کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ فه‌رهاد پیرباڵ قه‌سابی وا زل کرد ؟

Tuesday, 11/08/2009, 12:00


كاتێ ده‌سته‌ڵات به‌هێزه، پێویستی به‌نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند که‌مه‌، یان تاراده‌یه‌ک  ماڵییان ده‌کات، ئێمه‌ دیمان و‌ بیستمان، که‌ چه‌نده‌ها پرۆژه‌ و یاسا دانرا بۆ کڕینی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر، ئه‌ویش به‌ رێگای پاداشت و رێزلێنان و جۆری تری پاره‌دابه‌شکردن، به‌ڵام چه‌ند رێگه‌یه‌کی تر هه‌ن، که‌ هێنده‌ بۆ زۆربه‌ی خه‌لکی دیارنین. ئه‌م جۆره‌ مامله‌کردنه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ هه‌بووه‌: له‌ ئه‌ڵمانیای [رایخت 3] له‌ ئیتالیای سه‌ده‌ی 19، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد  له‌ هه‌رێم له‌وه‌ناچێ زۆر شاره‌زاییان هه‌بێ له‌ به‌کارهێنان [مانیپوله‌شن] رۆشنبیران به‌ڵام پیاو قسه‌یه‌ک‌ بۆ دزیش بکات، که‌ ئه‌وان هێنده‌ گێلیش نین.
كاتێک فه‌ر‌هاد تازه‌ گه‌رابۆوه‌ له‌ فه‌ره‌نسا، به‌ راست و به‌ چه‌پ ده‌ستی کرد به‌ نووسین و خۆی ڕاهێنا بنوسێ، ئیتر گرنگ نه‌بوو ده‌رباره‌ی چی؟ یان له‌ چ  شوێن و بڵاوکراوه‌یه‌کدا، به‌ڵام لاوازی و که‌می نووسه‌ر به‌ داله‌وه‌ [دکتۆر] ده‌رگای هه‌موو بڵاوکراوه‌کان بۆ داله‌کان له‌سه‌رپشت بوون، دال فه‌رهاد  له خه‌بات ، کو‌ردستانی نوێ ، رامان وێران و ... هتد که‌وته‌ نووسین، ئه‌مه‌جگه‌له‌ به‌رنامه‌  ته‌له‌فیزیۆنه‌کان و له‌ رادیۆکانی دوو‌ حزبه‌ زله‌که‌ی ئه‌و کاته‌. له‌و سهرده‌مه‌دا‌ فه‌رهاد له‌ هه‌موو شوێنێک به‌ دکتۆر بانگ ده‌کراو ده‌نوسرا و ده‌عوه‌ت ده‌کرا.
دکتۆری زانکۆی هه‌ولێر زۆرئاساییه‌، ده‌نگ بۆ كاک مه‌سعود بدات، ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌لار زۆریان تا ئیستاش نازانن، که‌ نێچیره‌ڤان چه‌ند پاره‌ی دا به‌ دال فه‌رهاد بۆ سه‌نته‌ری کلته‌ری به‌تلیسی و پێشکه‌شکردنی چه‌ند کۆمپیوته‌رێک بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره‌، که‌ دیاری پارتی بوو بۆ دال فه‌رهاد. ئه‌و‌ گه‌نجه‌ خوێن گه‌رمانه‌ ئاگادار نین، که‌ مانگانه‌ کاک دکتۆر چه‌ند دۆلار وه‌رده‌گرێت!؟. هه‌فتانه‌ وتارێک له‌ رۆژنامه‌ی ئاسۆ 200 دۆلار مانگانه‌. هه‌فته‌ نییه‌ فه‌رهاد وتارێکی نه‌بێ له‌ هه‌رچ بابه‌تێک، له‌ هه‌مووی خۆشتر بۆ هه‌ر وتارێک له‌ 50 یان 70 دۆلار که‌متر وه‌رناگرێت. مانگانه‌ ده‌رهاتی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌گه‌ر یه‌کسان نه‌بێ ئه‌وا نزدیکه‌ له‌ ده‌رهاتی مه‌سئوله‌کانی 2 حیزبه ‌زله‌که، ئه‌م پارانه‌ش له‌و بڵاوکراوانه‌وه‌ دێن، که‌ پاره‌دارن، واته‌ سه‌ر به‌ یه‌کێتی و پارتین .‌
كاتێک دال فه‌رها پیرپاڵ ناوبانگی ده‌رکرد، ئیتر  داله‌که‌ی لابرد، وه‌ک خۆی ده‌یووت [من پێویستم پێ نییه‌ و له‌ فه‌ره‌نسا هیچ دکتۆرێک له‌ پێش ناوه‌کانیان دال نانووسن] به‌ڵام که‌ نا‌وبانگی نه‌بوو، هه‌ر یه‌كیک له‌ قوتابیاکانی ئه‌گه‌ر بانگیان بکردایه‌ به‌ مامۆستا به‌ هه‌ره‌شه‌ وه‌ڵامی ده‌درایه‌وه‌. له‌ و کاته‌دا هیچ نووسینێکی دکتۆر فه‌رهادمان نه‌ده‌دی به‌ بێ داله‌که‌ی، یان وتارێک بنووسێ به‌ناوی فه‌رهاد پیرباڵی قه‌ساب.
فه‌رهاد زۆر زوو چووه‌ باوه‌شی پارتییه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ یادگاری ئه‌و چوونه‌ باوه‌شه‌ کورته،‌ چو‌نکه‌ له‌ بیری چوو کاتێک به‌شداری له‌خۆپیشاندانێکی دژی تورکیا کرد بۆ پشتگیری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان[سه‌رۆکی پ ک ک] هه‌ندی وشه‌ی ره‌قی دژ به‌ پارتی له‌ ده‌می هاته‌ ده‌ره‌وه‌، دوو سێ که‌س پاش یه‌ک دوو رۆژ له‌ دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ له‌ فه‌رهادیان دا و خستیانه‌ سه‌ر ئه‌رز، پاشان ڕه‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه کرا‌. ‌
گه‌نده‌ڵی بریتی نییه‌‌ ته‌نها به‌ راسته‌وخۆ دزینی پاره‌ی میلله‌ت، ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ناراسته‌وخۆ پاره‌ی ئاسان وه‌رده‌گرن، به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌نده‌ڵ نین، که‌م مامۆستاو دکتۆری زانکۆ هه‌ن، ‌ له‌ ما‌ڵه‌وه‌ داده‌نیشن و مووچه‌یان بۆ ده‌هاته‌ ماڵه‌وه‌. كاک دال فه‌رهاد پتر له‌ چوار مانگ له‌ زانکۆ کاری نه‌کرد، به‌ڵام پاره‌ی وه‌رده‌گرت، ئایا ئه‌مه‌ش جۆرێک نییه‌‌ له‌ گه‌نده‌ڵی؟ ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ کێ بڕیاری له‌ سه‌ر ده‌دا و به‌ وه‌زیری خوێندنی باڵای ده‌گووت، که‌ مووچه‌که‌ی فه‌رهاد نه‌بڕێت ؟
کاتێک فه‌رهاد ده‌رکرا، یان خۆی وازی هێنا،! ئه‌مه‌ گرنگ نییه‌‌، هه‌روه‌ها کێ بریاری دا که‌ فه‌ها‌د وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی جوانی [ئێستاتیکا] بڵێته‌وه‌ له‌ زانکۆی هونه‌ره‌جوانه‌کان؟ ئایا فه‌رهاد له‌ ژیانیدا یه‌ک رۆژ فه‌لسه‌فه‌ی خوێندوه؟ له‌ کوێ؟ قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و خوێندکارانه‌ی  له‌ ژێرده‌ستی فه‌رهاددا فیری فه‌لسه‌فه‌ده‌بن .
کاتێک گه‌نده‌ڵیی له‌ کۆمه‌لگه‌یه‌کدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ هه‌موو ده‌ستگا و بڵاوکراوه‌کانی ده‌سته‌ڵات به‌رپرسیارن. پارتی و یه‌كێتی به‌ پاره‌ زه‌مینه‌که‌یان وایان بۆ فه‌رهاد خۆشکرد، که‌ بتوانێت به‌ئاره‌زووی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا بۆ خۆی شت بنووسێ. دال فه‌رهاد ته‌نها شاعیر، نووسه‌ر، مامۆستای زانکۆ نییه‌، فه‌رهاد ره‌خنه‌ی شێوه‌کاریی، ره‌خنه‌ی شانۆیی، بابه‌تی سایکۆلۆجی، کۆمه‌ڵناسی، فه‌لسه‌فه‌، سیاسه‌ت، جوگرافیا [خه‌ریته‌کانی]، مێژوو، زمانه‌وانیی و شتی تریش ده‌نوسێ،  به‌ کورتی و به‌ کوردیی، فه‌رهادیان لێمان کرد به‌ میچێڵ فۆکۆ [فه‌یله‌سۆفی فه‌ره‌نسی]، که‌ فه‌رهاد لای وایه‌ که‌س نییه‌‌ له‌ کوردستان فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپی خوێندبێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش ده‌بێ بوترێ که‌ دال فه‌رهاد کۆمه‌ڵێك کتێبی بڵاوکردۆته‌وه [نزیکه‌ی 50] به‌شێکیان له‌ ده‌زگاکانی پارتی و یه‌کێتی بۆیان بڵاو کردۆته‌وه‌، و به‌ زۆر ئه‌یاندا به‌ سه‌ر خه‌ڵکدا و بۆیان ده‌فرۆشت، هه‌ر بۆیه‌ رۆشنیرانی ئه‌و دوو پارته‌ش پشتگیری کوێرانه‌ی فه‌رهاد ده‌که‌ن، له‌و په‌رتوکانه‌ هه‌ندێکیان بریتین له‌ کاری وه‌رگێران له‌ فه‌ره‌نسیه‌وه‌. جاران گه‌ر نووسه‌رێک کارێکی وه‌ربگێرایه‌ بۆ سه‌ر زمانی کوردی،  ده‌بوو که‌سێکی شاره‌زای تری ئه‌و زمانه‌ بیانییه‌‌، ‌ پێیدا بچووبایه‌وه‌، به‌ڵام کام کاری وه‌رگیرانی فه‌رهاد له‌ لایه‌ن شاره‌زا و زمانزانی فه‌ڕه‌نسییه‌وه‌ ره‌خنه‌ی لێگیرا؟  هه‌ست به‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ یان شاره‌زایانی فه‌ره‌نسی له‌ کوردستان نییه‌، یان که‌س بێزی نایه‌ خۆی بخاته‌ ئاستی فه‌رهاده‌وه‌.
جا بۆ ئه‌و چه‌ند خوێنگه‌رمانه‌ی که‌ڵاری ئازیز، که‌ کارێکی زۆر باشتان نه‌کرد، چونکه‌ ئێوه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر فه‌رهادتان زل کرد. دال فه‌رهاد وه‌ک بابه‌تێکی ریکلامی بازرگانیی، هه‌رئه‌وه‌نده‌ ناوی بهێنری، به‌ باش یان به‌ خراپ، ئه‌مه‌ گرنگ نییه‌‌ . ئه‌وانه‌ی پشتی فه‌رهادی هاورێیان ده‌گرن، یان وه‌ک فه‌رهادن، یان نزیک ده‌سته‌ڵاتی پاره‌دارن، له‌وه‌ ده‌ترسن، که‌ به‌مزوانه‌ سه‌ره‌ی ئه‌وانیش بێت، نه‌ک به‌ سووتانی بڵاوکراوه‌کانیان، به‌ڵکوو به‌ ئاشکرابوونی راستییه‌کان، ئه‌وانه‌ی نزیک ئه‌و دوو پارته‌ بوون ئه‌وانیش به‌ ناراسته‌وخۆ گه‌نده‌ڵ بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرن، چونکه‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه ‌و بڵاوکراوه‌کان خه‌می ئه‌وه‌یانه‌، که‌ دکتۆر نه‌نووسێ بۆیان، بڵاوکراوه‌کانیان دکتۆری تێدا نه‌بێ، ئه‌مه‌ش لاوازی و بێ نرخی بڵاوکراوه‌ کوردیه‌کان ده‌رده‌خات. ئه‌گه‌رنا، هه‌موومان ده‌زانین فه‌رهاد چه‌ند شیعری فارسی کرد به‌ ناوی خۆیه‌وه‌، بڵاویکردنه‌وه‌. یاخوود زانیاری وه‌رده‌گرت له‌ نووسه‌رانی تر،  به‌ڵام ناوی سه‌رچاوه‌کانی نه‌ ده‌برد، به‌کورتی بیری نووسه‌ری تری بڵاوده‌کرده‌وه‌ به‌ ناوی خۆیه‌وه‌، خواده‌زانێ چه‌ند کاری فه‌ره‌نسیشی وه‌گێراوه‌، به‌ڵام به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌، به‌ڵام فه‌رهاد به‌ختی هه‌یه‌ فه‌ره‌نسی نازانم و گومانیشم له‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ی دال فه‌رهاد رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌کات. ئایا فه‌رهاد به‌ فه‌ره‌نسی هیچی بڵاوکردۆته‌وه‌؟ له‌ کوێ؟
كاتێک د . فه‌رهاد ره‌خنه‌ی ده‌گرت له‌ ده‌سته‌ڵاتداران، خۆشی نه‌یده‌زانی چی ده‌نووسێ ، گرنگ به‌لایه‌وه‌ ته‌نها ناو ده‌رکردن بوو . بۆنمونه‌ جارێکیان له‌ یه‌کێ له‌و بڵاوکراوه‌ حیزبیانه‌ نووسی بووی [ شێلم فرۆش و عه‌ره‌بانچیه‌کانی ناو بازار زۆر پیاوترن و ده‌ست پاکترن له‌ مه‌سوله‌ سیاسیه‌کانمان] ئه‌مه‌ رێزلێنانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ شێلم فرۆش و عه‌ره‌بانچیه‌کانی ناوبازار که‌ به‌ لای کاک فه‌رهاده‌ وه‌ پیاو نین ده‌ست پاکنین ، به‌ڵام ئایا سه‌رنوسه‌ری ئه‌و بڵاوکراوه‌یه‌ که‌ شتی له‌م جۆره‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ رێزی هه‌بووه‌ بۆ خه‌ڵکی ناوبازار؟
فه‌رهاد تا پارتی پاره‌ی ده‌دایه‌ لای پارتی بوو، که‌ پاره‌ برا له‌ هه‌ولێر رووی کرده‌ بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی له‌ سوله‌یمانی [کوردستانی نوێ، سه‌رده‌م و ئاسۆ] ، ئایا سبه‌ینێ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود یان ئیسلامییه‌کان پاره‌ی زیاتر بده‌ن رووناکاته‌ ئه‌وانه‌؟ ئه‌مه‌یه‌ نووسه‌ری ملته‌زم و سه‌رپێچ ؟
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم به‌و گه‌نجانه‌ی شاره‌که‌م که‌ڵار، فه‌رهاد ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی مه‌زن بوایه‌ هێنده‌ په‌رتوکی نه‌فرۆشراوی نه‌ده‌بوو، که‌ ئێوه‌ بیسوتێنن، یان له‌ شاره‌ نه‌مره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ 70 ی به‌ به‌لاش بده‌ن به‌ خه‌ڵکی، ئایا نووسه‌رێک مه‌زن بێ کتێبی له‌ بازاردا ده‌مێنێته‌وه‌؟

که‌لارییه‌ک. که‌لار، 11 مانگی هه‌شتی 2009
که‌ ده‌ترسێ له‌ هیچ رۆژنامه‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ بڵاونه‌که‌نه‌وه‌ . بینێرم بۆ [رۆژنامه‌ یان سبه‌ی] ده‌ڵین ئه‌مه‌ له‌ خۆمانه‌‌
بۆ [کوردستانی نوێ ، سه‌رده‌م یان ئاسۆ] بۆم بڵاوده‌که‌نه‌.
بۆ خه‌بات یان رامان براده‌رانی دکتۆر، یه‌کجار وا خه‌یاڵم خاو نییه‌‌ .
با بزانین ئه‌وانی تر چۆنن؟

له‌ گه‌ڵ رێزمدا بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌لار و هه‌ندێ دۆستانی دال فه‌رهادی پیرباڵ قه‌ساب .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە