ئەوانەی ناپاکن نیشتیمانێکیان نییە خەمی لێبخۆن
Tuesday, 28/05/2013, 12:00
لەو ڕۆژەوەی شوێنکەوتوانی (عەلی کوڕی ئەبی تاڵب) پێیان وابوو کە عەلی دەبێت شوێنگرەوەی (محەمەد) پێغەمبەری ئیسلام بێت . ئیدی لەو ڕۆژەوە کە زیاتر لە 1400 ساڵە سوننەکان ئەوانیان بە کافر و هەڵگەراوە ناوبرد و لە ژێر ناوی جیهادا کەوتنە قەتلوعام کردنیان . مێژوو پرە لە کارەساتی زۆر گەورەی خویناوی بێگومان کوردانیش بێ بەش نەبوون لەم دابەشبوونەی شیعەو سوننە هەرچۆن لە قوربانیەکان بەشیک بووین ئاواش بەشێک بووین لە جەلادەکان.
هێزە کۆڵۆنیاکان دوای سەرکەوتنیان لە جەنگی جیهانی یەکەم سەرلەنوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دابەش کرد بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان . نەتەوەی کورد یەکەم قوربانی دەستی ئەو دابەش بوونەبوون کە خاکەکەی و خەڵکەکەی بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش کرا . چەندین ئاین و مەزهەبیش دابەش کران و بونە قوربانی وەک (عەلەوی، شافعی، سوریانی و ئیزدیەكان). بەڵام زەرەر مەندی گەورەی مەزهەبەکان شیعەکان بوون ، لە عێراق خرانە ژێر دەستی کەمینەی سوننەی عەرەب و لە تورکیاش خرانە ژێر دەستی سوننەی تورکی و لە سوریاش هەم خاکەکەیان هەم خەڵکەکەیان دابەش کران و خرانە ژێر دەستی سوننەی عەرەبی لە لوبنان و سوریا . هەموو ئەو وولاتانەی کوردیان بەسەرا دابەش کرا هەرچۆن کوردانیان وەک نەتەوە جینۆساید کرد و دوچاری چەوساندنەوەیان کردن ، بەهامان شیوە شیعەکانیشیان جینۆساید کردوو چەوساندۆتەوە . دەبێت ئەوەشمان بیر نەچێت کوردان لە ژێر دەستی شەیعکانی ئیڕان توشی هەمان جینۆساید و چەوساندنەوە بوون ، مەبەستی بەندە لیڕە نیە شیعە لە سوننە بە باشتر بزانم بەڵکو تا ئەو شوێنەی شێعە دەسەڵاتدار بوون بە هەمان شیوە کوردان قوربانی دەستیان بوون.
ساڵی 1971 کاتێک (حافز ئەسەد) بووبە سەرۆکی سوریا ئەوە ئەوە خەونە بوو کە شیعەکان چەندین ساڵ بوو خەونیان پیوە ئەبینی ، بۆیە تەنها گەیشتن بە دەسەڵات لە لایەن شیعەیەکەوە گرنگ نەبوو بەڵکو پاراستنی ئەو دەسەلاتە و مانەوەی لە دەستی شیعە زۆر گرنگتر بوو ، تا جارێکی تر ئەو دەسەلاتە لە دەست نەدەن و دووچاری چەوساندنەوە نەبن . لەیەکەم هەنگاویدا دەستوری ووڵاتی گۆڕی کە نابێت بە هیچ شیوەیەک ئیسلامیەک ببێت بە سەرۆک کۆمار و لە هەنگاوی دووەم ئیخوان موسلمینی قەدەغەکرد و کەوتە گرتن و دەرکردنی ئیسلامیەکان لە سوریا . کاتێکیش ئیخوانەکان لە ساڵی (1982) لە (حهما) خۆپیشاندانیان کرد زۆر بە توندی بەرەنگاریان بووە ئەو شارەی تەخت کرد و زیاتر لە 10.000 کەسی کوشت ، تا ببێت بە دەرسێک بۆ سوننەکان جارێکیتر هەوڵی ئاوا نەدەن .
لە ساڵی (2000) کاتێک حافز ئەسەد مرد ، ئەوکات دەستوری سوریا ڕێگەی نەئەدا کەسێک لە خوار (40) ساڵ سەرۆک کۆماربێت ، بەڵام بۆ ئەوەی دەسەڵات لە دەستی شیعەکان بمێنێتەوە و بەتایبەتی لە دەستی خێزانی ئەسەد ، دەستوریان دەستکاری کردوو (بەشار ئەسەدی) کوڕی کە ئەوکات تەمەنی (36) ساڵ بوو کرا بە سەرۆک کۆمار .
تەقینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆتایی (2011) سوریاشی گرتەوە ، سەرەتا خەڵکانی گۆڕان خواز لە هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەکانی سوریا بەشداریان تێدا کرد و داوای گۆرانیان ئەکرد . هەر زوو پیاوانی سوپای سوریا سوننەکان جیابوونەوە و هێزی چەکداریان پیکهێناو ڕژانە ناو خەڵکیەوە ، ئیخوانەکانیش زیندوو بوونەوە هەموو ئەمانە بە هاوکاری تورکیا ڕێک ئەخران ، چونکە تورکیا و ئەردۆگان خۆیان بە فریاد ڕەسی سوننەکان ئەزانن ، بۆ گەواهی ڕاستی ئەم قسەیەمان بەعسیەکی وەک (تاریق هاشمی) بە هاوکاری جەلال و مەسعود ڕاوانەی تورکیا کراو ئێستا لەوێ لای سوڵتانی تازەی تورکیا نیشتەجێیە . خۆشیان چەندین ساڵ لە تورکیا هەم کورد وەک نەتەوە هەم شیعە وەک مەزهەب جینۆساید کراوون و ئەکرێن . ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی هەر زوو گروپە تیرۆریستیەکانی ئەلقاعیدەی داردەستی خۆی ڕژانە ناو سوریاوە .
ڕوسیا کە زۆرترین بەرژەوەندی ئابوری لە سوریا هەیە و چەندین ڕێکەوتنی سەربازی لەگەڵ ئەسەد هەیە هەموو توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ لە دەست نەدانی ئەو پێگە ستراتیژییەی . ئێران بۆ ئەوەی دانەبڕیت لە شێعەکانی لوبنان و بەحرەین کە وەک قەڵغانێک وان بۆی هەموو تواناکانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ مانەوەی ڕژێمەکەی ئەسەد .
کوردان لە ڕۆژئاوا بەتایبەتی (پەیەدە) زۆر بە ژیرانە بێ ئەوەی بچێتە بەرەی هیچیانەوە ناوچەکانی خۆیان ئازاد کرد بە کەمترین زیان . ڕژێمەکەی ئەسەد هەرگیز دانی بە هاولاتی بوونی کوردا نەناوە و زۆر بە توندی بەرەو رووی هەر ناڕەزایەتیەکی کوردان وەستاوە . گروپە چەتەکان و گروپە تیرۆریستەکانی ناویان لە خۆ ناوە (سوپای ئازاد) هیچیان بۆ کوردان پینیە و بروایان بە بونی کورد نیەو زۆر بە توندی دژی هەموو داخوازیەکی کوردن . لە ئێستا باشترین ڕێگە بۆ کوردان خۆ بەدورگرتنە لەو شەڕە و تەنها تەماشا کردنە ، تا هەردوولایان تەواو یەکتری لاواز ئەکەن . من بە مەرگی هەموو کەسێک دڵتەنگم بەڵام ئەو خەڵکانە خۆیان بڕیاریان داوە ئاوا بژین چەندین سەدەیە یەکتر لە ناو ئەبەن لە ژێر ناوی مەزهەبدا هەرگیزیش لەم شەڕە ڕزگاریان نابیت چونکە بڕیاریان داوە مسوڵمان بن بۆیە مردنیان دڵتەنگم ناکات . ئەوەی بۆ من گرنگە نەتەوەکەی خۆمە کە قوربانی و جەلادی دەستی هەردوولایان بووە و هەرگیز هیچی پینەبڕاوە و هەرلایەک ئەرکی جاشایەتی پی سپاردووە . لە ئێستا باشرین شت بۆ کوردان ئەوەیە ئەو شەڕە بەردەوام بیت هەتا شەڕی ئەوان بەردەوام بێت هەرێمی سەربەخۆی ڕۆژئاوا زیاتر ئەچەسپیت .
لە (10-06) مانگی داهاتوو یان (14-06) مانگی داهاتوو لەسەر دەستی ڕوسیا و ئەمەریکا لە جنیف کۆبونەوەی ڕژێمی ئەسەد و لایەنەکانی نەیاری ساز دەکرێت ، ئەگەر گوێبیستی ڕیکخسنی ئەو دانیشتنانە بیت هیچ باسی مەسەلەی کورد ناکەن . روسیا ئەمەریکا کۆکن لەسەر ئەوەی کوردان هیج بە دەست نەهینن . بەڵام ئەوەی من گەشبین ئەکات ئەوەیە ئەو کۆبونەوانە ئەنجام ناگرێت و شەڕی ڕاستەقینە لە مانگی داهاتووەوە دەست پیدەکات . لە ئێستا حیزبوڵلای لوبنانی بە ئاشکرا داخڵی شەڕەکە بووە و پاشەکشێی بە گروپە ئیسلامیە تونڕەوەکانی سوننە کردووە . ڕۆژئاوا و ووڵاتانی عەرەبی سوننە دەیانەوێت زیاتر هاریکاری سەربازی گروپە ئیسلامیە تونڕەوەکان بکەن لە سوریا چونکە دەزانن لە پاشە کشێدان . لە دوای کۆبونەوەکانی جنێف ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ناتوانن ڕاستەوخۆ هێزی سەربازی ڕەوانەی سوریا بکەن ، چونکە روسیاش داخڵی شەرەکە ئەبیت ، کەواتە شەڕ بەردەوام ئەبیت هەتا شەریش بەردەوامبێت هەرێمی سەربەخۆی ڕۆژئاوا دەبیتە دیفاکتۆ و کەس ناتوانیت دژی بیت .
تورکیا و ئەردۆگانی سوننە کە تەمسیلی سوننەی ئیسلامی ئەکات و دەیەوێت دەوری سوڵتانیکی عوسمانی ببینیت ، هەموو هەوڵی خستۆتە گەڕ لە ڕێگەی جاش مەسعود بارزانی شەڕی کوردان هەڵبگیرسێنێت تا کوردان لاواز بکات و سەرقاڵیان بکات بەشەڕی خۆ بەخۆ تا خەونی کوردان لە گۆر بنێت . لە ئێستا زۆر بە ڕوونی مەسعود بارزانی دەستی خستۆتە ناو ڕۆژئاوای کوردستان و ئابڵوقەی ئابوری خستۆتە سەریان و چەندین پارتی مقەبای دروست کردووە و لە باشور مەشق بە کریگیراوەکانیان ئەکات و ئەیاننێرێتەوە ڕۆژئاوا بۆ دروستکردنی شەڕی کورد کوژی و سەرقاڵ کردنی (پەیەدە) بە شەڕی کورد کوژیەوە . جگەلە ئەو هەموو پڕووپاگەندە درۆینەیەی کە بنەمالەی بارزانی بۆ (پەیەدە)دروست کردووە گوایە دژی ئیسلامن ، بنەماڵەی بارزانی دەیانەوێت وەک کارەساتی هەکاری کوردان چەواشە بکەن و دژی (پەیەدە) شەڕیان پێبکەن . سنورەکانیشیان بۆ تیرۆریستە کوردەکان کردۆتەوە بە ناوی جیهادەوە ڕوو بکەنە سوریا و بچنە ناو گروپە تیرۆریستەکانەوە دژی ڕژێمەکەی ئەسەد و کوردان لە ڕۆژئاوا شەر بکەن . لە ئێستا ئەو خائینانەی مەسعود مەشقی پیکردوون پۆل پۆل دەنێرێنەوە ڕۆژئاوا ، خۆشبەختانە لە لالەین یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە دەستگیر ئەکرین و ڕیگەیان نادرێت جولە بکەن . هەر ئەمەشە سەرۆکی سەلەفیەکانی باشوری کوردستان و دڵشاد گەرمیانیەکی تیرۆریست پشتگیری مەسعود بارزانی ئەکەن بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتیدا .لە لایەکی تریشەوە گروپە تیرۆریست و چەتەکانی ناویان لە خۆیان ناوە سوپای ئازاد هێرش دەکەنە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل ، کە لە ناو ئەو تیرۆریستانە دەیان کوردی ئیسلامی تیرۆریست و خائین بە گەل و نیشتیمانی تیدایە . هەر دوێنێ 700 هاولاتی کوردیان فراندووە لە ناوچە کورد نشینەکان . ئەرێ گەلۆ کاتێک سەدام کوردستانی کاول ئەکرد و کوردی ئەنفال و کیمیا باران ئەکرد ئیسلام نەبوو ؟ بۆ ئەو کات یەک عەرەب و تورک و پاکستانی ئەفغانی مسوڵمان نەئەهاتن جیهاد بکەن دژی سەدام ؟ کاتێک ئەردۆگان کوردانی قەتلوعام ئەکرد جیهاد نەبوو ؟ بە دەیان هەزار زیندانی سیاسی کورد گیراوون ئێستاش لە سەر ناوی کوردستان لە تورکیا ئەگیرێیت ئەری مسوڵمان نەبوو نوزەی لێبێت ؟ ئەو کات ئیسلام نەبوو ؟ جیهاد نەبوو ؟ یان قەتلو عامی کوردان و داگیر کردنی خاکی کوردستان لە لایەن سوننەکانی عەرەب و تورکەوە حەڵاڵە ؟
هەرکەس ڕووبکاتە سوریا لەگەڵ گروپە سوننە تیرۆریستەکان بە ناوی جیهاد یان هەر ناویکی تر بەشداری شەر بکات دژی ڕژێمەکەی ئەسەد یان یەکینەکەنی پاراستنی گەل خائینە بە گەل و نیشتیمان . هەرکەسێکیش پشتگیریان بکات و ڕێکلامیان بۆ بکات و هاورابێت لەگەڵ ئەو خائینانە وەک ئەوە وایە کوردی ئەنفال کردبیت و کوردی کێمیاباران کردبیت .
ئەرکی هەموو کورد پەروەرێکە پشتگیری یەکینەکانی پاراستنی گەل بکەین ، دژی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و تورکیاو مەسعود و گروپە تیرۆریستەکان و هەر ووڵات و گروپیکی تر بوەستین کە دژی خواستەکانی گەلەکەمانە . دەبیت کورد لە مێژوو پەند وەربگریت و جاریکی نەبێتە قوربانی ئاینی ئیسلام و بیهاڕن ، بەرژەوەندیەکانی نەتەوەکەمان و نیشتیمانەکەمان لە سەروو هەموو شتێکەوە دابنێین ، ئەگەر نەشتوانین لە ئێستدا خۆمان لە ئیسلام بوون داماڵین دەبێت وەک تورک و فارس و عەرەب ئاینی ئیسلام بخەینە خزمەتی بەرژەوەندیە نەتەوەی و نیشتیمانیەکانمان .
بە سود وەرگرتن لە یەک وتار و چەند هەوڵ و دۆکۆمێنتاریەکی ئەلجەزیرە ئینگلیزی
1-ئۆجەلان: مەزهەبی پەكەكە لەعەلەویەتەوە نزیكەو پێویستيشە نەهێڵین كەربەلا دووبارەبێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست