مێژوو چۆن ژنه شۆڕشگێره‌کان بزر ئه‌کات؟!
Thursday, 28/11/2013, 12:00
ڕاستییه‌کی ڕه‌هایه که ئه‌ڵێت: له پشتی هه‌ر پیاوێکی سهرکهتووهوه ژنێک هه‌یه ... به‌ڵام بۆچی مێژوو هه‌میشه غه‌در له‌و ژنانه ئه‌کات و له ناو سه‌روه‌ری پیاوه‌کاندا ئدەیانتوێنێتەوە؟ بۆچی هه‌وڵ و کۆشش و ماندوو بوون و شۆڕشگێری و ئازایه‌تی باس ناکرێت؟ که هیچی که‌متری نییه له‌و پیاوانه‌ی که ده‌بنه ئه‌فسانه‌یه‌ک و هه‌تا مرۆڤایه‌تی هه‌یه ناوی ده‌به‌ن ؟! بۆ ناوی ئه‌و ژنانه وون ئه‌بن ؟ ...
جیڤاره ، یه‌کێکه له ئه‌فسانه‌کانی جیهان له پشتی جیڤاراوه چه‌ند ژنێک هه‌ن که خاوه‌نی قوربانین و هاوشان له‌گه‌ڵ جیڤارا نه‌ک شۆڕ‌شیان کردووه ، به‌ڵکو عاشقی بوون و پاشان هاوسه‌ریشی بوون و دایکی مناڵەکانی بوون .. یه‌کێکیتریشیان سه‌ڕه‌ڕای هه‌بوونی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان هاوشانی بووه و تا دوا ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی بۆلیڤا له‌گه‌ڵیدا بووه و شه‌هید بووه ... چما ناوی ئه‌مانه هاوشانی جیڤارا نابرێت ؟ له کاتێک هیچیان له‌و که‌متر نه‌بووه ...
1- ئه‌وکاته‌ی (ئه‌لبه‌رتۆ گهرهنادۆ) پێشنیار بۆ (جیڤارا) ئه‌کات ، که به ماتۆڕ بچن وڵاتانی لاتینی ئه‌مه‌ریکا ببینن، (جیڤارا) ساڵێکی خوێندنی خۆی ڕاگرت و له (4-01-1952) به‌ڕی که‌وتن ... سه‌ره‌تا بۆ (پاتیگۆنۆ) له‌وێوه بۆ (چیلی) و له‌وێشه‌وه بۆ (پرو) و ئینجا بۆ (ڤه‌نزوێلا). دوای 7 مانگ له ڕێگا ڕۆشن (ئه‌لبه‌رتۆ) بڕیاریدا له (ڤه‌نزوێلا) بمێنێته‌وه ، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ (ئه‌رجه‌نتین) بۆ ته‌واوکردنی دواساڵی خوێندنی ... ئه‌و ڕێگا ڕۆشتنه‌ی جیڤاراو بینینی ئه‌و وڵاتانه‌و (خوێنمژینی) کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکا ، جیڤارای بۆ هه‌تا هه‌تایه گۆڕی ... پاشان (جیڤارا) له‌گه‌ڵ هاوڕییه‌کی تری (کاله‌ک) به‌ڕی کوتن بۆ (بۆلیڤیا) ، له ڕێگا هه‌ندێک خوێندکار ده‌عوه‌تیان ئه‌که‌ن بۆ (گۆته‌مالا) که وڵاته‌که‌یان ببینن . سه‌رۆکی (گۆته‌مالا -هاکهبۆ ئاربن) که خه‌ریکی ڕیفۆرم بوو ده‌یویست سیسته‌می سۆشیال بچه‌سپێنێت و خێر وبێری وولاته‌که‌ی بخاته‌وه ده‌ست خه‌ڵکه‌که‌ی و له ده‌ستی کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌ریبێنێت ... 24-12-1953 یه‌که‌م ڕۆژ بوو (جیڤارا) گه‌یشته گۆتهمهلا ... له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له‌وێ ژنێک ئه‌ناسێت نای (هیڵده گه‌دایه) خه‌ڵکی (پروه) ... ئه‌م ژنه زۆری حه‌ز له جیڤارا بوو ، به جۆرێک خۆی بۆ جیڤارا ئه‌ڕازانده‌وه تا جیڤاراش حه‌زی لێبکات ... (هێڵده) ، جیڤارای برده ماڵی خۆیان ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ بوو خزمه‌تی جیڤارای ئه‌کرد ، تا دواجار وای لێهات پێکه‌وه خه‌وتن ... پاش ماوه‌یه‌ک (هێڵده) جیڤارای به ئه‌و محامیه (26) ساله ناساند (فێدڵ کاسترۆ) سه‌رۆکی ئه‌و گروپه‌ی له ساڵی (1952) په‌لاماری دووه‌م گه‌وره سهرباگه بوو له (کوبا) ، سه‌ربازگه‌ی (مهنکادۆ) ، بۆ ڕووخاندنی (جه‌نه‌ڕال فوجهنسێۆ باتیستا) . یه‌که‌م کوده‌تا له (لاتینی ئه‌مه‌ریکا) که ڕوویدا له (گۆته‌مالا) بوو ، که ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک (ئاربن)ی ناچار کرد ده‌ست له کار بکشێنێته‌وه . له شوێنی ئه‌و (کاستیۆ ئهرماس) دانرا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له (27-6-1954) ، که‌وته گرتنی ئه‌وانه‌ی که بۆنی (مارکسیست) بوونیان لێده‌هات یان کاربه‌ده‌ست بوون له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌که‌ی پێشوو ... ژیانی (جیڤارا) که‌وته به‌ر مه‌ترسی گرتن و ئیعدام کردن ، به ناچارای ڕوویکرده قونسڵخانه‌ی (ئه‌رجه‌نتین) له کوبا . ئه‌و ڕووداوه (جیڤارای) له که‌سێکی (نیشتیمانیه‌وه) گۆڕی بۆ که‌سێکی (مارکسیست) گه‌یشته ئه‌و بروایه‌ی (کۆمه‌نیزم) وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌یه ، وه‌ک هه‌موو چه‌پێک ڕووی کرده وولاتی (مه‌کسیک) و شاری (مه‌کسیک) له (19-09-1954). جیڤارا وێل بوو به دوای شوێنێ که بتوانێت سه‌ره‌تای شه‌ڕیکی گه‌وره به‌رپا بکات .
(هێڵده) ئه‌و ژنه شۆڕشگێره چه‌په‌ی یارمه‌تی هه‌موو ڕێکخراوێکی شۆڕشگێری داوه له هه‌رشوێنێک بوبێت ، په‌یوه‌ندی (هێڵدا) به (فیدێل کاسترۆ)وه و ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌وان هه‌ر بۆ گیانی شۆڕشگێڕی ئه‌گه‌ڕیته‌وه .له‌هه‌مان کات پشتیوانێکی باشی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆکی (ئاربن) بوو ، ڕۆڵی باشی هه‌بووه له ڕێکخستن و هاندانی خوێندکاران . هاوکارێک زۆر باشی جیڤارا بووه تا ئه‌و کاته‌ی له (گۆته‌مالا) بووه ، خواردن خه‌و ئیسراحه‌ت هه‌موی (هیڵده) له ماڵه‌که‌ی خۆی بۆ جیڤارای کردووه ، هێڵده پردی په‌یوه‌ندی جیڤارا بووه و به خه‌ڵکانی چه‌پ و شۆڕشگێری ناساندووه .له دوای کوده‌تاکه‌ش ژیانی (هیڵده) وه‌ک ژیانی (جیڤارا) له ژیڕ مه‌ترسیدا بووه .بگیرایه هه‌مان چاره‌نوسی گرتن و ڕه‌نگه ئیعدام کردنیشی به سه‌را بچه‌سپایه . پاش ماوه‌یه‌ک (هیڵده) ڕوو ئه‌کات مه‌کسیک و به جیڤارا ئه‌گه‌نه‌وه ، له‌و کاته (هیڵده) دوو گیانه ، جیڤارا بڕیار ئه‌دات هاوسه‌رگیری بکه‌ن ، پاش ماوه‌یه‌ک کچێک‌یان ئه‌بێت و ناوی ئه‌نێن (هێلدیتا) . جیڤارا له‌و کاته له گه‌ڵ ڕێکخراوی (26-7) ئه‌بێت (کاستر و ڕاوڵ) هه‌موو توانا‌و وزه‌ی خۆی ته‌رخان ئه‌کات بۆ ئه‌و ڕێکخراوه . دیسان (هیڵده) ئه‌م جاره‌یان بهکچێکیشهوه ته‌نیا ئه‌بێته‌وه و بارگرانی کچه‌که‌شیان ئه‌گرێته ئه‌ستۆ . پاشان (جیڤارا) له‌گه‌ڵ کاسترۆ و ئه‌وان به‌ڕێ ئه‌که‌وێت بۆ کوبا . له سه‌فه‌رێکی هات و نه‌هات و مان و نه‌مان . (هێڵده) و (هێڵدیتای) کچی جێده‌هێلێت له مه‌کسیک بیهێنه به‌رجاوت ژنێکی بێگانه به وولاتێک و به کچیکی بچکۆله‌وه ده‌بێت چۆن ژیانی به ڕێکردبێت ؟!. دوای (2) ساڵ زیاتر دابڕان و ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری (باتیستا) . (هێڵده) ڕوو ئه‌کاته (کوبا) و به هیوای چاوی به (هاوسه‌ره‌که‌ی) بکه‌وێته‌و بتوانن خۆیی و مناڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی بحه‌سێته‌وه .کاتێک ده‌گاته (هاڤانای) پایته‌ختی کوبا ، دوای ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانیه و ئومێدی حه‌سانه‌وه ، (جیڤارا) هه‌واڵێکی ناخۆشی ئه‌داتی و پێی ده‌ڵێت که ژنێکی تر له ژیانی هه‌یه‌و ده‌بێت جیا ببنه‌وه . له‌وێ له (هیڵدا) جیا ده‌بێته‌وه و سه‌رله‌نوێ ژنێکی پڕ له قوربانی ته‌نیا ئه‌کات به‌لام ئه‌مجاره به مناڵێكیشهوه ...
2- له کۆتای ساڵی (1958) جیڤارا ، (ئه‌له‌یدا مارچی) ناسی ئه‌م کچه‌ی که له‌م وێنه‌یه ئه‌یبینن ، ئه‌م کچه یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی له ساڵی (1952) په‌یوه‌ندی به (کاسترۆ) وه کردووه ، به درێژای ئه‌و دوساڵه‌ی (کاسترۆ) و ئه‌وان له شاخ بوون له ساڵی (1956 تا ساڵی 1958)، (ئه‌له‌یدا) به گیانی خۆی و له ژێر ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیه‌ک خه‌ریکی هێنای زانیاری و بردنی بووه ، خه‌ریکی هێنانی چه‌ک و پێداویستیه‌کان بووه ، کاتێک له چالاکیه‌ک ئاشکرا ئه‌بێت به ناچاری له شاخ ئه‌مێنیته‌وه ، له‌وێ له‌گه‌ڵ (جیڤارا) ئه‌که‌ونه خۆشه‌ویستیه‌وه ... (ئه‌له‌یدا) له یه‌ک به یه‌کی چالاکیه‌کان هاوشانی له‌گه‌ڵ (جیڤارا) بووه تا ڕزگار کردنی کوباو ڕووخانی ڕژێمی (باتیستای) دیکتاتۆر . له دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئه‌م ژنه هاوشانه له‌گه‌ڵ (جیڤارا) و له ڕۆژه ناخۆشه‌کانی به‌ڕیوه‌بردنی وولات له‌گه‌ڵیه‌تی ، له ئاهانگێکی بچوکدا (جیڤارا) دوای جیابونه‌وه‌ی له (هیڵده) ، هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ (ئه‌له‌یدا) ئه‌کات و له‌ویش مناڵی ئه‌بێت له ساڵی (1964) کاتێک جیڤارا کوبا جێدێلێت بۆ (کۆنگۆ) و له‌وێشه‌وه بۆ (بۆلیڤیا) ، ژیان و بارگرانی مناڵ به‌خێو کردنی به سه‌ردا جێده‌هێڵیت و بۆ هه‌تا هه‌تایه ناگه‌ڕێته‌وه و شه‌هید ده‌بێت ...
3- ساڵی (1966) کاتێک جیڤارا ئه‌گاته (بۆلیڤیا) کاتێک (کۆمه‌نیسته‌کانی) بۆلیڤیا پشتی تێده‌که‌ن ته‌نها جیڤارا و (24) شۆڕشگێر ئه‌مێننه‌وه ... ئه‌وێ ناخۆشترین ڕۆژه‌کانی (جیڤارایه) بێ خواردن بێ پشتیوان .له (19-03-1967) ، 3 که‌س په‌یوه‌ندی به به جیڤاراوه هاوڕیکانیهوه ئه‌که‌ن . 1- پیاوێکی فه‌ره‌نسیه به ناوی (ڕیژێده بره‌ی) مارکسیست . 2- یه‌کێک له هاوڕێ کۆنه‌کانی که هه‌میشه سپۆرتی کردووه (ئاڕتیست سیره بوستۆس) .3- ئه‌میش هه‌میشه سپۆرتی جیڤارای کردووه ژنێکی ئه‌ڵمانی کۆنه جاسوسێکی (ڕۆژهه‌لاتی ئه‌ڵمانیا)ی (که‌ی جی بی) ناوی (تانیا) . تانیا تاکه که‌سێکه که (جیڤارا) ئه‌توانێت له ڕێگایه‌وه په‌یوه‌ندی به ده‌روه بکات که چه‌ند ما نگێکه گه‌یشتۆته بۆلیڤیاو له هه‌مووشوێنێک دابڕاوه . (تانیا) ئه‌و که‌سه‌یه هه‌میشه له گه‌ڕان ژیانی خۆی ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه ، گه‌ڕان به دوای خواردن ، جل و به‌رگ ، چه‌ک ،هه‌موو پێداویستیه‌ک که پێش جه‌نگ پێویسته هه‌بێت . ئه‌م ژنه ئه‌و فریشته‌یه‌یه جیڤارا ئه‌یه‌وێت له‌م کاته‌یه ، ئه‌م فریشته‌یه رۆحی له سه‌ر ده‌ستیه‌تی شۆڕشگێڕێکی نه‌ترسی ئازا خاوه‌نی بروایه‌کی به‌هێزی ڕادیکاڵ و هتد... (تانیا) توانی له ماوه‌یکی که‌م ئه‌وه‌ی پێویسته به ده‌ستی بخات، توانی په‌یوه‌ندی به‌کام گه‌وره به‌رپرسی (بۆلیڤیاوه) هه‌یه بکات و پێداویستیه‌کان ئاماده بکات ... به‌ڵام له یه‌کێک له چالا کیهکان ئاشکرا ئه‌بێت و به هه‌زار حاڵ ڕزگاری ئه‌بێت ناچار ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جهنگهڵکه . ئاشکرا بوونی تانیا ، پشتی هه‌موو لایه‌کیان ئه‌شکێت ، ژیانی سه‌ختی ڕوویان تێده‌کات برسێتی و مه‌تسی نه‌خۆشی ... ئیتر کاتێک حوکمه‌تی بۆلیڤیا هه‌ست به هه‌بونی تا قمێک ئه‌کات له ناو جه‌نگه‌ڵه‌کان ، 40 سه‌رباز ئه‌نێرێت بۆ ناوچه‌که ، له لایه‌ن گه‌ریلاکانی جیڤارا وه لێیان ئه‌درێت . له (10-4) له دو چالاکیتردا کۆمه‌ڵیک سه‌ربازی بۆلیڤیای ئه‌کوژن . جیڤارا بڕیار ئه‌دات گه‌ریللاکان بکات به دوو گروپی جیاوازه‌وه ... یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی گه‌ریللاکان (وه‌کین) سه‌رکردایه‌تی گروپه‌که‌ی دواوه ئه‌که‌ن . گروپه‌که‌ی جیڤاراش له پێشه‌وه . جیڤارا داوا له (ڕیژێده بره‌ی و سریه بوستۆس) که خۆیان بگۆڕن و به جلی جوانه‌وه بڕۆن و هه‌وڵ بده‌ن هه‌واڵ به کاسترۆ بگه‌یه‌نن ، به‌ڵام له ڕێگا ئه‌که‌ونه که‌مینی سه‌ربازی بۆلیڤیای و ئه‌گیرێن . (بوستۆس) له دوای برسێتی زۆر نانی ئه‌ده‌نێ و ئه‌کوێته قسه کردن و شێوه و وێنه‌ی گه‌ریلاکان ئه‌کێشێت . (ڕیژیده بره‌ی) کاتێک وێنه‌ی (جیڤارای) پیشان ئه‌ده‌ن ئه‌ڵێت ئه‌وه جیڤارایه . دوای ماوه‌یه‌کی زۆر که (سی ئای ئه‌ی) پێیان وایه کاسترۆ ، جیڤارای کوشتووه ، هه‌ست ئه‌که‌ن هه‌ڵه بون و له‌وێ ئاشکرا ئه‌بێت جیڤارا ماوه و له بۆلیڤیایه . چوارمانگ ئه‌بێت که گروپه‌که‌ی (فه‌رمانده واکین) له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌ی (جیڤارا) یه‌کیان نه‌بینیوه . جیڤارا هه‌ست به مه‌تسی ئاشکرا بوونیان ئه‌کات بۆیه بڕیارئه‌دات بۆلیڤیا به‌جێ بێڵیت ، بۆیه پێویسته بگه‌ڕیته‌وه و ئه‌وان ببینێت و به‌ڕی بکه‌ون و بۆلیڤیا به‌ره‌و ئه‌رجه‌نتین به‌جێ بهێڵن . له‌هه‌مان کات (سی ئای ئه‌ی) تاقمێکی ناردووه و خه‌ریکی مه‌شقی سه‌ربازین به (800) سه‌ربازی تایبه‌تی ههڵبژێڕاوی بۆلیڤیای بۆ له ناو بردنی جیڤارا و هاوڕێکانی . (تانیا) له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌ی (وهکینه) له که‌مپه‌که ماوه‌ته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان بووه که پیوه‌ی ئه‌تلایه‌وه و نه‌ی ئه‌توانی ڕێگا بکات ...پاش ئه‌وه‌ی جیڤارا په‌یوه‌ندیان پێوه ئه‌کات و داوایان لێده‌کات به‌ڕی بکه‌ون پێویسته بۆلیڤیا به‌جێ بیڵین ...هه‌ردوولایان به جیا به‌ڕێ ئه‌که‌ون به‌ره‌و (ڕیۆ گراند) له به‌رواری (31-08-1967) وه‌کین و گروپه‌که‌ی ئه‌گه‌نه نزیکی شوێنی دیاری کراو به‌لام ئاوێک هه‌یه که پێویسته لێی بپه‌ڕنه‌وه ، که‌سێک ئه‌بینن داوای لێده‌که‌ن یارمه‌تیان بدات چۆن بپه‌رێنه‌وه که‌سه‌که خیانه‌تیان لێده‌کات و به‌و شوێنه ئه‌یاننێرێت که که‌مینی سه‌ربازه بۆلیڤیاییهکانی لێیه .. له‌گه‌ڵ چونه ناو ئاوه‌که له لایه‌ن سه‌ربازه بۆلیڤیایهکان ته‌قه‌یان لێده‌کرێت و هه‌موویان شه‌هید ئه‌کڕین و (ته‌نیا)ش له ناویانا .... له دوایشدا (جیڤارا) و هاوڕیاکنی ئه‌که‌ونه که‌مینه‌وه و هاوڕیکانی شه‌هید ئه‌بن و خۆی هاوڕێیه‌کی به دیلی و به برینداری ئه‌گیرێن و هاوڕیکه‌ی پێش خۆی ڕه‌می ئه‌که‌ن و پاشان جیاڤاراش شه‌هید ئه‌که‌ن .
ئێستا ئه‌پرسین ئه‌مانه چیان که‌متر بووه ؟ بۆ ناویان بزره ؟ ده‌یان پرسیاریتریش ....
له ئاینده باسی ژنه‌که‌ی (نێڵسن ماندێلا) ئه‌که‌م ، (وینی) که زۆر له ماندێلا زیاتری کردووه و زۆرجار گیراوه و زۆرجار ژیانی له مه‌ترسی بووه و بۆ یه‌ک سانیه‌ش وازی له ماندێلا نه‌هێناوه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی 2 کچ ، چه‌ند جار هه‌وڵی تێرۆرکردنیان داوه .. هه‌رگیز وازی له خه‌بات و تێکۆشان نه‌هێناوه .که‌چی حوکمه‌تی سپی پێستی ئه‌وسای باشوری ئه‌فریقا ، بۆ شکاندنی ماندێلا توهمه‌ی فڕاندن و کوشتی ئه‌ده‌نه پاڵ (وینی) ، ماندێلاش به ناچاری وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی دڵی ده‌ردێنن جیاده‌بێته‌وه له (وینی) و دیسان ئه‌م ژنه ده‌بێته‌وه به قوربانی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست