لهگهڵ سهرای ئازادیت، یان لهگهڵ سهودای سیاسیت؟ بهشی (2) کۆتایی
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
ئەی مەسعود قەزافی،جەلال موبارەک ،نێچیرڤان ڕەحمان ،عەلی حەسەن مەجید سەنگاوی.ئەی عەدنان قەیسیەکانی تر ،لێتان ناترسین لێتان ناترسین ئێمە بڕیارمان داوە ئەم بەهارە سەیران ناکەین ، سەیرانی ئێمە یان لە سەرایە یان لە سەیوانە ، بە سەرۆکە سەر سورەکەی پارتی دیکتاتۆریش ئەلێم (ارحل) یا گر گل . (مامۆستا ڕزگار)
ئەوەی تاکی زیندو جیا دەکاتەوە لە تاکی مردو چەند فاکتەرێکە، وشیاری هەڵوێست ئازادی لێنەبوردەی .. هتد
بەداخەوە ئەو برادەرانەی کە لەناو یەکێتی هاتن زۆر بە سانای لێان خۆش بوین و هەمو ئەو تاوانانەی کردیان بۆشمان کردن بە سەروەری لە زۆر شوێنیش بوین بە داکۆکی کاریان تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی ئەو بزوتنەوەیەی کە زۆرێکمان ئومێدمان پێ بو پێمان وابو بزوتنەوەیەکی رادیکاڵەو دەتوانێت گۆڕانێکی ڕیشەی لە ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتوری بکات ،ڕەنگە بۆ ئەوێ ڕۆژێ خەونێکی بەدی هاتو بوایە، بەڵام گەر زوو رێگر بوینایە لە بەردەم جەلادەکانی دوێنێ، ئەوا ئەمڕۆ ئەو بزوتنەوەیە بێ داوای ئێمە لە ناو جەماوەر بون ، نەک لە هەوڵی سەودای سیاسی داین .
پێک هاتەی هەر حیزبێکی سیاسی جەماوەرەکەیەتی ،بەڵام چونکە ئەم برادەرانە لەناو حیزبەکەی پێشویان ئەوەی باکیان لێی نەبوبێت جەماوەر بوو تا یەکێتیشیان لە گەڵ برادەرانی ئێستای ناو یەکێتی بەو دەردەی ئەمڕۆ برد ،ئێستاش هەمان مێنتاڵەتی لە هەوڵی داڕزاندنی گۆڕان دان،ڕەنگە بە سەدان و هەزاران خۆبەخش و دڵسۆزی گۆڕان تا ئێستا لە گۆڕان ڕەنجا بێت لە ناوەوەو دەرەوەی کووردستان بەڵام هێندە ستەم و دیکتاتۆری و گەندەڵی ئەم دو باندە مافیایەی بنەماڵەی بەزۆر سەپێندراوی تاڵەبانی و بارزانی زۆرە هەندێ کەس بێدەنگی هڵبژاردوە زۆرێکیش چاو پۆشی لێدەکان ،هەندێکێکیش تەواو لێی دورکەوتبونەوە ،کە خۆشبەختانە ئەمڕۆ هاتونەتەوە سەر خەتو پشتگیری سەرای ئەزادی ئەکەن.کە من خوازیار بوم تاکی ئێمە ئەوەندە وشیار بوایە تێگەیشتنایە لەوەی حیزب ئامرازە بۆ گەیشتن بە ئامانج ،کاتیک پشتگیری لە هەر لایەنێک دەکەیت کۆمەڵێک خەون هەیە هەر ئەوەشە هەنت ئەدات پشتگیری لە لایەنێک بکەیت یان ئەندامی بیت بەو هەیوایەی لە رێگەی ئەو حیزبە یان رێکخراوە بتوانیت خەونەکانیت بێنیتە دی .لێ ئەمڕۆ با بپرسین لە لایەنگرانی گۆڕان کۆمەڵ و یەکگرتو خەونی ئێوە نیە ئەم دوو بنەماڵەیە بڕۆن ؟ یان لانی کەم ناتان ئەوێت بێ قەیدۆ شەرت سەرۆکی هەرێم دەست بکشێنێتەوە ؟ حوکۆمەت و پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە ؟ ئەی لە خۆتان بپرسن ئەو حیزبانەی ئێوە چیان ئەوێت ؟ ئەمانە حیزبی ڕادیکاڵ نین ،ڕیفۆرم خوازن دەیانەوێت شەریک بن لەم دەسەڵاتە دڵنیاتان ئەکەم لەمە زیاتر خەونی ئەمانە نیە. مادام سەرچاوەی حیزب و ڕیکخراو جەماوەرە گەر ئێویان لەگەڵ نە بن ئەو بازرگانە سیاسیانە چین ؟ دەسا بەرگی عەتف و حیزبی توڕ بدەن و بە یەک دەنگ بچنە سەر شەقامەکان ! ئەو سیاسیانە نە عتفیان هەیە نە ویژدان تۆ لە بەردەست ئەوان ئامرازی بۆ گەیشتنیان بە خەونە بۆگەنەکانیان . بە میدیاکانیان فریو مەخۆن ئەمانە نەیان توانی لەم ماوەیەی باشداری ئەم پەرلەمانە بون لەو هەموو کۆڕوو کۆبونەوانەدا هیچیان بە دەست نەکەوت ، ئێستا خەڵکی ڕاپەڕی و بەکار دێنن تا بە مەرامەکانیان بگەن ، کە دەساڵاتی مافیا حسابی بۆ نەکردن ئاگر ئەکەن بە شەقاما ڕاگەیاندنەکانیان تۆند ئەکەن بە پێچەوانەشەوە .
سەرای ئەزادی و گۆران و کۆمەڵو یەکگتو جیاوازن ئەمە قسەی دەسەڵات نیە ئەمە ڕاستیە . ئەگەر وانیە داواکاری سەرای ئازادی چیە ؟ هی ئەمان چیە ؟ سەرا مەرجی هەبو بۆ دانیشتن داوای لێکردن دانەنیشن ؟ ئەگەر لەگەڵ سەران بۆ دانیشتن ؟ جەماوەری راپەڕی و لە سەر شەقامە ناترسێت ئەوەی هەیەتی گیانیەتی ئیبەخشیت ؟ ئێوە لە کوێن ئەترسن ؟ گیانی ئێوە پیرۆزترە لەو خەڵکە ؟ ئەم دەسەڵاتە 20 ساڵە درۆ لە گەڵ خەڵک دەکات بە سەدان فاکتەر ئیسەلمێنەنم ناتوانێت چاکسازی بکات ،ئەو ولاتەی ئێمە هەڕاج فرۆش کراوە بە تورکیا بە ئێران ، ئەم دەسەڵاتەی ئێستا تەنهائەرکی سەرکوتکردنی خەڵک و کۆیلەکردنیەتی خەڵک بروای پێیان نەماوە ئەزانین دەسەڵات درۆ ئەکات درۆ ئەکات درۆ ئەکات ،،، لە ئۆپۆدسێۆن بپرسن ئەی بۆ دادەنیشن ؟
ئەمانە ژیان ئەبەخشن بە دەسەڵات جەماوەر داوای گەورەی هەیە ۆپۆدسێونیش خەونی بە شەریک بون ... ئێوە گەر لە شوێنی دەسەڵت بن لە دوا ساتا داوای جەماوەر جێ بە جێ ئەکەن یان حیزبە بە ناو نایارەکانی دەسەڵات ؟ وۆشیاری ئێوە هەڵوێستی ئێوە خۆ یەکلاکردنەوەت و چونە پاڵ سەرای ئازادیت هەموو هاوکێشەکان ئەگۆڕدرێت ئەو سیاسیانەی تۆش خۆشت ئەوێن یان ئەو حیزبەی تۆ هیوات پێبەستوە ناچار ئەبن بێن لە گەڵ تۆ لە سەراکان ئامادە بونیان دەبێت .
ئەرکێکی مێژویت لە سەر شانە مێژو قەد لێت نابورێت ویژدانیشت تا هەتا هەتایە ئاسودە نا بێت،بە دەست خۆتە سەرت بەرزکە وەک چیای قەندیل، یا بچۆ بە ڕۆخی زەویدا !
بە درێژای مێژو سیاسیەکانمان تاکی کوردی کردوە بە قۆربانی خەونەکانی خۆی، با بۆ یەک جار ئێمە بە یەک دەست خەونی ئەوان بکەین بە قۆربانی خەونەکانی خۆمان .
ئەمەتان وەک نۆکتە بۆ جێ دێلم .. ئەم هەموو ساڵە پارتی ماڵی کورد وێران ئەکات دزی ئەکات کورد ئەکۆژێت دوژمن نەما نەیهێنێت زینای لە گەڵ نیشتیمان تیا نەکات هەزارو یەک فەزیهەت ... نەعەلی باپیرو نە حیزبەکەی یەک ورتەیان لێوە نەهات؟ کە چی یەک قسەیان بە عەلی باپیر وت هەموو مەلەفی پارتیان دەرهێنا هەر ئەوەی مابوو پەلاماری سەری رەش بەن . هاوڕێیان سیاسیەکانی ئێمە هەمومان ئەکەن بە قۆربانی خۆیان ، کاتی ئەوە نە هاتوە بیان کەین بە قۆربانی هەناسەیەکی خۆمان و خۆڵی سەردەمی کاکە گەرمیان و شەهیدەکانمان ؟
لەندەن
12-04-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست