پەیوەندیەکانی تورکیا و ئیسرائیل گفتوگۆکانی ئیمڕاڵی بەشار ئەسەدی تووشی هیستریا کردووە ! - بهشی سێ یهم و کۆتایی
Friday, 03/05/2013, 12:00
لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا (ئۆبامە) بۆ ئیسڕایل و لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لەگەڵ (نەتەنیاهوو) سەرۆک وەزیرانی ئیسرایل ، (ئۆباما) ڕایگەیەند کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن ڕژێمی (سوریا)وە هێڵی سورەو کاردانەوەی توندمان بەرامبەر ئەبێت . ئێستا ڕژێمەکەی سوریا چەکی کیمیاوی لە زۆر ناوچە بەکارهێناوە ، سەنەتە (جۆن مەکەین) داوا لە ئۆبامە ئەکات کە پیویستە ئەمەریکا هێزی سەربازی بەکاربێنیت و کۆتایی بە ڕژێمەکەی ئەسەد بێنێت ، ئۆباما لە دوو رۆژی ڕابردوو ڕایگەیەند کە ئەوان نازانن کێ چەکی کیمیاوی بە کار هێناوە ؟ کەی بەکار هاتووە ؟ چۆن بەکار هاتووە ؟ بۆیە هیچ بڕیارێکی نادەن ! هۆکارەکەشی ئەوەیە نایانەویت بچنە ناو شەرێکی ئاوا خویناویەوە کە زۆر لە عێراق و ئەفغانستان خویناوی تر ئەبیت . ئایا کشانەوەی هێزەکانی پارتی کریکارانی کوردستان بۆ باشورە ؟ یان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ئاڕاستەی چەکەکان لە ڕژێمەکەی ئەسەد ئەکرێت ؟
تورکیا بەر لە کۆبونەوەکانی ئەم جارەی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێزدار (ئۆجەلان) ، لە ڕێگای میتی تور کیەوە لە ماوەی رابردوو هەم لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هەم لەگەڵ ئیمڕاڵیش دانیشتنی ئەنجامدا بەلام تەواوی ئەم دانیشتنانە لە چوارچیوەی تاکتیک بوو بۆ دابڕانی بەڕێز (ئۆجەلان) و (پەکەکە) هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو . ئەمەریکاو هاوپایمانەکانی لە هەموو کات زیاتر لە پاشەکشیدان نەک تەنها لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست بەڵکو لە هەموو جیهاندا ، تورکیاش لە هەموو کات زیاتر لە ژیر مەترسیدایە بۆیە هەموو هەولێکی خۆی ئەخاتە گەڕ وولاتەکەی لەم مەترسیە تیپەڕێنێت ، هەم تورکیا هەم ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی پێویستیان بە کوردە ، بەڵام ئایە کورد دەبێتە داردەستیان بەکاری دێنن ؟ یان دەبێتە کارەکتەرێکی گرنگ و ئەتوانێت بە ئامانجەکانی بگات ؟
گفتوو گۆکانای ئیمراڵی لە چوارچیەوەی ئەو خالانەی لە بەشەکانی پێشوو ئێستا باسم کرد ، بەلام هێشتا ڕوون نیە کورد چی بە دەست دێنێت ؟ هێشتا بیرو بۆچونیشم نە گۆڕیەوە لە سەر شیوازی گوفتووگۆکە کە پێویستە سەرکردایەتی (پەکەکە) بەشداری ئەو گفتوو گۆیانە بن و هاوکات لە گفتوو گۆێ راستەوخۆشدا بن لەگەڵ بەڕێز ئۆجئەلان ، گفتوو گۆکانیش بگۆڕیت لەکەسیکی بارمتەوە بۆ گفتوو گۆی دوو لایەنی ئارزوو مەندانە . ئەم گفتوگۆیانەم بەم شیوەیەی ئیستا ئەوەم بە بیردێنێتەوە لە شەڕی جەنگی جیهانی دووەم یەکێک لە گەورە مافیاکانی ئیتاڵیا(Lucky Luciano) لە ئەمەریکا زیندانی بوو بە (30 بۆ 50) ساڵ ، ئەمەریکا لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیدا چووە کفتوو گۆوە لەگەل گیراوێکی مافیا (Lucky Luciano) کە هاریکاریان بکات دژی نازیەکان و فاشستە ئیتاڵیاکان لە ئیتاڵیا ، تەواوی دەستەو تاقمەکەی بخاتە خزمەتی ئەمەریکاوە بۆ روو بەروو بونەوەی نازیەکان ، لە بەرامبەردا یەکەم هەنگاو ژیانی لە زیندان باش بکەن و زیندانەکەی بۆ بگۆێزنەوە بۆ نزیک شاری (نیۆرک) ، دوای هاوکاری بۆ ئەمەریکا لە 4-01-1946 ئازادیان کردوو ناردیانەوە بۆ ئیتاڵیا .
امن نامەوێت مافیایەک بەرەورد بکەم لەگەڵ ڕێزدار ئۆجەلاندا بەڵام وەک سیغەیەکی مێژووی ئەم نموونە زیندوەم هێنایەوە ، کە گەلی ئێمە گەلێکی ماران گەزەو لەخشەی ماروو مێروو دەترسێت . ناشمەوێ کەس بکەوێتە گومانەوە لەوەی کەمن ئەم نموونەیەم هێناوەتەوە بۆ یە سروشتی ئیمپریالێت هەر ئەوەی لێ بەرهەم دەهێنرێت. ئێستامن هیچ گومانم نی یەو ناشمەوێ بەراورد لەگەڵ ئەم دوو نموونەیە تێکەڵ ببێت . بەڵام ئەم گفتوو گۆیانەم وادێتە بەرچاو چونکە تا ئێستا مامەلە لەگەڵ (پەکەک) ئەکریت وەک گروپیکی تیرۆریستی دانیشتنەکان پڕن لە گومان و (میت) بەڕیوەیان دەبات بە هاوکاری دەولەت وەک ئەوەی ئەمە کێشەیەکی ئەمنی گروپیکی تیرۆریستی بێت ، وەک لەوەی کێشەی نەتەوەیەکی ژێردەستەبێت کە بۆ ئازادی چەندین سالە تێدەکۆشیت ، گفتووگۆکان لە چوارچیوەی بارمتەی سەرۆکێک ئەچیت لەگەل دارو دەستەکەی ! لە کاتێک گفتوو گۆ ئەبێت یان ڕاستەوخۆ دەولەت لەگەڵ بەرپرسانی (پکک) بکرێت ، یان ئۆجەلان ئازاد بکرێت ئەوکات گفتوو گۆ بکرێت نەک وەک بارمتەیەک مامەڵەی لەگەڵ بکەن هەموو ئەم گفتووگۆیانە ڕێک لەو گفتووگۆیانە ئەچێت کە لەگەل گەورە مافیایەک کرا !
لە بەرواری (20-03-2013) پەیامەکەی ڕێزدار (ئۆجەلان) خوێنرایەوە ئەوەی بە ڕوونی پیشاندا کە کورد دەبێت بەشداربێت لەو پرۆسەی ئاشتییەو پرۆژە گەورەکەی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی . ئەگەر هەنگاوەکان بەو پێیە بروات کە بۆی داڕێژراوە ئەوە ڕژێمەکەی سوریا بەرەیەکی شەڕی تری بۆ ئەکریتەوە ، بەمەش سوریا لەوە گەیشتووە کە بەخواستی خۆی بێت یان نا ئەوا بەم زووانە کوردانی ڕۆژئاوا بەرەی شەڕ لە ڕژێمەکەی سوریا ئەکەنەوە ، بۆیە لە ئێستاوە ڕژیمەکەی ئەسەد بە دڕندەترین شیوە هێرش دەکەنە سەر خەڵکی سڤیل و تەنانەت چەکی ژەهراویشیان لە هێرشەکانا بەکار هێناوەو چاوەڕی دەکرێت هێرشی دڕەندەتر بکاتە سەر کوردان لە ڕۆژئاوا ، وەک ووتم ئەگەر گفتوو گۆکان بەپێی ئەو پیلانە بروات کە (ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی) دایان ڕشتوە ئەوا کوردان لە شەڕیکی زۆر خویناوی درێژخایەن ئەگلێنن .
ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە هەموو کات زیاتر لە پاشە کشیدان لە جیهاندا ئابوریان روو لە سەرەو رووخانە ، تاڤگەری ڕزگاری خەڵکی کوردستان بۆ ئەبێت لەم کاتەدا بچیەتە ناو ئەم پرۆسەیەوەو گفتووگۆ قبول بکات ؟ ناوچەکە لە کولاندایە تورکیا لە هەموو کات زیاتر نزیکە لە ویرانکاری و پاشەکشیوە ، کورد لە هەموو کاتێک زیاتر لە بەهێزیدایەو لە بەرەو پیشچوندایە هەموو کێشەکانی (ڕوسیاو ئیران و سین) لە لایەک و بەرزبونەوەی ئابوری (هندستان و بەرازیل و سین) لە لایەکی تر بەرامبەر (ئەمەریکاو هاوپایمانەکانی) لە قازانجی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی کوردایە بێ ئەوەی کورد هەموو هێلکەکانی بخاتە سەبەتەی هیج لایەنیکەوە .
ئەمەریکا لە ئەفغانسان لە پاشە کشیدایە (کازای) لە هەموو کات زیاتر دژی ئەمەریکایە ، لە ئێستاوە ئەمەریکا لە پەیوەندیایە لەگەڵ تاڵیبان ئەگەر لە دوای کشانەوەی هێزەکانیان لە (2014) کازای بەلای (ڕوسیاو ئیران سین) لابدات ئەوە بتوانن تاڵیبان بهێنەوە سەر حوکم . ئەمەریکا لە پاکستانیش لە پاشەکشەدایە کە لە تازەترین پەیوەندی بازرگانی ئێران پاکستان نەوت هەناردەی پاکستان ئەکرێت و ئێران ئامەدەی بەخشینی قەرزە بە پاکستان . یابان لە دوای جەنگی جیهانی دووەم یەکێکە لەو وولاتانەی کە پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ڕوسیا مۆر نەکرد ، بۆ یەکەم جار لە چەند ڕۆژی رابردوو سەرۆکی روسیاو سەروک وەزیرانی یابان کۆبونەوە کە دورنیە ئەو دورگانەی لە لایەن روسیاوە داگیرکراوە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم بدرێتەوە بە یابان و بیهێننە بەرەی خۆیان . ئەمەریکا لە پاشکشییە بەرامبەر ڕوسیا لە ئۆکرانیا و لە ئازەرباینجان و دورنیە لە ئایندە جۆرجیاش لە دەست نەدات . لە بەرامبەر سین بەهەمان شیوە لە پاشەکشیدایە لە زۆر هەریمی بچوکی ئەو ناوچەیە کە خاوەنی سامانی سروشتین ، وە هەمیشە (باکوری کۆریا) مەترسیە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەو سینیش هەرگیز دەستبەرداری (باکوری کۆریا) ناکات هەر سەرپێچیەک بکات . لە بەرامبەریش ئەگەر لە سوریاش ئەمەریکاو توریاو هاوپەیمانەکانی سەرکەوتووبن ئەوا عێڕاق هەمیشە ئەو شوێنەیە کە ئێران ئەتوانێت شەڕەکانی بۆ بگوێزێتەوە ، شەڕەکانی ئەم چەند ڕۆژەی عێراقیش گەواهی ئەم راستیەن .
کورد ئەو گەلەی هەمیشە مێژوو لە سەر خۆی دوبارە ئەکاتەوە ، میللەتانی دنیا (100) سال جارێک دەرفەتیان بۆ ئەڕەخسێت کورد لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە ئەو دەرفەتە گەورەیەی بۆ ڕەخسا بەلام لە تاکتیکێکی ژیرانە تورکان توانیان کوردان بخەنە خزمەتی خۆیان ، هەمان مێژوو لە سەر کورد دووبارە ئەبێتەوە جارێکی تر (ئەتاتورکێکی) تر لە ژێر ناوێکی تر دەتوانێت تورکیا ڕزگار بکات و کوردان بخاتەوە خزمەتی خۆی ! بەڕیز حەسەن جودی لە وەلامەکەی کوردستان پۆست ئەلیت کوردان پەرلەمانی تورکیایان دامەزراندووە هەموو مافێکی کوردی تیا چەسپاوە ، بەلام دوای چەند ساڵیک ئەوەی رێبازی ئیتحاد و تەرەقییەکان باڵادەست و زاڵ دەبێت لەساڵی ١٩٢٤دا دەستوورێکی تەواو پێچەوانەی دەستوورەکەی ساڵی ١٩٢٠ دادەڕێژن. چ گەرەنتیەک هەیە پاش ڕزگار بوونی تورکیا لەم قەیرانە هەمان شت دووبارە نابێتەوە ؟ زیاتر لە 90 ساڵی خایاند تا کورد ئەم دەرفەتای بۆ خولقایەوە ، کوشتنی ئەم ڕۆحە شۆڕشگێڕیە بە 90 ساڵی تر دروستنابێتەوەو هەمان دەرفەت ناخولقیتەوە . زۆر سەیرە ڕابەرو سەرکردەکانی کورد تا لەشاخن شیعاری گەورە ئەدەن کەچی کە لایەکیان لیئەکریتەوە لە عێراقی عێراقچیتی ترنوو لە تورک تورکچیتی ترن ! پیکەوە ژیان هەرگیز لەو ناوچەیە نەبووە کورد هەمیشە داگیرکراوە هەمیشە میللەتانی سەردەشت داگیریان کردووەو خستویانەتە خزمەتی خۆیان ، کاتێک ڕێزدار ئۆجەلان ئەڵیت (گهلانی کوردو تورک بههاوکاری شهڕی ڕزگاریانکرد کردو لهچاناکهڵا لهئامێزی یهکدی دا شههیدبون. بەندە بە ناو هەموو مێژووی عوسمانیەکان و سوڵتانەکانی گوزەرم کرد ئەوەی بەرچاووم کەوت کورد هەمیشە جاشی عوسمانیەکان بووە سەفەوی و عوسمانی لە سەر خاکی کوردان چەندین کۆمەڵ کوژیان کردووە شەری (چاڵدێران -1514) یەکێکە لەو نمونانە و پاشان زیاتر لە سەدەیەک دوای ئەوە لە ڕیکەوتنی نێوانیان خاکی کوردان بەش ئەکەن . هەموو دەسەلاتی عوسمانیەکان شەڕو داگیرکاری بووەو کوردیش وەک جاشیان وابووە لە کوێش سەرهەڵدانێکی چەکداری کوردان هەبووە عوسمانیەکان بە توندترین شیوە دایان مرکاندۆتەوە ، بەشداری کوردان لەگەل تورکان لە جینۆساید کردنی ئەرمەنەکان گەواهی ئەم راستیانەن .
هاوڕێیەکم هەمیشە ئەیوت ئاواتەخوازم (ئاپۆ) لە زیندان بمرێت ئەو بیرمەندە فەیلەسوفە لێ ناتوانێت ببێت بە (ماندێلا) یان ببێتە (جیڤارا) ئەو راست ئەکات ئەو زیندانەی ئەوی لێیەو هندێک نوسەرو ڕۆشنبیر پێیان وایە فشاری زۆری لەسەرە ، زۆر هاوڕێی ڕیزدار (ئۆجەلانی) تێدا بوو (مەزڵوم دۆغان) لەوێ خۆی سوتاند ، (کەمەل پیرو) هاوڕیکانی مانگرتنی تا مردنیان تیا ڕاگەیاندو گیانی خۆیان بەخش کرد ، کاتێک پەرتوکی (کاروانی ڕێگا) و بەرگری نامەکانی ڕێزدار ئاپپۆم خوێندەوە کە بە هاوڕێکانی ئەڵیت شوێنم بۆ هەموتان دۆزیەوە بەلام ئێوە نەتان توانی شوێنێت بۆ من بدۆزنەوە ، یان باسی ئەو هۆکارانە ئەکات بۆ ڕووی کردە ئەوروپا ، تێگەیشتم (ئاپۆ) نایتوانیەوە کەسێکی (ڕێڤەلوشن) بێت و ببێت بە جیڤارا ، ئاخر بۆ خۆی بە هەموو ژیانی بەشداری شەڕێکی گەریللای نەکردووەو هاوشانی ئەو گەریللایانەی ئەو شوێنی بۆ دابین کردوون خۆی لەویا نەبینیوەتەوە !
ڕێزدار (ئۆجەلان) تازە ئەیەوێت کوردان بۆ سەردەمی فەتحی ئیسلامی بگەڕینێتەوە ! کورد بە درێژایی مێژووی لە ژێردەستی ئیسلام و ئیمپراتۆرە یەک لە دوای یەکاکانی ئیسلامیدا بووە چ خێرێکی لە خۆی بینیوە ؟ یان باسکردنی پیکەوە ژیانی گەلانی ناوچەکە ؟ هەموو میژووی ئەمانە لە خوینڕشتنی یەکدا بوون لە دوای هاتنی ئاینی ئیسلام ، ئەم خەونانە تەنها لە سەرکردە تێکشکاوەکان هەیە ئەگینا لە دنیایی جیهانگیریشدا شتی ئاوا نیە ، ئەو شتانە تەنها لەو نوسەرە تێکشکێنراو میللەتە ژێردەستانە ئەم جۆرە شیعارانە ئەبیستم ، لەکاتێک لەم ولاتانەی لەو پەڕی جیهانگیری و ترۆپکی دیموکراتیان نە (فەرەنسیەک یان ئەڵمانێک یان ئینگلیزێک) ئامادە نیە دەست لە سنورو ئالاو نەتەوەکەی هەڵبگڕیت و یەکێکیان ئەویتر حوکمی بکات یان بە هاوبەش حوکم بکەن ، لە کاتی وەرزش و تەنانەت هونەریشیانا شانازی بەوە ئەکەن کە ئاڵاکەیان هەڵگرن و شانازی بە فەرەنسی بوون یان ئینگلیز بونیانەوە بکەن ، سکۆتلەندەنیەکان لە دیموکراتیترن وڵاتی دنیا دەژین بەڵام هەمیشە پێیان خۆشە پێیان بلییت سکۆتیش شانازی بە ئاڵاو هەرێمەکەیان ئەکەن و لە چەند سالی داهاتوو دەنگ لە سەر جیابونەوەیان ئەدەن لە بەریتانیان گەورە .
هەر لەو ڕۆژەی پەیامەکەی ڕێزدار (ئاپۆ) خویندرایەوە گەریللاکانی (فارک) لە گەڵ حوکمەتی کۆڵۆمبیا لە گفتوو گۆدا بوون لە (هاڤانای) پایتەختی (کوبا) بەلام ئەوان گفتووگۆکانیان لەگەڵ دەولەتە نەک لە گەل ئەمنیەتی ووڵات ، تا ئیستاش داوایان لیدەکەن ئاگر بەست ڕاگەیەنن ئامادەنین ئاگر بەست راگەیەنن ، چونکە ئەوان ئەڵین چەک ئامرازە بۆ گەیشتن بە ئامانج کەی ئامانجەکانمان بە دەستهێنا لە سەر میزی گوفتوو گۆ چەکاکان خۆیان بیدەنگ ئەبن . لە چەند ساڵی رابردوو ڕیزدار قەرەیلان ئەیوت تورکان لە ئاسیای ناوەراست هاتوون خاکی ئێمەیان داگیر کردووە کەچی کاتێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی وتی هێزەکانمان لە تورکیا ئەکشێنینەوەو قۆناخی سییەمیش زیندانیانی سیاسی و (ئۆجەلان) ئازاد ئەبن و چەکەکانمان دائەنێین ! ئەوە ئەو هەڵە مێژووەیەی ئەو هێزە بوو کە لە کاتی گرتنی (ئاپۆ) کردی کە دەبوو سەرکردەیەک بۆ خۆی دیاری بکات و ئازادی گەلیک بە ئازادی مرۆڤێکەوە لە زیندان نەبەستیتەوە ، ئەمە یەکەم جار نیە ئاشبەتاڵ بە کوردان ئەکریت لە ساڵی (1999) لەگەڵ گرتنی (ئاپۆ) بڕیاریدا هەموو هێزەکانیان لە تورکیا بکشینەوە ! هاوڕێیەکم ئەو کات گەریللا بوو بۆی گێڕامەوە لە پاشەکشێکەیان چەند سەخت بووە چەند بێ هیوا بوون هاوڕێیەکی گەریللایان ئەوەی قبوڵ نەبووەو لە پەنا بەردێک لەکاتی حەسانەوەیان رومانەکەی کەمەری بە خۆیا تەقاندۆتەوە ، خۆشی یەکێک بووە لەو هەزاران گەریللایەی دوای پاشەکشیکە وازی لە گەریللای هێناوەو چەندین ساڵ بەو ئازارەوە تلاوەتەوەو ئێستاش لە ئەوروپا نیشتەجێیە .
ئاپۆ پیمان ئەڵیت ئەوەی لەگەڵ سەردەم نەگونجیت ئەچیتە زبڵدانەوە ! ئێستا لە هەموو کات زیاتر پیویست بوو ئەو هەموو دژایەتیەی بۆ ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی کە تورکیاش ئەگرێتەوە زیاتر بووایەو سەرکەوتنی زۆر نزیک بوو لێ ئەم لە کۆتایدا خۆی تەسلیمی پرۆژەی ئەو وڵاتانە کرد نەک خۆی بەڵکو خەونی گەلێکیش بۆ (100) ساڵی تر ئەخاتە گۆڕەوە .
لە کۆتایی ئایا ڕێزدار (ئۆجەلان) دەبێتە ئەو چەکەی کە تورکان خەونەکانی کوردی پێئەخەنە گۆرەوە ؟یان پێچەوانەکەی ؟ ئایا کورد دەبێتە هاوکێشە ؟ یان دەبێتە بووکە شووشە؟
سەرچاوە ...
1- کێشەکانی تورکیاو ئیسڕایل (دۆکۆمێنتەری ئەلجەزیرە ئینگلیزی)
2- ململێکانی روسیا و سین لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر سامانە سروشتیەکانی جیهان (دۆکۆمێنتەری ئەلجەزیرە ئینگلیزی)
3- نەوت خوێن پارە (دۆکۆمێنتەری ئەلجەزیرە ئینگلیزی)
4- نوسینی چەند نوسەرێک لە (کوردستان پۆست و هاولاتی)
5- وەلامەکانی ڕێزدار (حەسەن جودی) بۆ کوردستان پۆست .
6-
http://en.wikipedia.org 7-
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=16480 بەشی 1 و 2
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8d8bd3c3 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eff93ab6
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست