چۆن (ژێنیا)ی ته‌مه‌ن (3) ساڵیان به زۆر کرده کوڕم ؟!
Sunday, 26/01/2014, 12:00
دوو ڕۆژ به‌ر له گرتنی ڕێزدار (ئاپۆ) گه‌یشتمه ووڵاتی به‌ریتانیا، واتا: 13-02-1999 . سه‌ره‌تا ناردیانم بۆ گوندێک به ناوی (مارگێت) ، 2 مانگ له‌وێ بووم ... پاشان له ڕێگای هاوڕێیه‌که‌وه ماڵی ئاوه‌دانبێت توانیم بێمه شاری له‌نده‌ن . دوای چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک له ماڵی ئه‌و براده‌ره به‌هۆی هه‌وڵدانی خۆمه‌وه شوێنێکم وه‌رگرت پێی ئه‌ڵێن : هۆستڵ . ژورێکی بچوک بوو ته‌نها شوێنی جێگایه‌کی تێدا ده‌بۆوه له‌گه‌ڵ (1 مه‌تر) بۆ هه‌ڵسوڕان ... مێزێکم تێدا دانابوو (ته‌له‌فزێۆنێکی) بچوکم خستبۆوه سه‌ری ... هه‌ر له سه‌ر جێگاکه‌مه‌وه به په‌نجه‌کانی قاچم که‌ناڵه‌کانم ئه‌گۆڕی ، شوێنێکی تا بڵێێت پیس و پۆخڵ بوو ... کورتی و کرمانجی شوێنی (مه‌شروب خۆر و ده‌رمان کێش و دۆڕاوه‌کان) بوو...
هه‌ر له نزیک شوێنی نیشته‌جێ بوونم کارێکم دۆزیه‌وه له حه‌فته بازاڕه‌که ، لای کابرایه‌کی (سایپروس)ی به ڕيچه‌ڵه‌ک تورک کارم ئه‌کرد ... هه‌موو ڕۆژێک دوکانێکمان سه‌ر له به‌یانی دائه‌نا و ئێواره‌ش کۆمان ئه‌کرده‌وه ... جل و به‌رگی پیاوانمان ئه‌فرۆشت.
نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاوینی ساڵی (2001) بوو ... له‌به‌ر ده‌می ستۆڵه‌که‌دا وه‌ستا بووم ...ژنێک به‌لامدا تێپه‌ڕی به مناڵێکه‌وه ... ژنه‌که و مناڵه‌که چاویان بڕیبووه چاوم ... منیش هه‌رچه‌ند سه‌یرم کردن قه‌د نه‌مدیبوون و نه‌م ناسیبوون . به‌لامدا تێپه‌ڕین ، منیش وه‌ک هه‌موو که‌سێکی ئاسایی گوێم نه‌دایه . پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک مناڵه‌که به راکردن هات بۆ لام و باوه‌شی به قاچما کرد و ده‌ستی کرد به (دادی ، دادی = باوکه ، باوکه) ! به دوایدا دایکی هات باوه‌شی پیاکردم و ده‌ستی کرد به ماچ کردنم ، به‌ڵام چ ماچ کردن و باوه‌ش پیاکردنێک، ئه‌تووت هه‌موو ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵی بووم ! ئه‌ویش ده‌ستی کرد به : (ئای ڵاڤ یوو ، ئای میست یوو = خۆشم ئه‌وێێت و بیرم کردویت)! منیش ئینگلیزیه‌کی شه‌ق و شرم ئه‌زانی له ئێستام خراپتر به‌س تێده‌گه‌یشتم ئه‌ڵێت چی ... ئاخر کورد ڕوو ئه‌کاته هه‌ر شوێنێک یه‌که‌م وشه‌کانی فێر ئه‌بێت ، یان جنێوه ، یان وشه ڕۆمانسیه‌کانه ... کابرای ساحێب ئیشه‌که‌شم به کارێک ڕۆشتبوو ... من هه‌رچه‌ند خۆم بێبه‌ری کرد ، سودی نه‌بوو ... هه‌تا ده‌هات شته‌که له سه‌رم ده‌بوو به قین ... هه‌رچه‌ند خۆم به دور گرت بێ سود بوو ... دراوسێ کاره‌کانیشم هه‌ر سه‌یریان ئه‌کردم ، ئاخر به چ زمانێک تێ‌یان بگه‌یه‌نم من نه ئه‌م ژنه ، نه ئه‌م مناڵه ناناسم و له خۆیانه‌وه ئێخه‌یان گرتووم؟!
ژنه‌که ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌رهێناو له یه‌ک چاو تروکاندا ڕیزێک (پۆلیس) هاتن ... پاشقسه‌کردن له‌گه‌ڵ ژنه‌که هاتن قسه‌یان له‌گه‌ڵ من کرد، من هیچ تێنه‌ده‌گه‌یشتم ... که‌له‌پچه‌یان ده‌رهێنا و که‌له‌پجه‌یان کردم و خستیانمه ناو (ڤانێکه‌وه) بردیانم بۆ نزیکترین (محه‌ته‌ی پۆلیس) ... له‌وێ گیانم گه‌ڕان و ناو، ناونیشانیان لێوه‌رگرتم و خستیانمه ژورێکه‌وه ...پاش چه‌ند سه‌عاتێک بانگیان کردم و ته‌له‌فۆنێکیان دایه ده‌ستم ... کابرایه‌کی کورد بوو ، سڵاوی لێکردم و ووتی من: ته‌رجومانم ... ئیتر بۆی ڕوون کردمه‌وه که بۆچی گیراووم ... گوایه ئه‌و ژنه ، ژنی من بووه و من خۆم لێشاردۆته‌وه و رام کردووه و ئه‌و مناڵه‌ش مناڵی منه ... منیش ووتم: کاکه من له ساڵی (1999) هاتوومه‌ته ئه‌م ووڵاته ... تا ئێستاش له‌گه‌ڵ که‌س له به‌ریتانیا سه‌رجێیم نه‌کردووه ... ئه‌و ژنه‌ش نه ئه‌ناسم و نه قه‌د دیومه .. ئیتر ژنی منی چی و مناڵی منی چی؟! ئیتر دڵنه‌وای دامه‌وه ووتی: کاکه ئه‌مه کوردستان نیه ، لێره (دی ئێن ئه‌ی) و ئه‌م شتانه هه‌یه ، ئه‌زانن ئه‌وه مناڵی تۆیه یان نا .. زۆر ژن له‌م ووڵاته ئه‌و شتانه ئه‌که‌ن بۆیه‌ی پاره وه‌ربگرن له حوکمه‌ت، تۆش ئیتر یه‌کێکی له‌و قوربانیانه... به‌هه‌رحاڵ خستیانمه‌وه ژوره تاکه نه‌فه‌ریه‌که ... ئێواره‌که‌ی خوێنیان گرتم، له‌گه‌ڵ تفی ناوده‌م ... بۆ شه‌وه‌که‌ی ئازادیان کردم و ووتیان : ئه‌گه‌ر شتێکی ترمان هه‌بوو نامه‌ت بۆ ئه‌نێرین ... منیش ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی نه‌خه‌وتم ، ده‌یان شت به مێشکما ئه‌هات و ئه‌ڕۆی ...دڵنیا بووم نه ئه‌و ژنه ئه‌ناسم، نه ئه‌وه مناڵی منه .. که‌چی له خۆم به گومان بووم .. ئه‌ی من چۆن له‌م ژووره بچوکه ئاگام له‌م ژن و مناڵه بێت؟ به کام پاره به خێویان بکه‌م؟ ئیتر ده‌یان سه‌ر گوزه‌شته ... به‌یانی چی به ساحێب ئیشکه‌م بڵێم ؟ تۆ بڵێێت ده‌رم نه‌کات؟ تۆ بڵێیت ئه‌و خه‌ڵکه به (ڕه‌یپه‌ر) و شتم سه‌یر نه‌که‌ن؟ تا به‌یانی ئاوا خولامه‌وه ... بۆ به‌یانیه‌که‌ی خاوه‌ن ئیشه‌که‌م ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و ووتی: ئه‌مڕۆ ئیسراحه‌ت بکه له ماڵه‌وه، سبه‌ی خۆم ته‌له‌فۆنت بۆ ئه‌که‌م! ووتم : ئه‌مه جارێ یه‌ک له ئیشه‌که ده‌ر کرام . ئیتر خاوه‌ن ئیشه‌که‌م ببڕای ببڕای ته‌له‌فۆنی بۆ نه‌کردمه‌وه! له ڕووشم نه‌ده‌هات بچمه‌وه ئه‌و بازاڕه ئه‌م ووت ئه‌بێت ئه‌و خه‌ڵکه چۆن سه‌یرم بکه‌ن ؟! دوو حه‌فته‌م ئاوا تێپه‌ڕاند ...به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (شه‌ممه) پۆلیس هاتن دایان به سه‌رماو بردیانم ... شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه‌م له محه‌ته‌ی پۆلیس برده سه‌ر ... شه‌و تا به‌یانی هه‌ڵ له‌رزیم .. جار جار کوپێک شۆربایان ئه‌دامێ ... به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه بردیانم بۆ (مه‌حکه‌مه) ... تا نێوه‌ڕۆ له ژورێکدا چاوه‌ڕی بووم ... له نیوه‌ڕۆیا (پارێزه‌رێک) و موته‌رجمێک هاتن ... ووتیان: تۆیان هێناوه بۆ دادگا چونکه له (دی ئێن ئه‌یه)که ده‌رچووه که تۆ باوکی ئه‌و مناڵه‌یت! چه‌ند سوێند و قورحان و ئه‌حمه‌د و مه‌حمودم خوارد سودی نه‌بوو ... ووتیان ئه‌وه ووڵاتی به‌ڵگه‌یه .. قابیله درۆ بکه‌ن؟! سه‌عات دووی نیوه‌ڕۆ بردیانمه ژووری دادگا ... ژنه‌که و مناڵه‌که له‌وێ بوون ... سێ دادوه‌ر دانیشتبوون ... پۆلیسێک و پارێزه‌رێکی ژن و مناله‌که دانیشتبوون ... من و پارێزه‌ره‌که‌م و ته‌رجومانه‌که ... چه‌ند که‌سێکیش له‌و دیو په‌نجه‌ره‌که دانیشتبوون ... کچێکیش له به‌رده‌م سێ دادوه‌ره‌که شته‌کانی ئه‌نوسی و ئه‌یخسته به‌رده‌م دادوه‌ره‌کان . پۆلیس و پارێزه‌ری ژن و مناڵه‌که قسه‌کانی خۆیان کرد ... پارێزه‌ره‌که‌ی منیش قسه‌ی خۆی کرد ... منیش به هاوکاری ته‌رجومانه‌که قسه‌کانی خۆم کرد و حاڵ و ژیانی خۆم تیگه‌یاندن و ده‌ستیشم کرد به گریان و بێ ئاگای خۆم ڕاگه‌یاند ... سێ دادوه‌ره‌که چونه ژوره‌وه دوای 30 ده‌قه گه‌ڕانه‌وه و دادوه‌ری ناوه‌ڕاستیان مناڵه‌که‌ی بانگ کرد و منیشی بانگ کرد ...به مناڵه‌که‌ی ووت : کامه باوکته ؟ ئایا ئه‌مه باوکته ؟ مناڵه‌که‌ش به گریانه‌وه سه‌ری له قان و به ده‌نگێکی به‌رز ووتی: به‌ڵێ باوکمه ... حاکمه‌که‌ش مناڵه‌که‌ی هه‌ڵگرت و ووتی: به پێی به‌ڵگه‌کان تۆ باوکی ئه‌م مناڵه‌یت، مناڵه‌که‌ی هه‌ڵگرت و دایه ده‌ستم ... منیش باوه‌شم به مناڵه‌که‌دا کرد و ده‌ستم ئه‌له‌رزی، له ده‌ستم که‌وته خوارێ ...
ئیتر خه‌به‌رم بۆوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست