ڕێکردن بە پێچەوانەوەی شەپۆلی دەریاوە باشترە لە مەلە کردن بە ئاڕاستەی دەریاوە!
Monday, 22/04/2013, 12:00
بە تاکێکی کورد بڵی بێشەرەف لێت قبوول ناکات ، بەڵام تورکیا بۆری لە خاکەکەیان ئەبڕێت نەوت دەردێنێت کەس قسەی نیە ! (بێشکچی)
جولەکە کاتێک لە لایەنی نازیەکانی ئەڵمانیاوە جینۆساید کران هەرگیز لەو تاوانە خۆش نەبوون و خۆشنابن ، ئەڵمانەکانی دوای نازیەکان و هێتلەر داوای لێبوردنیان کرد هەموو ئەو کردارە ناشرینەیان مەحکوم کرد ساڵانەش قەرەبووی ئیسرایل دەدەن ، بەڵام جولەکەکان توانیان بە هۆی ئەو ڕووداوەوە ببن بە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان کارێکی وایان کرد جارێکیتر هیچ نەتەوەو وولاتێک نەتوانێت لە هیچ شوێنێک بچوکترین تاوان بەرەو ڕووی هیچ ئیسڕایلیەک بکرێت بەڵکو زۆرترین حورمەتیان بگیرێت ، بەوەی دوای ئەو تاوانە ئەوەی دەستی لەو تاوانەیە هەبووایە لە ماڵی خواش بوایە بە سزای خۆیان ئەگەیاند بە ئێستاشەوە ڕانەوەستاوون لە تۆڵە سەندنەوە ، تەنانەت حوکمەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەڵمانی دوای نازی هیچ بەشداریەکیان لەو تاوانە نەبووە بەلام ئیسرایلیەکان هەمیشە بە چاوی دوژمن لێیان ئەڕوانن ، هیچ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ڕێگەی پێنادەن لە ولاتەکەیان کار بکات هیچ مامەلەیەکی بازرگانی لەگەڵ ئەڵمانیا ناکەن ، هیچ پەیوەندیەکی کەلتوری کۆمەڵایەتی هونەریان لەگەڵ نەتەوەی ئەڵمان نیە ، تەنانەت تاکەکانیشیان وا پەروەردەکردوون لە هیچ شوێنێکی ئەم دنیایەی هیچ کامێکیان سەیارەی دروستکراوی ئەڵمانی لێنەخوڕن و مامەڵەی پیوە نەکەن ، تەنانەت لە هیچ دوکانو بازاڕێکی کە هی ئەڵمان بێت بازاڕ ناکەن یان هیچ شتومەکێک کە دروستکراوی ئەڵمان بێت مامەلەی ناکەنو نایکڕن ، بە هیچ جۆرێک گوێبیستی هونەروو موسیکیکی ئەڵمان نابن تەنانەت سەیری شانۆو فلیمی ئەڵمان ناکەن وە هتد.. ئەم ووڵاتو خەڵکە شایەنی ئەوەن هەموو مرۆڤایەتی ڕێزیان بگرن . ئەو ڕۆژانەی ئەڵمانەکان جولەکەکانیان وا لێدەکرد زۆربەی جیهان لە سەر دەستی نازیەکان بە ئاڕاستەی شەپۆل مەلەیان ئەکرد ، بەڵام جولەکەکان بە ئاڕاستەی ئەو شەپۆلە ڕێیان ئەکرد ئەگەرچی باجەکەی زۆر قورس بوو بەڵام توانیان لە داهتوو ئاڕاستەی شەپۆلەکە بگرنە دەستی خۆیان ئیستا جیهان بەو ئاڕستەیە ئەبەن کە خۆیان ئەیانەوێت .
نامەوێت هیچ لە سەر کۆمەڵگاو خەڵکەکەی خۆمان بڵیم کاتێک ئەمە ئەخویننەوە ، تەماشایەکی خۆتان بکەن لەگەڵ کەسایەتی خۆتان بەراوردی بکەن ، جولەکە تەنها لە سەر دەستی نازیەکان لە ماوەیەکی کوردا جینۆساید کران ، بەڵام کورد بە درێژایی زیاتر لە (1400) ساڵ ئیسلام و عەرەب جینۆسایدی ئەکات ئینجا عوسمانی و سەفەویەکان کە ئێستا بوون بە دەوڵەتی ئێرانو عێراقو سوریاو تورکیا بە ئێستاشەوە جینۆساید ئەکریینو بە نەبونمان هەژمار ئەکەن . ئەزانن بۆ ؟ لە بەر ئەو وەلامانەی سەرەوە . کەواتە ئەو کۆمەڵگەیایی بە ئاڕستەی شەپۆلی دەریاکانی دوژمنەکانی مەلە ئەکات ، ئاوا وەک کورد هەمیشە خاکەکەی لە ولاتێک مارە کراوەو ژنەکانی وەک کەنیزە تەماشا ئەکرینو پیاوەکانیشی وەک کۆیللە . ئەمە خەتایی دوژمنەکانمان نیە بەڵکو خۆمان کەسایەتی تێکشکاو هیچ لە بارا نەبووین . وەک وتم هەمووتان لە خۆتان پرسیار بکەن گوێ لە موزیکی عەرەبیو تورکیو فارسی ناگرین ؟ کاڵاو شتوو مەکی ئەوان بەکار ناهێنین هەموو بارزاروو دوکانمان لە گەڵ ئەوان نیە ؟ ناچین خۆمان دەنگ بدەینو ببین بە عێراقی ؟ ئەمەو سەدان پرسیاری تر... کەواتە تا ئم کۆمەڵگایەمان ئاوا بێت هەر ئەمە بەشمان ئەبێت ، ئەو کاتەی کۆمەڵگاکەم ئەبینم دوای جەلالو نەوشیروانو مەسعودو ئیسلامیەکان کەوتوون تێدەگەم ئەم کۆمەڵگایە زۆر دوورە لەوەی ببێت بە میللەت ! کوردبونمانو سەلماندنی خاکەکەمان بە هەڵکردنی ئاڵاو نوسینی وشەی بژی کوردستانو هەلواسینی وینەی بازگانێکی سیاسی بە ئێخەتا کە نیشتیمانەکەتی فرۆشتووە نابێت ، بەڵکو بەو هەڵوێستانە ئەکرێت کە جولەکەکان کردیان کەی کۆمەڵگاکەمان ئەوەی کرد ئەو کات نەک عەرەب تورک فارس هەموو مرۆڤایەتی ڕێزمان ئەگرن .
بەشداری پەروێز حسێن لە بەرنامەی (عەرەب ئایدڵ) بە نموونەو ڕێکلامی کۆمەڵگاکەمانو کۆکردنەوەی دەنگ! ئەگەر ئەم ڕیکلامەتان بۆ هەڵەبجەو جینۆسایدی کورد بکردایە باشتر نەبوو ؟ خۆ لانی کەم دەمان توانی پیشانی جیهانی بدەین کە ئێمە هەرگیز ئەو تاوانانەمان لە یاد ناچیت بەرامبەرمان کراواو ڕێزی قربانیەکانمان ئەگرین . ئەو پارەیەی خستانە گیرفانی کۆمپانیاکانەوە باشتر نەبوو ڕێکخراوێک بە ناوی هەڵەبجەو ئەنفالەوە دروست بکرێتو ئەو پارەیەی ئیوەش لەوێ کۆبکرێتەوە ؟ خۆ لانی کەم بەو پارەیە دەتوانرا برینو ئازاری هەزارەها قوربانی ساڕیژ بکرێت، بەو کارەمان هەم بوینە بەشیک لە سوکایەتی پیکردن بە خاکو نەتەوەو شەهیدو قوربانیەکانمان هەم ئاسانکاریمان کرد ڕەگەز پەرستێکی وەک (ئەحلام) سوکایەتیمان پیوە بکات، سبەی داوای لیبوردن ئەکات ئێمەش هەمووشتمان بیر ئەچیتەوە چونکە ئێمە فێرن بە بزەیەک بچینەوە باوەشیان. جەلالو مەسعودو نەوشیروانیش بە نمونەیەکی تر کە نیشتیمانەکەمانیان لە عێراق مارە کردەووەو ئێوەش لە سەرەی دەنگداندا عێراقی بوونی خۆتان سەلماند ، چاوەڕی بکەین لە داهاتووی نزیک هەمووتان ئەبینمەوە چۆن بە عەرابانەی مناڵەوە لە سەرەی دەنگدان بە عێراق وەستاوونو وێنەی سەرکردەو ئالای حیزبەکەتان بە ئێخەوەیەو ئەچن ئەبن بە عێراقی و دوایش ئەڵین بژی کوردو کوردستان !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست