Saturday, 06/04/2013, 12:00
لەهەر جێگەیەکی ئەم دنیایە کەسێک هەلویستی هەبیت دژی ناداتپەروەری نایەکسانی نائازادی ئەو کەسە سومبولی منە ، هەرکاتێکیش خۆیان هەڕاج کرد یان چۆکیان دادا ئیتر پەتی سیدارە ئەخەنە ملێان و ئەرکی منیش تەنها شەق تێهەڵدانی کورسیەکەی ژێر پێیانە .
خەسرەوی گوڵ سورخی کاتێک جالادەکەی ئەیبات بۆ لە سێدارەدان لێی ئەپرسێت بیر لە مردن ناکەیتەوەو ناترسیت ؟ لە وەلام گوڵ سورخی ئەڵیت کاتم نیە بۆ بیرکردنەوە .
سەردەشت لە خیزانیکی هەژار ماڵێک گیرفان بەتاڵ بەلام دەولەمەند لە ئەخلاق لە جوانی لە خۆشەویستی لە هەلوێست ،خویندکارێکی ڕەوشت بەرز خۆشەویست لە ناو هاوڕێکانیا ، نوسەرێکی ئازاو چاونەترس م نوسینەکانی سەردەشتی لە نوسەرێکەوە گواستەوە بۆ شۆڕشگێڕێک ، لە شارێک قەلەڕەشی سەر مزگەوتەکانیش تیرۆر ئەکران شارێک پڕ لە دەزگای جاسوسی و ئەمنی و میلیشیایی ، لەو شارەی کەم کەڵە پیاو هەبوون لە ناو دلی ئەو هەموو زۆردارەیە بڵیت نا بۆ دەسەلاتی گەندەڵ نا بۆ ناداتپەروەری و نا بۆ نایەکسانی ، ئا لەو شارەی هەزاران مرۆڤی بێ ڕەوشت خۆیان ناو نوسئەکەن ببنە میلیشیاو جاسوس کڕنوش ئەبەن بۆ وینەی مەلا مستەفاو مەسعودو مەسرورو نێجیرو کوڕو برازاکانی ، ئا لەو شارەی جۆلەکەش بۆی نیە بێ پرسی دەزگا ئەمنی و سیخوڕیەکان هێلانە بکات ، سەردەشت لەوێ شۆڕشێکی بەرپا کرد هەموو ئەو وێنانەی نمایش کرابوون خستیە ژێر پێی ئا لەو شارە سەردەشت بەڕێ کوت بۆ سەر قەندیل و پڕ بە گەروی هاواری کرد مەسعود لەژێر پێلاوی منالانی شێخەڵلادان ، سەردەست فێری کردین هەموومان بە دەم پیکەنینەوە بەرەو رووی جەلادەکانمان ببینەوەو باوەش بە مەرگدا بکەین چونکە هەموومان ئیرە بە ماڵئاوایەکەی سەردەشت ئەبەین جەند شکۆمەندانە جێی هێشتین جەلادەکانیشی جەند سەرشۆڕن .
ڤیکتۆر گارا هەروەک سەردەشت لە خیزانێکی زۆر فەقیر چاوی بە دنیا هەڵهێناوە لە (Lonqun) نزیک شاری (Santiago) ، باوکی هەر لە منداڵیەوە خوازیار بوو منالەکانی زوو گەورەبنو بیانخاتە بەر ئیش وەک لەوەی بخوێنن .
لە تەمەنی 6 ساڵیا (ڤیکتهر یارا) لە زەوی کشت و کاڵی کاری ئەکرد، باوکی پارەی ئیشەکەی بەشی بژێوی خیزانەکەی نە ئەکرد دەستیدایە خواردنەوەو لە دوایدا سەری خۆی هەڵگرت ، ئەرکی هەموو منالەکان کەوتە سەر دایکیان بەلام دایکیان وەک باوکیان نەبوو ئەیویست منالەکانی بخوێنن ، لە هەمان کات ڤیکتۆر دەستیدایە گیتار لیدان و گۆرانی کلاسیکی بەشداری ئاهەنگ و بۆنەو یادەکانی ئەکرد .
لەتەمەنی 15 دایکی مرد ،ڤیکتۆری بە چیهێشت تا ژیانی خۆی دیاری بکات ، ئەیخوێن تا ببێت بە ژمێریاری (محاسب) ، دوای وازی لەوە هێناو رووی کردە کەنیسە تا ببیت بە قەشە پاش ماوەیەک زۆر لێی بێزار بوو وازی هێنا لەوێو بوبە سەرباز، دوای جەند سال گەرایەوە شارەکەی و دەستی دایەوە گیتارەکەی و دەستێکی ڕەنگینیشی هەبوو لە وێنە کیشان .
لە (1968) یەکەم ئەلبومی دەرکرد لە سەرەتای (70) ئیتر بڕیاریدا تەنها بچیتە ناو دنیای گۆرانی و موسیکەوە ، لەو ماوەیەدا تەواو بەشدار بوو لەو شۆڕشە هونەریەی کە بە (folk music) ناسرابوو کە زیاتر چەپەکانی چیلی پەرەیان پیئەداو سرودەکان زیاتر شۆڕشگێڕی بوون لە باشترین گۆرانیەکانی (نوێژ بکەن بۆ ئیشکەرەکان) و (من تۆم بیرە ئەماندا) لە ساڵی 1970 خۆبەخشانە پشتیوانی حیزبی (Popular Unity) کە بە سەرۆکایەتی (Salvador Allende) بە خۆرایی بەشداری کۆنسیرتەکانی ئەکردو هانی خەلکی ئەدا پشتیوانی ئەو حیزبو سەرۆکە بکەن ، لە ئانجامی هەڵبژاردنەکە (Salvador Allende) حیزبەکەی سەرکەوتنیان بە دەست هێنا .
دوای سێ ساڵ لە بەرواری 11-09-1973 ڕاست ڕەوەکان بە پشتیوانی ئەمەریکاو سەربازەکانی چیلی کودەتایان کرد بە سەر (Salvador Allende) حوکەتەکەیان روخاندو خۆشیان کوشت .
لەو سالە(ڤیکتهر یارا) شان بە شانی هونەرەکەی مامۆستای زانکۆ بوو ، لە ڕۆژی کودەتاکەدا (ڤیکتهر یارا) بەرەو زانکۆ ئەرۆیشتەوەئەو زانکۆیەی ئەمڕۆ ناوی (Universidad de Santiago), شەو لەگەڵ مامۆستاو خویندکارەکان خەوت ، ڕۆژی دواتر 12-9-1973 بەیانیەکەی (ڤیکتهر یارایان) لەگەڵ هەزاران کەس راپێچی (یاریگای چیلی) کرد ئەو یاریگایەی لە 5-9-2003 ناویان لێنا (Estadio Vctor Jara) لە جەند سەعات و چەند ڕۆژدا چەندین کەس تەعزیبدرانو کوژران بە دەستی سەربازەکان ، (ڤیکتهر یارا) جەندین رۆژ بە بەردەوامی لێیان ئەدا بە توندترین شیوە ئازاریان ئەدا هەموو پەنجەکانی دەستیان شکاندبوو جەند پەراسویەکیان شکاندبوو ، هەندیک هاوڕێی سیاسی کە لە گەڵی گیرا بوون دوای بەربوون ئەگێڕنەوە (ڤیکتهر یارا) لە زەویدا کەوتبوو هەموو گیانی لە خوینا بوو گیتارەکەی هەر پێ بوو بە پاڵکەوتنەوە کە دەموو دانیشیان شکاندبوو پەنجەکانی شکابوون بە مەچەکی گیتارەکەی ئەژەن و هەندیک کۆپلەی لە گۆرانی (ئێمە سەرەکەوین ئێمە سەر ئەکەوین) بۆ ئەوتن . دوای چەندین ڕۆژ بەردەوامی لێدانو تەعزیب لە 18-9-1973 بەر فیشەکی ئەدەن و زیاتر لە 40 فیشەکی پێوە ئەنێن ، تەرمەکەشی لە گەرەکێکی سەنتیاگۆ فڕێ ئەدەن .
سەیری لێکچونەکانی سەردەشتی نەمر بکەن لەگەڵ (ڤیکتهر یارا) ، سەردەشت خویندکاری زانکۆ ، (ڤیکتهر یارا مامۆستای زانکۆ) ، سەردەشت نوسەر ووەرگێر و رۆژنامەنوس ، (ڤیکتهر یارا نوسەری شعر و گۆرانی بێژو موسیک ژەن وینەکێش) ، سەردەشت جەپ بوو ، (ڤیکتهر یارا چەپ بوو) ، سەردەشت لە سەر نوسینەکانیو هەلویستی سیاسی ئەیڕفێنن ، (ڤیکتهر یارا لە سەر گۆرانیەشۆڕشگێرەکانی و هەڵویستە سیاسیەکانی)، سەردەشت لە بەردەم زانکۆ ئەفڕێنن ، (ڤیکتهر یارا لە ناو زانکۆ ئەیبەن) ، سەردەشت زۆر ئازار ئەدەن بەلام ملنادات دڵنیام ئەویش گۆرانی شۆڕشگێڕی وتووە لە سەرە مەرگاو بە دەم خەندەوە بەرەو رووی مەرگ بۆتەوە ، (ڤیکتهر یارا بە مەجەکی گیتار لیئەداو لە دوا ساتەکانیا گۆرانی سەرکەوتن ئەچڕێت) ، سەردەشت دوای لیدان ناودەمی پر ئەکەن لە فیشەک چونکە لە زمانی ئەترسن ، (ڤیکتهر یارا) پەنجەکانی ئەشكێنن لەگەل ناودەمی دوای هێند لێی توڕەن شوێنێک لە جەستەی نامینێت گولە ڕێژی نەکەن) ، سەردەشت لە شەقامێک لە موسڵ فڕێی ئەدەن ، (ڤیکتهر یارا لە شەقامێک لە سانتیاگۆ) ، بکوژەکانی سەردەشت تا ئێستا نەگیراوون حوکمی ولات ئەکەن ، (بکوژەکانی ڤیکتهر یارا دوای 25 سال سەرلەنوێ کەیسەکەیان کردەوەو تا ئیستا بە دەیان جەنارال و سەرباز گیراوون یەک یەک دەبرێنە بەردەم دادگا تەنانەت ئەو زابتەشیان دۆزیەوە کە یەکەم فیشەکی بە (ڤیکتهر یارا) وە ناوە ، سەردەشت سمبولی مرۆڤایەتیە ، ڤیکتۆر پیاوێکی جیهانی زۆر مەزنە
ئەگەر پارتی و بنەماڵەی مەسعودو دارو دەستەکەیان پێیان وایە ئاوا بە ئاسانی ئەتوانن ئەم تاوانە لە بێر خەڵکی کوردستان بەرنەوە ئەوە زۆر بە هەڵە داچوون ، ڕۆژێک دادێت هەروەک بکوژانی (ڤیکتهر یارا) یەک بەیەک ڕاپێچی دادگا ئەکرێن و بە سزای خۆیان ئەگەن ، دڵنیاشم لەوەی هێندە تاوانتان کردووە ڕەنگە شانسی چوونە بەر دەمی دادگاتان نەبێت ،نەک بە گیانی خۆتان ئەبێت باجەکەی بدەن بەڵکو هەروەک ئیمپراتۆری گەورەی ڕوسیا (Nicholas II) خۆتان و ماڵو مناڵتان بە دەستی گەل پارچە پارچە بکرێن باجی تاوانی ئەم هەموو خیانەت و تیرۆرو فەسادیە بەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست