کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زای ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هاستین

Saturday, 21/11/2009, 12:00


به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زای ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هاستین ی باشوری به‌ریتانیا دژ به‌ زیاد کردنی ناداد په‌روه‌رانه‌ی نوێنه‌ری پارێزگاکان بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق..کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی نه‌به‌ردی کوردستان کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر وه‌ک ئاگادارن ڕۆژی 8/11/2009په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌سه‌ندکردو تێیدا ڕێژه‌ی کورسی یه‌کانی په‌رله‌مانی ئاینده‌ی عێراقی زیاد کرد له‌ 275 کورسی یه‌وه‌ بۆ 323 کورسی واته‌ زیادکردنی 48 کورسی تر بۆ په‌رله‌مانی ئاینده له‌و 48 کورسی یه‌ زیادکراوه‌ ته‌نها 3 کورسیان به‌رپارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داری کراوه‌ ئه‌و 3 کورسی یه‌ش 2 کورسی بۆ دهۆک و 1 کورسی بۆ هه‌ولێر وه‌ پارێزگای سلێمانی هیج کورسی بۆ زیاد نه‌کراوه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هاستین ی باشوری به‌ریتانیا ئه‌مه‌ به‌پلانێکی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌ی شۆڤیانه‌ ده‌زانین دژ به ‌گه‌لی کوردمان وه‌ ته‌واوی پشگیری خۆشمان بۆهه‌ڵوێستی فراکسۆنی گۆڕان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌بڕین وه‌ پێمان وایه‌ هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستێکی ڕه‌وایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوه‌ نایه‌کسانی یه‌ له‌ زیادکردنی کورسی یه‌ ‌کاندا که‌ به‌مه‌ش پێوه‌ری ته‌وافق سازی که‌ له‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێت نامێنێ و ده‌یخاته ‌ژێر پرسیاره‌وه هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ده‌که‌ین که‌ هه‌ڵوێستی جدیی وکرداری وه‌رگرن وله‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و مانه‌وه‌ی کورسییه‌کانی خۆتان بێ ده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن چونکه‌ ئێوه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی میله‌تێک له‌ به‌غدادن میله‌تێک که‌خاوه‌نی ڕابردویه‌ک له‌ خوێن و قوربانی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدو 182000ئه‌نفال 5000شه‌هیدی کیمایی یه..هه‌رسه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتی ڕه‌وای گله‌له‌که‌مان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی زه‌وتکراوی خۆی...ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان/له‌ شاری هاستین له‌ باشوری به‌ریتانیا 20/11/ 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە