پەیوەندیەکانی تورکیاو ئیسڕایل گفتووگۆکانی ئیمڕاڵی بەشار ئەسەدی تووشی هیستریا کردووە !
Thursday, 25/04/2013, 12:00
بەشی3-2
لەگەرمەی کێشەکانی تورکیاو ئیسڕایل خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکرد کە بە شۆڕشی عەرەبی ناسراو بە بڕاوی من بە پایزی و وشکە ساڵی کۆتایی لە زۆر وولات کۆتایی هاتو لەوانی تریش بە هەمان شیوە ئەبێت . ئەوەی بۆ ئیسڕایل و تورکیا زۆر گرنگ بوو (میسرو سوریا) بوو ، میسر بە هۆی ئەوەی کە سوپای ئەو وڵاتە سالانە لە لالەیەن ئەمەریکاوە هاریکاری ئەکرێن دەستەمۆ کراوون ئەرکیان پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکایەو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی سوپا خۆیانە کە بەشیکی زۆری ئابوری وولاتی میسر لە دەستی سوپایە ، ئەگینا بە خواستی (حوسنی موبارەک) بوایە لە (لیبیاو سوریا) خراپتری ئەکرد ، سوپا لە سەر داوای ئەمەریکا (موبارەکی) لابردوو بە ناوی دیموکراسیش (ئیخوان موسلمین) شۆڕشی گەنجە پێشکەوتوو خوازەکانی (هایجاك) کرد ، یەکێک لە خراپەکانی دیموکراسی ئەوەیە گەمژەکانیش بۆیان هەیە دەنگ بدەن .بۆ ئەمەریکا گرنگە خەڵکانی ئەو ناوجەیە هەمیشە لە دواکەوتووی بژین بۆیە هەمیشە ترسیان لە وشیار بونەوەی خەڵکە (چەرچڵ ئەلێت بۆ داگیرکردنی ولاتێک پیویست بە کەمینەیەکی جاش هەیەو زۆرینەیەکی گەمژە). بۆ ئەمەریکا هیچ گرنگ نیە نەتەوەپەرستەکان دەولەتداری ئەکەن یان ئیسلامە سیاسیەکان هیچ جیاوازی نیە چوونکە هەردووکیان نەفەس لەیەکتری وەرئەگرن میسر لە وڵاتێکی (قەومی ئیسلامی بووبە ولاتێکی ئیسلامی قەومی) . ئیخوانەکان نەک نەبوونە مەترسی بۆ سەر ئیسڕایل بەڵکو توانیان چەکەکانی (حەماسو جیهادی ئیسلامیش) بێدەنگ بکەن ، هاتنە سەر دەسەڵاتی ئیخوانەکان بۆ تورکیاش جیگەی دڵخۆشی بوو . خۆپیشاندانەکانی خەڵکی سوریا دژی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدو پاشان چەکدار بوونی خۆپیشاندەران ، تورکیا بە خەیاڵ پڵاوی خۆی پێی وابوو دەتوانێت سەرکردایەتی هێزە ڕکابەرەکانی ڕژێمی ئەسەد بکات و لە ماوەیەکی کەمدا کۆتای بە ڕژێمەکەی ئەسەد بێننو پاشان سەرکوتی کوردان بکەن ، تورکیا لە ماوەی رابردوو نێوانگیری نێوان (سوریاو ئیسڕایل)ی ئەکرد ئێستا سەرمەشقی ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد ئەکات ! ئەمەیە کە ئەڵین سیاسەت یاریەکی مەترسیدارە . کوردانی ڕۆژئاوا دەرفەتی خۆی بۆ ڕەخساو توانی بێ بەرەنگاربوونەوە لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی سوریا ناوچە کورد نشینەکان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی ، چونکە ڕژێم پێیوابوو کە دەتوانێت قورسایی و هەموو توانای خۆی بخاتە سەر هێزە چەکدارەکان و دایان مرکێنێتەوە پاشان ناوچە کورد نشینەکان بگرێتەوە ! لە بەرامبەر ئەمە تورکیا زۆر هەولیدا لە ڕێگای (مەسعود بارزانیەوە) هێزی کوردی پارچە پارچە بکاتو لاوازیان بکات بەلام ئەم کارەی بۆ مەیسەر نەبوو بەهۆی دیسپلینی ئەو هێزە (پەیەدە) کە لە پارتی کرێکارانەوە نزیکن و سالانێکی زۆرە خەریکی پەروەردەکردنو ڕێکخستنی خەڵکن . ئیسڕایل هەم کیشەی لەگەڵ تورکیا هەبوو هەم دڵنیا نەبوو لەو هیزەی کە لە دوای ڕژێمەکەی ئەسەد دیتە سەر دەسەلات کێشەی بۆ دروست بکات بۆیە هیچ لایەنگریەکی نەئەکرد بێدەنگی هەڵبژاردبوو ، راگرتنی هاریکاری سەربازی بۆ تورکیا دەستی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئاوەڵا کردبوو چەندین بەرەی شەڕی لەگەڵ تورکیا کردبۆوە بۆ یەکەم جار زۆر ناوچەی لە باکوری کوردستان ئازاد کردبوو، بەردەوامی شەڕی قورسی سوریاو بەهێز بوونی کورد لە ڕۆژئاواو هێرشەکانی گەریللا ، تورکیای گەیاندە بەردەمی مەترسیەکی زۆر گەورە کە بەردەوام بوون بە نکۆڵی کردنی کوردان لە باکوری کوردستان و پاشقول گرتن لە کوردانی ڕۆژئاوا تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبات و چارەنوسی زۆر لە عێڕاقو سوریا خراپتر دەبێت و درەنگ یان زوو شۆڕشی جەماوەری هاوشانی شۆڕشە چەکداریەکەی گەریللاکان لە ناو خۆی تورکیا دەست پیدەکات . گرتنەوەی پشیوی لە تورکیا تەواوی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ئەخاتە ژێر مەترسی ، ڕۆڵی سین و روسیاو ئێران لە ناوچەکە هێندەی تر بەهێزتر ئەکات ، خراپی باری ئابوری ئێستای ئەمەریکاو ئەوروپا تەنها فریاد ڕەسەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لاواز بوونیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە داڕوخانی ئابوری ئەمەریکاو ئەوروپاش چونکە دەستگرتن بە سەر ڕۆژهەلاتی ناوەراست هەم ڕۆڵی روسیا و سین و ئیران کەم ئەبێتەوە هەم دەتوانن هەستانەوەی ئابوری بکەن ، بۆیە بۆ یەکەم جار لە ماوەی سەرۆکایەتی (ئۆباما) سەردانی ئیسڕایلی کردو سەرلەنوێ کێشەی ئاشتی (فەلەستین ئیسڕایل) وروژینرایەوە ، بەڵام هۆی سەرەکی ئەو سەردانە ئاشت کردنەوەی تورکیاو ئیسڕایل بوو هەوڵدان و کارکردن پیکەوە لەگەڵ تورکیا بۆ ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەسەد ،چونکە بۆ ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی زۆر گرنگە هەردوو دۆستەکەیان (تورکیاو ئیسڕایل) تەبابن نەک دوژمنی یەک ، نەک تەنها بۆ ڕووخانی ڕژێمی سوریا بەڵکو بۆ کۆی گشتی ئەو پرۆژە گەورەیەی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە ، لە بەرامبەر ئەمە ئیسڕایل داوای گلۆپی سەوزی لە ئەمەریکا کرد هەرکاتێک ئیسڕایل هەست بە مەترسی ئێران بکات لە ئێران بدات ئەوەش لە ڕۆژنامەوانیە دوو قۆڵیەکەی (نەتەنیاهوو ئۆباما) بە دەرکەوت چەندین جار (نەتەنیاهوو) ئەوەی دوبارە کردەوەو (ئۆباما)ش ڕازیبوونی خۆی دەربڕی . لە بەرامبەر ئەمە ئیسڕایل داوای لیبوردنی لە تورکیا کردو ئامادەی هاوکاری ڕووخانی ڕژێمەکەی سوریای دەربڕی . تورکیاش بۆ ئەوەی ڕوو بەڕووی هەمان چارەنوسی سوریا نەبیتەوەو نەبیتەوەو ڕۆڵی کاریگەری پێببەخشریت لە ناوچەکە پیویستە روو لە سەر کوردان بکاتەوەو چارەسەری کێشە ناوخۆیەکانی بکات و رازیبێت بەوەی لە دوا ڕۆژ کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هاوشیوەی کوردانی باشور لە سوریایەکی فیدرالدابن ، بەبێ چارەسەری کێشەی کورد لە ناوچەکە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی کە تورکیاو ئیسڕایلیش دەگرێتەوە ناتوانن پاشەکشێ بە(ڕوسیاو سین و ئێران) بکەن لە ناوچەکە و ڕۆڵێان لاواز بکەن و بەرژەوەندیەکانیان بپاریزن. بۆیە تورکیا ئەگەر لە خەمی ڕۆڵو بەرژەوەندیەکانی خۆشیا نەبێت ئەوا بە ناچاری دەبێت بەرژەوەندی (ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی) لە بەر چاو بگرێت و هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی چارەسەری دۆزی کورد بنێت . دەبێت ئاماژە بەوەش بکەم زۆرجار کوردان سوپاس گوزاری ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ئەکەن کە دەرگایان لە سەر کورد کردۆتەوە بۆیە کورد دەبیت بە وشیاریەوە لەمە بروانێت ئەمە بە خێری خۆیان نیە ، بەڵکو ئەمە دەرەنجامی ئەو هەموو تێکۆشانو قوربانیەی کوردانی باکورو ڕۆژئاوایە کە بونەتە هاوکێشەو ئەو ولاتانەی ناچار کردووە کە کورد بخوێننەوەو مل بە چارەسەری دۆزی گەلی کورد بدەن .
تێبینی بڕیار بوو ئەمە بەشی کۆایی بێت بەلام بە هۆی درێژی بەشی دوو بڕیارمدا بەشی 2 بکەم بە 2 بەش تکایە ببورن
(بەشی 2-1) :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8d8bd3c3
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست