانه‌تان خسته سه‌رپشت و سه‌دان گه‌نجتان به داوه‌کانی تۆڕی سیخووری و کوشتن په‌روه‌رده کرد و بهههزانی ترتان کرده سووته‌مه‌نی شه‌ڕی براکوژی و خستنه خزمه‌تی دوژمنانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، به هه‌زاران ملی ڕێگای ژیانی کۆچبه‌ری و تاراوگه‌یان گرته‌به‌ر. برسیه‌تی و نه‌بوونی سه‌ره‌تایترین پێداوویستیه‌کانی ژیانی خه‌ڵکتان وه‌ک کارتی سیاسی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان به‌کارهێنا له دژی گه‌ل، ئه‌تککردنی سه‌دان کچ و ژنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌شروعکردنی کوشتنی ژنان له‌سه‌رده‌ستی ئێوه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، به سه‌دان شتی ناشیاویتر گه‌ر بنووسرێن سه‌دان په‌رتووک به‌شی ناکات، هه‌موو ئه‌مانه بێگومان و بێ‌شک به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتی جوانی ئێوه بوو، خۆتان ئه‌م ڕاستیه باشتر ده‌زانن و زیاتریش ده‌زانن چونکه ئێوه خۆتان ده‌سه‌ڵات و دادوه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و کۆمه‌ڵناس و فیلۆزۆفی سه‌رده‌م و ئافرێنه‌ری سیسته‌می ئیداری گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر و بێ ئیراده بوون تاکو پێگه و ژیانی کۆمه‌ڵگاش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌روه‌رده بکه‌ن تاکو به ئاره‌زووی خۆتان شه‌هوه‌تبازی ده‌سه‌ڵاتان زیاتر پته‌وبکه‌ن و هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئێوه بێت.! بۆیه ده‌بێت له ئێمه‌ی خه‌ڵک زیاتر خۆتان شیکار بکه‌ن هه‌موو کاره بۆگه‌نه‌کانی که زۆنگاوی پیستان دروستکردووه ئاشکراکه‌ن، ئێوه به‌ربه‌ستی ئه‌و زۆنگاوهن که مرۆڤ نه‌ته‌و کۆمه‌ڵگا سروشت به‌ها و ئه‌خلاق و دادوه‌ریتان تێدا نووقم کردووه خۆشتان که‌شتیوانی ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێوه زوو هه‌ستان کرد که‌شتی ئێوه‌ش که‌می ماوه نغرۆ بێت، بۆیه ده‌تانه‌وێت خۆتان ڕزگار بکه‌ن و ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر پشتی خه‌ڵک به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاتی خۆتان بده‌ن.
باڵی نه‌وشیروان بۆیه ده‌بێت باش بزانن به پێی هه‌موو پێوه‌ری ئه‌خلاقی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و کۆمه‌ڵایه‌تی و وویژدانی و مرۆڤایه‌تی و بنه‌ماکانی ژیان، ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی که‌سانێک ناو پارته‌که‌ی خۆتان یان وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ خۆتان وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک به‌ناوده‌که‌ن و ده‌تانه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک چاک بکه‌ن ده‌بێت دادگای خۆتان به ئاشکرا له‌ناو گه‌ل بکه‌ن و داوا له‌گه‌ل بکه‌ن که ئایا له ئێوه ده‌بوورێن یان نا؟ ئێوه ده‌بیت له به‌رچاوی گه‌لدا دان به هه‌موو ئه‌و چاوه‌شه‌کاری و زۆرداری له‌سه‌ر گه‌ل کردووتانه بنێن، به ئاشکرا سراتیژی نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی و ئیداری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆتان ڕوون ئاشکرا بکه‌نه‌وه بۆ گه‌ل، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له پلافۆرمێکی ئازادانه بێت که گه‌ل ئازادانه هه‌موو بیروبۆچوونه‌کانی خۆی ئاڕاسته‌ی ئێوه بکات، ئێوه‌ش هه‌موو شتێک بێ پێچووپه‌نا بۆ گه‌ل ئاشکرا بکه‌ن و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانێکی هه‌تا ئه‌مڕۆ کۆتان کردۆته‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌ل ده‌ست به‌رداری هه‌موو سامانه شه‌خسیه‌کانی خۆتان بن، ئه‌مه‌ش بکه‌نه پرۆژه و بیخه‌نه خزمه‌تی گه‌ل و تاکو گه‌لی ئێمه‌ش له ئێوه ببوورێت، که هه‌تا ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات شه‌ریک بوون و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له چۆن به سه‌دان ساڵه دووژمن زهووتی کرد و کردییه بۆمبا به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا بارانی، ئێوه‌ش قۆرختان کرد و هه‌وڵتاندا ده‌سه‌ڵاتی خۆتانی پێ بپارێزن، له شه‌ڕی ناوخۆشدا وه‌ک به‌رتیل گیانی سه‌دان گه‌نجتان پێکڕی، کردتان به سووته‌مه‌نی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات. هه‌تاکو خۆتان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستی خه‌ڵک و به پێی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک خۆتان راستنهکهنهوه، ئیراده‌ی گه‌ل به ئه‌ساس نه‌گرن بێگومان ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ینک و پ‌د‌ک ڕۆژێک له به‌رده‌م دادگای گه‌لدا تاوانباربن ئه‌وه ئیوه دووجار زیاتر تاوانبار ده‌بن، ئه‌م پرسیار و پێشنیارانه‌ی سه‌ره‌وه له ڕوانگه‌ی پاراستنی گه‌له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت نه‌ک لایه‌نێک، ده‌مه‌وێت لێره ئیشاره‌ت به په‌ندێکی پێشینان بکه‌م که ده‌ڵێت ((خوویه‌ک گرتت به شیری ته‌رکی ناکه‌ی به پیری)) ئه‌م په‌نده‌ش بۆ لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ مانایه‌کی پڕ به پێستی له‌خۆ گرتووه، بۆیه داواکاریم له هه‌موو که‌سانی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر گه‌ر بمانه‌وێت تۆوی خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی کووتلهچێتی بنه‌ماڵه‌گه‌رایی و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات، به‌لاوه بنێین ده‌بێت هه‌موومان به ئه‌قڵ و زانستی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌دا هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین، تاکو ده‌سه‌ڵاتی ڕزیوو بێچاره جارێکی تر به‌هێز نه‌که‌ینه‌وه و نه‌که‌وینه داوی گه‌مه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست