ڕێبین هه‌ردی، چه‌ند ڕاستیه‌کی نهوتراومان پێئه‌ڵێت!
Friday, 21/02/2014, 12:00
که‌سێک هه‌یه پێمبڵێت له ماوه‌ی 24 ساڵی حوکمڕانی (پارتی و یه‌کێتی)دا ، هیچ کاربه‌ده‌ستێک هێنده‌ی (جه‌لالی سام ئاغا) ڕاستگۆ و ده‌ستپاک و به وێژدان بووبێت ؟ کاتێک سه‌رۆکی دیوانی چاودێریه و لێکۆڵینه‌وه له ده‌زگای (سه‌رده‌م) واتە شێرکۆ بێکەس ئه‌کات ... 1/8/2004 تا 27/10/2007 (جه‌لال تاڵه‌بانی) سکرتێری گشتی (ی ن ک) سێ سه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رف کردوون . له‌و پاره‌یه ته‌نها بڕی (سه‌د و دههازار و دووسه‌د و شه‌ست و چوار دۆلار) دیاره کە سه‌رف کراوه ، بەڵام ئەوەى جێى سەرنجە تەنها چەند نوسەرێك سودمەندبوون كە زۆربەیان ئەندامى ئەنجومەنى (دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەمن). بەپێى ئەو چوار لاپەڕەى "شێركۆ بێكەس" بەدەست و خەتى خۆى نوسیویەتى و داویەتى بەدیوانى چاودێرى دارایى كە گوایە گوژمە دۆلارەكانى سكرتاریەتى "تاڵەبانى" بەوانە دراوە، ناوى ئەم بەڕێزانەى تێداهاتووە و بەمجۆرەیە:
"شێركۆ" لەسەرى سەرەوە نوسیویەتى: (ناو و شوێنى بەشێك لەو نوسەر و شاعیر‌و هونەرمەندانەى كە كەم تا زۆر سودیان لە یارمەتیە تایبەتیەكەى مام وەگرتووە).دواى ئەوە دەنوسێت:
(حسێن عارف، دڵشاد عەبدوڵڵا، رەئوف بێگەرد، ئەكرەم قەرەداخى، هەڵكەوت عەبدوڵڵا، ئازاد بەرزنجى، رێبین هەردى) لەساڵى 2003-2004 چەند جارێك وەریانگرتووە. دواى ئەوە لەلاپەڕەكانى دیكەدا ناوى "بەختیار عەلى"و "ئاراس فەتاح" دێت.
هەروەها لە دامێنى سێهەم لاپەڕەدا جارێكى تر "شێركۆ بێكەس" نوسیویەتى: (هاوكارى تایبەتى رێبین هەردى دواى پرسەكەى باوكى)، هەر لە یارمەتیەكەى "جەلال تاڵەبانى".
بڕى خەرجكراو بە دۆلار ناوى ئەو كەسەى كە پارەى بۆخەرجكراوە پلەو ناونیشانى ئەو كەسەى پارەكەى بۆ خەرجكراوە
2000 بەختیار عەلى نوسەرى دوورە وڵات
2650 ئاراس فەتاح نوسەرى دوورە وڵات
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a8fbc7aaله‌م نامه کراوه‌یه‌ی به‌ڕێز (جه‌لالی سام ئاغا) بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌ڵێت : هه‌ر ته‌نیا بۆ بیرخستنه‌وه له سلێمانی (86) گه‌نده‌ڵ دراونه‌ته دادگا به مه‌به‌ستی ئیجرائاتی پێویست بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دینار و ملێۆنه‌ها دۆلار که له بودجه‌ی حوکمه‌ت و موڵکی میله‌ت به ناحه‌ق و ناڕه‌وا خوراوون. جگه‌له‌و (2725) ڕاپۆرته‌ی دیوانی چاودێری که گرنگه‌کانی نێردراون بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، بۆچی ئاشکرای ناکه‌ن ئیجرائات به‌رامبه‌ر کێ کراوه و کێ هیچی به‌رامبه‌ر نه‌کراوه ؟ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕاپۆرتیان له سه‌ر نوسراوه جگه‌له‌وه‌ی ئیجرائاتیان به‌رامبه‌ر نه‌کراوه به‌ڵکو پله‌شیان به‌رزکراوه‌ته‌وه!
http://knnc.net/videodetail-1678-1?له ناو ئه‌و ڕاپۆرتانه (2) ڕاپۆرتی (40) لاپه‌ره‌یی له‌سه‌ر ده‌زگای (سه‌رده‌م) بووه ... نه‌ک ڕۆژێک سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌م ده‌زگایه و نوسه‌ره سودمهندهمهندهکانی نه‌دراونه‌ته دادگا ، به‌ڵکو ڕێگیریشکراون و به‌رگریشیان لێکردون .
سه‌ره‌تای وتاره‌که‌ی ڕێبین هه‌ردی به‌چه‌واشه‌کاری و خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک ده‌ست پێده‌کات و دەڵێت: من لەگەڵ خۆپێشاندانەکەی ١٧ شوباتدا نەبوم، رێبین هەردی فەیلەسوفی گردەکە و لەففە خۆری ئێن ئاڕ تی لە شەقامی سەهۆڵەکە، گه‌ره‌کیه‌تی پێمان بڵێت : حیزبی گۆڕان و که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن) بێ به‌ری بوون له ختوکه‌دانی خه‌ڵکی و ئه‌وان هیچ مه‌به‌ستێکیان نه‌بووه خۆپیشاندان ڕووبدات و له پشتی خۆپیشاندانه‌کانیشه‌وه نه‌بوون !
با من لێرەدا بیری رێبینی بهێنمه‌وه ، یه‌که‌م حیزبێک که پشتگیری بۆ شۆڕشه‌کانی (تونس و میسر) ده‌ربڕی (حیزبی گۆڕان) بوو ... به سود وه‌رگرتن له شۆڕشه‌کانی ئه‌و وڵاتانه به‌یانه (7) خاڵیه‌که‌یان ده‌رکرد له (29-1-2011) ، ئه‌و به‌یانه یه‌که‌م هه‌نگاوی ختوکه‌دانی خه‌ڵکی بوو ... پاشان چاوپێکه‌وتنه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی (نه‌وشیروان مسته‌فا) له به‌رنامه‌ی (ڕوو به ڕوو) ... بڕوانە سەرواتاری ئەم دواییەی کوردستانپۆست
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0e4bad4fبا زه‌قترین چیرۆکێک وه‌بیر کاکرێبین بهێنمه‌وه : له یه‌کێک له‌و چاوپێکه‌وتنانه نه‌وشیروان مسته‌فا چیرۆکی ئه‌و پیاوه‌ی گێڕایه‌وه که ئیزرائیل به‌ڵێنی پێی‌دابوو به‌ر له‌وه‌ی گیانی بکێشیت ئاگاداری بکات ، کاتێک دێت بۆ گیانکێشانی کابرا پێیئه‌ڵێت : به‌ڵین نه‌بوو پێش گیانکێشانم ئاگادارم بکه‌یت ؟ له‌وه‌ڵام ئیزرائیل ئه‌ڵێت : ڕۆحی هه‌ردوو دراوسێکهتم کێشا ئیتر چۆن ئاگادارم نه‌کردیت؟ ئه‌و به‌و وشانه‌ی به (پارتی و یه‌کێتی) ووت: ئیزرائیلیه تونسی و میسریه‌کان گیانی سه‌رۆکه‌کانیان ئه‌کێشین ، منیش گیانی ئێوه ئه‌کێشم ... ئایا شوبهاندنی کوردستان به (میسر و تونس) هاندانی خه‌ڵک نه‌بوو ؟ ده‌ست بردن نه‌بوو بۆ سۆزیی خه‌ڵک ؟ ئه‌و به‌م وشانه‌ی به‌خه‌ڵکی ووت : بفه‌رموون ئه‌گه‌ر جورئه‌تتان هه‌یه ئێوه‌ش وه‌ک (تونسی و میسریه‌کان) وه‌رنه سه‌ر شه‌قامه‌کان ، واتا خه‌ڵکی خسته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر :
1- شۆڕش کردن .2- سه‌رشۆڕ کردن .
پاشان فەیلەسوفی گردەکە مه‌ترسیه‌کانی خۆیمان پێئه‌ڵێت : لەدور خۆپیشاندانەکە و لە ئەجەندای هیزە سیاسیەکاندا بارودۆخەکە ئەوەندە خراپ بوو، کە چاوەڕیی هەموو شتیکی خراپ ئەکرا، هەمولایەک لە هێزکۆکردنەوە و خۆ ئامادەکردندا بوو. هەموو شتەکان روی لە شەڕێکی خویناوی ئەکرد..شەرێک کە هیچ گومانم لەوەدا نەبوو کە یەکجار خوێناوی و وێرانکارانە ئەبیت، و هیچ گومانیشم لەوە نەبوو کە بێئەندازە خراپ ئەبیت و هیچ دەرئەنجامیکی باشی نابێت و تەنها برینی شەڕی ناوخۆ لە دۆخێکی زۆر خراپ‌دا دووبارە ئەکاتەوە.. نەوەی ئێمە کە شەڕی ناخۆی لە شاخ و لەشار بینییوە،. ئەزانیت دەستپێکردنی شەر زۆر ئاسانە، بەلام کۆتایهاتنی نیمچە مەحاڵە.
له دوایی دێت (نه‌وشیروانمان) لێده‌کات بە فریدرەی جەماوەر! که له‌وێش گومانی نه‌بووه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ببوایه (جه‌وله‌ی یه‌که‌م و دووهه‌می) شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌برده‌وه.
کاتی خۆی که باوکی (سامانه شێت) ئه‌مرێت تابوته‌که‌ی ئه‌خه‌نه ناو (توێتا پیکابێکه‌وه) که سامان سه‌ر ئه‌که‌وێت ئه‌ڵێت: لێتدا عه‌به نه‌مردی سواری توێتاش بوویت. ڕێبین هه‌ردیش له‌وه‌ته‌ی به (نه‌قیبی خانه‌نشین) کراوه زانیاری سه‌ربازی زۆر باشی کۆکردۆته‌وه و فێر بووه بۆیه زۆر دڵنیابووه ... باش بوو (ڕۆمڵ) ئێستا له ژیان نه‌بوو ئه‌گینا دوای بینینی ئه‌م دێره‌ی (نه‌قیب هه‌ردی) به یه‌ک فیشه‌کی ده‌مه‌نچه‌که‌ی که‌مه‌ری کۆتایی به ژیانی خۆی ئه‌هێنا .
له شوێنێکی‌تر پێمان ئه‌ڵێت : ئەوکاتە تەنانەت بەهەموو ئەو هاوڕێیانەی کە لە گۆرانەوە نزیکن رام ئەگەیاند کە رای من وایە نەچن بۆ خۆپیشاندان و بەشداری تیا نەکەن، چونکە بەشداری ئەو دەموچاوەنەی کە دیارن و هەموو بە نوێنەری گۆرانیان ئەزانن، ئەو بۆچونە بەهیز ئەکات کە وائەزانن ئەمەی رویدا موئامەرەیەکی گۆرانە بۆ پەلامار و هێرشکردنە سەر دوو هیزە سیاسیەکە و ئەمەش زیاتر دۆخەکە بەرەو شەڕی ناوخۆ ئەبات.
به‌ر له‌وه‌ی به وردی له سه‌ر ئه‌م چه‌ند پاراگرافانه بدوێم که له وتاره‌که‌ی ده‌رم هێناوه له (ئاکونتی) فه‌یس بووکی، به پێویستی ئه‌زانم ئه‌مه بیری (ڕیبین هه‌ردی) بهێنمه‌وه ... ئه‌و کاتی ولایه‌تی (مه‌سعود بارزانی) بۆ دوو ساڵ درێژکرایه‌وه، بۆ شه‌وه‌که‌ی رێبینیان هێنایە سه‌ر شاشه‌ی (که‌ی ئێن ئێن) 30- 06-2013 له‌وێ ووتی : ئه‌گه‌ر (مه‌سعود بارزانی) گه‌ڕایه‌وه و ئه‌م دوو ساڵ درێژکردنه‌وه‌یه‌ی وولایهتهکهی قبوڵ کرد ، ئه‌وا (گۆڕان) پێویسته بایکۆتی هه‌ڵبژاردن بکات.
حیزبی گۆڕان بایکۆتی هه‌ڵبژاردنی نه‌کرد ... ئه‌م وێنه‌یه‌ش هی شه‌وی (21-09-2013) نه‌ک بایکۆتی هه‌ڵبژاردنتان نه‌کردووه به‌ڵکو بایکۆتی راستگۆییتان کرد.
ئه‌و کاتی تۆ نیگه‌ران بوویت و مه‌ترسی خوێن ڕشتن هه‌بوو، بۆ ئێخه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) و که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن)تان نه‌گرت لێیان ببپرسیت: بۆ ده‌ست بۆ عه‌تفی خه‌ڵک ئه‌به‌ن ؟ بۆ هانی خه‌ڵک ئه‌ده‌ن بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان؟ بۆ کوڕی خه‌ڵکی به کوشت ئه‌ده‌ن ؟ بۆ له دوایش به تێکده‌ر و گێره‌شێوێنیان ئه‌زانن و به‌ڵێنی هاریکاری ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ئه‌ده‌ن ده‌ستگیریان بکه‌ن ؟ تۆ ئه‌و کاتیش و ئێستاش نا ڕاستگۆبویت ... تۆ که له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان نه‌بوویت پێم ناڵێیت هه‌موو ڕۆژێک چیت ئه‌کرد له‌به‌رده‌رکی سه‌را ؟ پێم ناڵێیت سنگ ده‌رپه‌ڕاندنی به‌رده‌رکی سه‌رات له چی‌بوو ؟ یان تۆ به فیتی (مافیا جه‌لالیه‌کان)ی گرده‌که و ده‌ره‌وه‌ی گرده‌که (یه‌کێتی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و هاوڕیاکانی ده‌زگای (سه‌رده‌م) نێردرایته به‌رده‌رکی سه‌را ، تا گیانی به‌رخودانی هاوڵاتیان سارد بکه‌نه‌وه ، ئه‌وێتان کرد به شوێنی نمایش و شیعر خوێندنه‌وه و کات به‌سه‌ر بردن ... تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هاوڕێ شه‌ریکه گهندهڵهکانت (ئاراس و به‌ختیار) سیمیناری لا کۆڵان ببه‌ستن خه‌ڵک بێزار و بێتاقه‌ت بکه‌ن و بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه . تۆ له‌وێ هاوارت ئه‌کرد (ئه‌ڵڵا و ئه‌کبر) تا وێنه‌یه‌کی ناشرین نمایشی دنیای ده‌ره‌وه بکه‌یت و پشتگیری بۆ (تاله‌بانی و بارزانی) په‌یدا بکه‌یت که ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک (ئیسلامی سه‌له‌فی و تیرۆریستن). له‌به‌رده‌رکی سه‌را کۆبونه‌ته‌وه .
تۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان نه‌بوویت چیت ئه‌کرد له به‌رده‌می دادگای سلێمانی؟ ئاخر لێدانی تۆ به‌شێک بوو له‌و پیلانه گه‌وره‌یه‌ی که تۆ بۆ (یه‌کێتی و براده‌رانی گردهکهت) جێ به‌جێ ئه‌کرد ، تۆ له ڕێگای ئه‌و لێدانه‌وه گه‌وره کرایت تا خه‌ڵک گوێ بۆ قسه‌کانت بگرێت، تۆش له ڕێگای وشه‌کانته‌وه خه‌ڵک سارد بکه‌یته‌وه .
به‌ڵێ (حیزبی گۆڕان) له پشت هه‌موو هاندان و ختوکه‌دانی خه‌ڵکه‌وه بوو ، بۆ ئه‌وه‌نا خه‌ڵک بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان (پارتی و یه‌کێتی) بڕوخێنن، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن به فشارێک له سه‌ر (پارتی و یه‌کێتی) ... به‌ڵام کاتێک (یه‌کێتی و پارتی) سوبعهتیان نه‌زانی ئیتر ئه‌و پاڵه‌وانه په‌شمه‌که‌ی تۆ ئه‌ته‌وێت بۆمان دروست بکه‌یت (180) گێربایدایهوه ...
هه‌لگیرسانی شه‌ڕ به ده‌ستی ئه‌م بازرگانه سیاسیانه هیچیان نیه که پیاوی وڵاتانی ئیقلیمن، به‌ڵکو به‌ده‌ستی (ئێران و تورکیایه) ئه‌وه مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه قسه‌ی من نییه ، تۆش له من باشتر ئه‌زانیت ته‌نها جیاوازی من و تۆ ئه‌وه‌یه تۆ کاری (ته‌ڕپۆشی) ئه‌که‌یت بۆیه ئه‌رکته چه‌واشه‌کاری بکه‌یت.
بفه‌رمه مێژووی بخوێنه‌وه له ده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا خۆیه‌وه بزانه له کوێدا باکی به خوێن ڕشتنی خه‌ڵکه‌وه هه‌بووه له ساڵی (1977 تا 1988) بزانه له کوێدا شه‌ڕێکی ده‌سته‌و ئێخه‌ی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس کردووه له غه‌یری سه‌رکردایه‌تی کردنی شه‌ڕی کورد کوشتن زیاتر؟ ته‌نها یه‌ک جار مانگی (10-1986) که ئه‌بێته سوره‌ی به‌رله‌شکری پاسداری ئێرانی و له بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک ئه‌دات . پێم بڵێ چه‌ند جار به خه‌ستی و سوکی بریندار بووه؟ چه‌ند جار و چه‌ند ساڵ زیندانی کراوه؟ ئه‌وه‌ی (حسکی) لێده‌ربچێت که شه‌هید (تایه‌ری عه‌لی والی) بۆی ئه‌بێته فریاد ڕه‌س. ئه‌م نمونه بچوکه بۆ به‌ڕێزت: ئه‌وکاتی (جه‌زای عه‌لی کاتب ) به‌هه‌ڵه ئه‌کوژرێت ، مه‌لابه‌ختیار ئیمزای فه‌رمانده‌کان ته‌زویر ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی (ئاوات قاره‌مانی) ئیعدام بکرێت ، به‌ڵام دادگای شۆڕش ئیعدامی ناکات . ملازم عومه‌ر ئه‌تۆرێت له دێیه‌ک داده‌نیشێت ، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی ئه‌چن به‌دوایدا له ڕێگا ئه‌که‌ونه به‌ر ته‌قه‌ی جاش ... کاتێک ئه‌و دێرانه‌م ئه‌خوێنه‌وه وامزانی وه‌ک (مامه ڕیشه) داستانی (حه‌مکی) تۆمار کردووه ، که‌چی وه‌ک ئاسک به‌س ڕایکردووه!
ێوە به‌شێک بوون له دروست کردنی ئه‌و ژینگه پیسه‌ی ئێستا هه‌یه ... گۆڕینی ئه‌و ژینگه‌یه به که‌سانێک ناکرێت که خۆیان به‌شێک بوون تێیدا، ئێوه که سودمه‌ند بوون و به‌رده‌وام سودمه‌ند ئه‌بن له‌م ژینگه‌یه کارێک ناکه‌ن لێتان تێکبچێت ... ئه‌وانه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه‌یان دروست کردووه هه‌رگیز نایڕووخێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست