کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژیانی سیاسی پیاوە نەخۆشەکە کۆتایی هات

Friday, 17/05/2013, 12:00








2011-06-04


ئه‌و کورسییه‌ی ده‌تگه‌نێته‌ ده‌سه‌ڵات نەیشکێنیت، ئه‌و ده‌تشکێنێت

هەرچۆن لە هەرشوێنێکی ئەم دنیایە کەسێک ئەکوژرێت یان لەبرسا ئەمرن هەموو مرۆڤدۆستێک پێیان ناخۆش ده‌بێت و ئەو تاوانە ئیدانە ئەکەن .
زۆر جار هەبووە بەرژەوەندیەکان ئەوەندە گەورەن زۆر لە مرۆڤە جوانەکان و مرۆڤە بێ تاوانەکان ئەبنە قوربانی ، ئەوانەی (جیڤارایان) شەهید کرد هەرچۆن پێی سەرسام بوون ، دڵنیاشم ئاوا ناخیان ئازاری داون ، هەرچۆن (ئێرنه‌ستۆ گیڤارا) خۆی دەڵێت (گیرو گرفته‌کانی جیهان بواری ئه‌وه‌ ناده‌ن من به‌زیندویی بمێنمه‌وه‌).

(جەلال تاڵەبانی) ئەو سەرکردەیەی کە ماوەیەکی زۆرە له‌ سیاسی کوردیدا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە جا ئەو ڕۆڵە کاریگەریە بە پۆزەتیڤ بێت یان نێگەتیڤ ، کە بە بڕوای من ڕۆڵێکی زۆر نێگەتیڤی هەبووە. ئێمە لێرە قسە داکەین لە سەر دوا بیستنی تاڵەبانی لە یادی (36) ساڵەی (ینک) دا ، کەس ناتوانێت گومانی لە بەتوانی و کاریزمای (تاڵەبانی) هەبێت لە ڕابردوو ، کەسیش ناتوانێت بڵێت هیچ سەرکردەیەک هێندەی ئەم ختوکەی عەتفی خەڵکی نەدابێت. هەرچۆن دەڵێن سەرکردە باوەڕی بە نا عەقلانی کۆمەڵگە هەیە ، بەڵام وای نیشان ئەدات لە گەڵ دەرکەوتنەکانی کە کۆمەڵگا کۆمەڵگایەکی عەقڵانیە ، بۆیە دەڵێن کە سەرکردە دەرئەکەوێت لە هەر شوێنێک دەمامک دەکات . ئەمە پڕا و پڕ (تاڵەبانیە) .بێگومان ئەمە بە سود وەرگرتن لەم کۆمەڵگە دواکەوتوو کەلتورە سەقەتە هێندەی تر (تاڵەبانی) گەیاندە ئەم ئاستە ، خۆ ئەگەر تاڵەبانی کەسێکی نیشتیمان پەروەروو پێشکەوتوو خواز و ئازادی خواز بوایە بێگومان رەوشی کورد ئێستا زۆر جیاواز و باشتر دەبوو .
هەموو ئەمان زانی دوا سەردانی(تاڵەبانی) بۆ ئەمریکا بۆ چارەسەری نەخۆشی بوە نەک گەشتێکی دیبلۆماسی ! بەڵام کەس نەیدەزانی نەخۆشیەکەی چەند ترسناکە ئایا ئەم جارە ئەتوانرێت نەخۆشیەکانی چارەسەر بکرێت ؟ پاش بڵاو بونەوەی چەند زانیارییەک لەسەر ڕەوشی تاڵەبانی لە میدیاکان کە ڕەوشی (تاڵەبانی) زۆر خراپە ، تا کار گەیشتە ئەوەی پڕوپاگەندەی مردنی (تاڵەبانی)، ره‌نگه‌ ئه‌م تاله‌بانییه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌خته‌وه‌ر بێت فریای زۆر شت نه‌که‌وێت، به‌تایبه‌تیی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌که‌ی خۆی کردوویه‌تیی به‌ هیوای ئه‌وه‌ بووم ڕۆژێک گەلەکەم ووشیار بێتەوە ئەمانە لە دادگایەکی گەلدا ببینم تاوانەکانیان بەرەو روو بکرێتەوە ژیانیان لە زیندان بە سەر بەرن . بەلام کەس ناتوانێت مردن ڕابگرێت هەروەک چۆن هەموو نەخۆشیەکیش چارەسەری نییە ، گرینگیش نییە (تالەبانی) بە جەستە دەمرێت بەلام زۆر جار سەرکردەکان یان کەسە سیاسیەکان کۆتایی بە ژیانیی سیاسیان دێت هەریەکە و بە شێوەیەک ، ئێمە لێرە دەمانەێت تەنها قسە بکەین لە سەر کۆتایی پێهاتنی ژیانی سیاسی بە هۆی نەخۆشییەوە ، بۆ نمونە (ئاریال شارۆن) سەرۆک وزەرای ئیسرایل تا ئێستا لە کۆما ژیان بە سەر ئەبات و کۆتایی بە ژیانی سیاسی هات ، (فیدڵ کاسترۆ) کە کەس نازانێت ئایا بە جەستە ماوە بەلام کۆتایی بە ژیانی سیاسی هات ،(یاسر عەرەفاتیش) لە سەر جێگا بوو بەڵام هەر خەمی بوو کەس شوێنی نەگرێتەوە تا ئیزرایل رۆحی کێشا .
تاڵەبانی لە هەرشوێنێک دەرکه‌وتایە هەمیشە چاوی کامێرای لە سەر بوو لێ ئەم جارە چاوی کامێرا زۆر لێی دوور بوو، کەس ناتوانێت پێم بڵێت ئایا تاڵەبانی لە چی ئەچوو ؟ جگەلە کەسە نزیکەکانی لە خۆی ، تاڵەبانی ئیتر ئەو قسە زلانەی جاران نەمابوو ، وتاری حەماسی نەبوو دەستی ڕانەدەوەشان لە سەر پێکانی خۆی ڕانەوەستا بوو ، لە پیرێکی خڵەفاو ئەچوو قسەی دەبزڕکاند، لە پیرێک دەچوو دەپاڕایەوە بۆ ژیان، بەڵام خۆشی دەیزانی ئەمە دوا جارە خۆی لە قەڕەباڵغی ئاوادا دەبینێته‌وه‌ ، حەزی لە قسە بوو هەستیشی ئەکرد کەس گوێی بۆ ناگرێت .نەیدەویست بڕوات هەستی دەکرد لەگەڵ ڕۆیشتنی ئیزرایل ئێخەی دەگرێت و ژیانی لێ دەسەنێت ، پێی خۆش بوو چاوی خەڵکی لەسەر بێت وای هەست دەکرد ئیزرایل ناتوانێت لەم قەرەباڵغیە زەفەری پێ بێنێت ! پێی خۆش بوو خەڵک وەک جاران مامە مامەی بۆ بکات بە دەنگی بەرز بەڵام هەستی ئەکرد ئەو توانایەی جارانی نەماوە سۆزی خەڵک بوروژێنێت . حەزی دەکرد پەنجەکانی ڕاوەشێنێت زوو زوو بە دەستەکانی دەست بۆ عەینەکەکی بەرێت ، لێ پێ ئەچوو دەستەکانی توانای ڕاوەشانی نەما بێت نەک هەر ڕای وەشێنێت بەڵکوو پەڕەی لاپەڕەکانیشیان بۆ هەڵدەدایەوە ! پێ ئەچوو عەینەکەکەشیان توند وەک منداڵێک لە دواوە بۆ بەستبێت.
نەیدەویست بڕوات تا وەک جاران هاوارەکەی بۆ بکەن (مامە رابەرە تاجی سەرە) لێ لە ناو ئەم خەونانە هاوڕێکانی هەڵیان ساند تا (مامە) لەمە زیاتر ئابڕوی نەچێت، (مامەش) نە فریایی ماڵئاوای کەوت نە بە خەونەکەشی گەیشت کە ئیتر بەو ئاواتەوە سەر ئەنێتەوە .....

ئەوەی لێرە شایەنی باسە ئەو جەماوەرە بوو کە ساڵانێکە مامە بە درۆکانی بە ووتارە حەماسیەکانی دەستی بۆ سۆز و هەستی ئەبرد و ده‌یخرۆشاندن ، ئەم جارەیان مامە نەیتوانی بیان خرۆشێنێت دەموچاوی هەر یەکێکیان پڕ بوو لە پرسیار و ڕامان لە یەکتری و بڕ بوون لە نا ئومێدی ! نە ئەمان توانیان وەک جاران بۆ مامە هەڵپەرن ، نە مامەش توانی ئەمان وەک جاران هەڵپەرێنێت . لێرە بە دوا هەموی پرسیاری لە خۆی دەکرد دە بێت بگەڕیین بە دوای کەسێکی تردا تابمان خرۆشێنێت، بەو هیوایەی کەسێکی ڕاستگۆ بێتە کاریزماو بە دیوە باشەکەو بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردو بەرژەوەندی ئەم تاکانەو خاکی کوردستان ئەم عەشەمە لە خۆ بگرێت، دەرفەتە بۆ هەر کەسێکی ڕاستگۆ ئەمانە بگرێتە باوەش و سود لە توانا مرۆیەکانیان وەرگرێت بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد.

من دڵنیام جارێکی تر (تاڵەبانی) لە کایەی سیاسی و لە سەر هیچ شاشەی ته‌له‌ڤیزیۆنێک نابینین گرە و لە سەر مەرگی ناکەم ، بەڵام گرەو لە سەر کۆتایی هاتنی ژیانی سیاسی ئەم پیاوە ئەکەم ، تا چەند ئەمە ئەشارێتەوە بەڵام درەنگ یان زوو دەر ئەکەوێت، بە دوای خۆشی دا هیزبێکی سیاسی دەڕوخێنێت ، چونکە تاڵەبانی تەنها بۆ خۆی (یەکێتی نیشتمانی) بوو تەنها ئەو دەیتوانی خەڵک لە خۆی کۆکاتەوە، تەنها ئەویش دەیتوانی ڕابەرایەتی ئەو حیزبە بکات و هاوسەنگی هەموو لایەکی ناو (یەکێتی) ڕاگرێت ، نەک بە تەنها ئەمە بەڵکو کۆتایی هاتنی ژیانی سیاسی (تاڵەبانی) بنەماڵەی (بارزانیش) بە دوای خۆیدا دەڕوخێنێت ، بە پێچەوانەی هەموو ئەو بیروو بۆ چونانەی کە پێی وایە لاوازی (ینک) دەبێتە بە هێزی (پارتی) ، ئەوە یەکێتیە بەربەستە لە بەر دەم دنەتەپینی (پارتی) بە هێزترین کۆڵەکەی پارتی (تاڵەبانی) و حیزبەکەیەتی ، هه‌موو ئەوانەی پێیان وایە لاوازی(یەکێتی) ، (پارتی) بە هێز دەکات هەموو ئەو کەسانەن کە لە رابردوو (ینک) بوون نەیان توانیوە خۆیان ڕزگار بکەن لا حیزبی کلاسیکی کوردی و ئێستاش خەون بە زیندوو کردنەوەی یەکێتی ئەبینین ، ئەوانە هەر یەکێتین لە هەر بەرەیەک بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە