ئهو سهرکردانهی لهبهرامبهر دوژمندا سهروهی بۆ گهلهکهیان تۆمار دهکهن
Monday, 01/04/2013, 12:00
مێژوو پڕێتی لە وێنای زۆر سەرکردە کە هەندێکیان وێنەیەکی ناشرین و مێژوویەکی ئابڕووبەریان هەیە، هەندێکیشیان بۆ میللەتەکەیان جێگەی شانازیی بوون، وێنە ناشرینەکان وێنەی ئەو ڕابەرانەن کە ترسنۆک بوون و چۆکیان داداوە، ئەوانەشی دوژمنەکانیشی ئیرەییان پێبردوون و لەو هەڵوێست و بڕیارە ئازایانەوە هاتوون کە لە سەخترین ڕۆژگارا بڕیاریان لێی داوە.
کاتێک پرسیار له وینستون تشهرشل دهکهن دهڵێن: تۆ لەو پیاوەی کە بەباشترین پیاو ناسراوە بۆ ڕابەرایەتی کردنی خەلکی بەریتانیایت مێژوو ئەوەشی سەلماندووە کە یەکێک بوون لە باشترین پیاوە ئازاکانی سەدەی بیست، لە شەڕی جەنگی جیهانی دووهەم، بۆچی لە کاتێکدا تۆ دوژمنێکی سەرسەختی (بەلشەفیەکان) و (ستالین) بوویت ئێستا دەست خستۆتە ناو دەستی؟ لە وەلام (چەرچڵ) ئەڵێت ئەگەر (هێتلەر) لەگەڵ جەهەنەم شەڕ بکات من ئامادەم دەست بخەمە ناو دەستی شەیتان.
ئەم وتارەی من هیچ پەیوەندیەکی بەوەوە نییە (ستالین) چەند ملێۆن خەڵکی کوشت و برسی کرد، یاخود هێتلەر چەند ملوێن خەڵکی کوشت، چونکە ئەوە بابەتێکی دوورو درێژەو ئەوانەی ئەو مێژوویەیان خوێندبێتەوە تەنانەت لە نەیارەکانیشیانەوە لەوە تێدەگات ئەوەی (ستالین) کردی یەکێک بوو لەو بڕیارە چارەنوسزانەی کە قوربانیەکەشی چەند گەورەبێت بڕیارێکی زۆر پێویست بوو لەو ڕۆژگارەدا.ڕوسیا لەبەردەمی ئەو هەموو نە یارەی کە لەو پەڕی پێشکەوتندا بوو کە زۆر بە ئاسانی ئەیان توانی ڕوسیا داگیربکەن و لە ناوی بەرن زۆر پێویستیەکی ئەو ڕۆژگارە بوو کە ڕوسیا بگاتە ئاستی ئەو وڵاتانە ئەگەر قوربانیەکەشی چەند گەورە بێت.مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە کە قوربانیەکان بە ملێۆنان مرۆڤ بوون.هەر ستالین قسەیەکی وای هەیە کە ووتی " کوشتنی مرۆڤێک قوربانی یەو کەزیاتریش بوو دەبێتە ژمارە " جەنگی جیهانی دووهەمیش سەلماندی کە چەند بڕیارێکی پێویست بوو کەستالین دای.ئاخر زۆر جار گوێم لە خەڵکان ئەبیت (ستالین) وەک دیکتاتۆر ئەناسن یان ئەیخەنە شانی (سەدام و، مۆسۆلۆنی و شاوسیسکۆو موبارەک و دیکتاتۆرەکانی تر) ئەگەر قەرارە ستالین دیکتاتۆر بێت دەبێت وەک مێژووی خۆی مامەلەی لەگەڵ بکرێت و غەدر لەهەڵوێستی نەکرێت.بەڕایی من ستالین گەورەترین دیکتاتۆری جیهان بووە، من وەک کوردێک خوازیار بووم بە درێژایی میژووی گەلەکەم خاوەنی دیکتاتۆرێکی وەک (ستالین) بوینایە نەک هەر دەبوینە خاوەنی وولاتی خۆمان بەڵکو باوەڕم بەوەبوو تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ژیر دەستی ئێمە دەبوو، ئایا ئەگەر ئێمە خاوەنی ستالینێک بوینایە ئەم هەموو جاش و خۆفرۆش و جاسوسەمان ئەبوو ؟ خاوەنی ئەم هەموو بازرگانە سیاسیە ئەبووین ؟ کەس ئەیتوانی ببێت بە جاشی ئێران و تورکیاو بە ناوی کوردایەتی زینا لەگەڵ نیشتیمانماندا بکات ؟ ئاخر ستالین لە پیناوی پاراستنی ڕوسیا خەڵکی بە زۆر بی موچە کاری پێئەکردن بۆ بونیاد نانی ڕوسیا و پێسخستنی تا ئاستی ئەو وولاتانەی مەترسین بۆ سەر روسیا، ئەگەر ستالێنێکمان هەبوایە خاوەنی ئەم هەموو مشەخۆرە ئەبووین کە هیچ شتێک بەرهەم ناهێنن جگەلە زیان نەبیت و بوون بە سێبەری مافیاکان ؟ ئەمەو دەیان پرسیاری تریش مێژوو زۆر بێ ڕەحمانە چیرۆکەکانی شەڕمان بۆ دەگێڕێتەوە.کەچی لەناوەندی ئەو هەموو چیرۆکە مژاویەدا چیرۆکی تر دەخوێنینەوە کە دیوێکی تری بۆنموونەی ستالینمان بۆ نمایش دەکات.
لەو ڕۆژگارانەی هێزە (نازیەکان) لە پێشڕەویدا بوون لە هەموو لایەکەوە بە سەدان هەزار سەربازی ڕوسیا لە بەرەکانی جەنگدا ئەکوژران و بە دیل ئەگیران تەسلیم ئە بوون و چۆک دانانی سوپای سور وەک مانگ سەر لە ئێوارە دیار بوو (مۆسکۆ) و کۆشکی (کریملین) تارای ڕەشپۆشی لە سەر نابوو ئاسمان لە گۆمی خوینی ڕووسەکان تەڵخ ببوو، سەربازەکان لە هەموو لایەک ڕەنگی مردویان لێنیشتبوو، هیوایەک لە ناو سوپای سوردا نەمابوو بۆ بەرگریکردن جگەلە تەسلیم بوون نەبێت وەک ئەو هەموو سەربازەی کە لە ئۆکرانیا خۆیان دابوو بە دەست نازێکانەوە، جەناڕالە ڕوسەکان هیچ پلانێکیان لەبەردەمدا نەمابوو بۆ بەرگری کردن تا بتوانن هێرشی نازیەکان لەبەرەکاندا ڕابگرن، هەموو ڕێگاکان تولە ڕیبوون و زوو دەگەیشتنە بن بەست، ئەمەریکی و بەریتانیەکان تەماشای شەڕەکەیان ئەکرد و چاوەڕێی ئەوەبوون سوپای نازی بگەنە مۆسکۆو تەواوی ڕوسیا داگیر بکەن، هیچ هیوایەک لەبەر دەم ڕوسەکان نەمابوو تا دەستی بۆ درێژ بکەن و بە هانایانەوە بێن هیچ فریاد ڕەسێک نەبوو بتوانێت ڕوسەکان لەبەردەم نازیەکان ڕزگار بکات.کاتێک سەرگەرمی خوێنەوەی کتێبی نهێنێکانی جەنگی دوهەمی جیهانی بووم و لەچارەنوسی مۆسکۆم دەڕوانی، بێپەروا ئەو ڕۆژانە م بیرکەوتەوە کە شەڕی پارتی و یەکێتی و ئیسلامیەکانم بە بیر کەوتەوە کە شاری سلێمانی خۆڵی مردووی لێ نیشتبوو، بە هەزاران گەنج بێ پارە لە سەر شەقامەکان دەسوڕانەوە، یان ملی ڕێگایان دەگرت و نیشتیمانیان جێ دەهێشت، پارتەکان بۆ دەسەڵات و پارە میللەتێکیان برسی کردبوو، بە چەندین مانگ مامۆستا بێ بەرامبەر خوێندنی بە خوێندکاران ئەوتووە لە کاتێک خۆشی و ماڵی و مناڵی برسی بوون، هەر ڕۆژێک ئاسمان تارای سوری بپۆشیایە ئیدی ئەوە نیشانەی ئەوە بوو بە دەیان ڕۆڵەی ئەو کۆمەڵگایە لە بەرەکانی شەڕدا خوێنیان ڕژاوەو لاشەکانیان ڕەوانەی شارو شارۆچکەکان ئەکرایەوە، هاوارو قیژە قیژی دایک و خوشکەکان دەگەیشتە ئاسمان دیوارەکانی شار پڕببوو لەلافیتەی پرسە شار چەند لەهێرشی قەلەڕەش دەچوو، نیشتیمانێکیان بە خڵک و خاکەکەیەوە فەساد کردبوو کەچی لە سەر گردێک یان شاخێک بە هەزاران ڕۆڵەی ئەو گەلەیان بە کوشت ئەدا ! جگەلە ئەو هەموو پیاوەی کە چیتر بەرگەیان نە ئەگردو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ئەهێنا، باوکی زاناو دانای هاوڕیم لە ناو مەوقیفی پاسەکەی بەختیاری فیشەکێکی نا بە سەری خۆیەوە، پرسەکەیان بە پارەی دراوسێکان بەرێ کرد، دوای بیستمان بۆ جەندین ڕۆژ لە مالەکەی خۆیان نانیان نەخواردبوو، زیاد و زانا سەری خۆیان هەڵگرد دایکیشی بە هەوێ شووی کرد بە پیاوێکی تر خوشکێکی بچوکیان هەبوو خزمێکیان هەڵیگرتەوە، ئەمە تەنها بەسەرهاتێکە دەبێت جەند بەسەرهاتی تر لەو مەملەکەتەی ئێمە روویدابێت ؟ باوکم هەموو ڕۆژێک کەسێکی ئەهێنا ئەشیای مالەکەی پێ ئەفرۆشت و بژێوی ئیمەی پێ دابین ئەکرد، زڕەی زنجیری دەبابەی ئیرانی و، تەیارەی تورکی نیشتیمانی ئەهەژاند ڕادوێی حیزبەکان بە گەرووی بێژەرەکانیان هەواڵی گرتن و کوشتنی کوڕی کوردیان بە سەرکەوتن پێشکەش ئەکردین ! مەرزیەو ناسر ئا لەو کاتەدا بۆیەی شەڕی کورد کوژی زیاتر کەن گۆرانیەکیان بۆ پێشمەرگە چڕی بوو لە ڕادێۆی هەردوو حیزب لێئەدراو جۆش و خرۆشیان ئەخستە ناو ئەو گەنجانەی کە بێ ئیش بوون پۆل پۆل دەبوون بە لیوای تایبەت و کۆماندۆو لاشەکاناین بۆ کەس و کارەکانیان ڕەوانە ئەکرایەوە ! لەچیرۆکە دورکەوتمەوە و دێمەوە لاتا ن.ئەودەم
ستالین کۆشکی سەرۆکایەتی جێ هێشتبوو بێزار ببوو لە بینینی ئەو دیمانانەی سوپای سور لە شەڕەکانا لە خوێندا ئەگەوزێن و تەسلیم ئەبن، بێزار ببوو لەوەی بە بەر چاوێوە وولاتەکەی سوتماک ئەکرێت و هیچی بۆ ناکرێت، لە ماڵەکەی خۆی دور لە مۆسکۆ خۆی دور گرتبوو وایەری تەلەفۆنەکەی دەرهێنابوو بۆ ئەوەی گوێی لە زەنگی تەلەفۆن نەبێت و هەواڵی تەسلیم بوونی یەکەکانی پێ بڵێن، یان گرتنی فڵانە شار.دوور لە هەموو ئامێرێکی بینراو بیستراو لە مالەکەی چاوەڕێی یەکێک لە پیاوەکانی دەستی ڕاست یان چەپی ئەکرد ڕوو بکەنە ماڵەکەی و فیشەکێک بنێن بە سەریەوە لە ئەنجامی ئەوەی نەیتوانی ڕوسیا و گەلەکەی بپارێزێت، ئا لەم کاتانەی (ستالین) لە چاوەڕوانی بوو (شالیاری ناوخۆو شالیاریی بەرگری) لە شەوێکی درەنگدا خۆیان کرد بە ماڵەکەیدا (ستالین) لە سەر کورسیاکەی دانیشتبوو پشتی لێیان بوو پاش بێدەنگیەکی کەم (ستالین) کە چاوەڕێی ئیزرایلی ئەکرد ڕۆحی بکێشێت، بێ ئەوەی بزانێت کێن ئەو ئیزرایلیانەی ڕۆحی ئەکێشن؟ وەک ئەوەی خۆی چاوەڕێی ئەکرد کە لای گرنگ نەبوو کێن ؟ دەیزانی ئەو بەر پرسیاری یەکەمە لەو نەهامەتیەی بەسەر ڕوسیا هاتووە، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد لە سەر چی وەستاوون ؟ چاوەڕێی چی ئەکەن ؟ ئەو کارەی بۆی هاتوون بێ دوو دڵی جێ بەجێی کەن من شاهیستەی مردنم، ئا لەو کاتە هەردوو شالیارەکە ووتیان گەورەم هاتووین دەسەلاتەکانی خۆمان بدەین بە تۆ ! چونکە ئێمە لە تۆ رادەبینین کە تۆ بتوانیت بەر بەنازیەکان بگریت بۆیە پێویستە بگەڕێیتەوەو سەرۆکایەتیمان بکەیت، لە هەمووکاتێک زیاتر پیویستمان بە تۆیە، (ستالین)ێک کە چاوەڕێی مەرگی خۆی ئەکرد کەچی هێشتا متمانەی بەرپرسەکانی لە دەست نەداوە ! ئەمە بووبەو هێزەی هەر ئەو ساتە بڕیاریدا بگەڕێتەوە مۆسکوو کۆشکی (کریملین) و خۆی سەرکردایەتی شەڕەکان بکات، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ مۆسکۆ (ستالین) فەرمانی کرد بۆ پاراستنی ڕوسیا پیویستە (مۆسکۆ) بکرێتە قوربانی بۆیە بڕیاریدا (مۆسکۆ) جێبێلن و لە دوری چەندین کیلۆمەتر خەتی بەرگری بکێشن، هێزەکانیان هێواش هێواش لە مۆسکۆ کشانەوە، خەڵکی کاتێک زانیان هێزەکان لە پاشە کشەدان دەستیان کرد بە تاڵانی کردن، هەموو هێزەکان کشانەوە بۆ ئەو شوێنەی (ستالین) بۆی دیاری کردبوون، کاتێک شەو داهات ستالین هیشتا لە ناو مۆسکۆ بوو سەعات 12 شەو لە بەر دەمی ئەو شەمەندەفەرەی کە قەراربوومۆسکۆی پێ جێ بێڵێت، بە تاقی تەنیا هاتوو چۆی ئەکرد، وەک شێتێک قسەی لەبەر خۆیەوە دەکرد یان وەک کەسێکی باوەڕبە ئاینی لەگەڵ خواکەی قسەی ئەکرد، بە بەرچاویەوە کەلو پەلەکانی کۆشک بار ئەکران، گوێی لە هاوارو ناڵەی خەڵکی بوو یان خەریکی تالانی و جرت و فرت بوون، سەیرێکی ئاسمانی کرد ئالەو دەمەی خەریبو سواری شيمەندەفەرەکەی بێت وەک بڵێیت وەحی بۆ بێت لە نادیارەوە لە ناکاو (ستالین) هاواری کرد (مۆسکۆ) چوڵ ناکەین (مۆسکۆ) چۆڵ ناکەین !! بەرگری ئەکەین بەرگری ئەکەین، یان هەمووان لێرە ئەمرین یان (نازیەکان) تێکئەشکینین.دیمەنی دزی و تالانی ئەو رۆژانەی ڕاپەرینەکەم بیر کەوتەوە کە بە هەزاران مرۆڤ سنگیان ئەنا بەگوللەوەو لەمردن بێباک بوون کەچی خەڵکانێکی چاو چنۆک و هەلپەرست و ترسنۆک، دامو دەزگاکانیان تالان ئەکرد بازیان بە سەر بریندارو شەهیدەکانا ئەدا تا شتێکیان دەستبکەوێت و حەپەلوشی کەن، خزمێکی باوکم نیگابانی کارگەی شیرەکە بوو لە باتی نەیەلیت کەس کارگەکە تالان بکات شەوێک پێش راپەڕین خۆی و براکەی لە نیوەی شەوا نیوەی کارگەکەیان تالان کردبوو.ئیستا لەچەشنی خزمی باوکم دێن و مێژووی ڕاپەڕینمان بۆ دەگێڕنەوە.بڕیاری ستالین کە مۆسکۆ چۆڵ ناکەین بەگری ئەکەین، ڕێک ئەو ڕۆژەم بیر ئەخاتەوە کە هێزەکانی ڕژێمی بەعس لە پێشرەویدا بوون کوردستان داگیر بکەنەوە، بیرمە خەڵک لە کەرکوک و چەمچەمالەوە بەرەو سلێمانی دەهاتن و ئەچوون بەرەو سنورەکان شار شڵەژا بوو خەڵکی خۆی کۆ ئەکردەوە تا رەو بکات، ئا لەو کاتە بەرەی کوردستانی بۆ فریودانی خەڵک لە ناو بازاڕ سەیارەیەکیان ئەگەڕان ئایان وت ئەوە(عێزەد دوریە) لە کەرکوک گرتومانە ! بۆ ئێوارەکەی تاڵەبانی لە (سەقافەی جەماهیری) ووتارێکیدا کە پڕبوو لەهاش و هوش و خۆهەڵکێشان هاواری ئەکرد شار چۆڵ مەکەن و جارێکیتر ڕژێم ناتوانێت کوردستان داگیر بکاتەوە.لە دوای ووتارەکە هەموو دەروازەکانی شاریان داخست و (تاڵەبانی) بۆی دەرچوو خەڵکی لە دوای خۆی جێ هێشت، لە ڕێگای گەرانەوەم بۆ ماڵەوە چاوم بە شوراکان کەوت ئەگەڕان هاواریان ئەکرد (نە تۆپ و نە تەیارە، دەرمان ناکات لەم شارە) ! ئێستا بیر ئەکەمەوە چۆن کارەساتی هەڵەبەجەیان بە سەر خەڵکی ئەو شرەدا هێنابوو، دەیانوویست بە وتاری حەماسی خەڵکیان هێشتۆتەوە دەروەزاکانان داخستووەو خۆشیان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون ! من دڵنیام سلێمانیشیان بەو دەردەی ه هەلەبجە دەبرد بۆیە دەیانویست کارەساتێکی لە هەلەبجە خراپتری بە سەر سلێمانیدا بهێن و ئیستاش ساڵانە یادی بکەنەوە بە هەڵپەڕکێوە.ڕەنگ بوو سەدان هەزار خەڵک لەو شارە تارومار بکرایە.ئەرێ مەسعودتان بیرەکاتێک لە کۆیە لە ساڵی (1991) هاواری ئەکرد مەگەر دەبابە بە سەر لاشەی مندا بروات بتوانن کوردستان داگیر بکەنەوە، ئەی ئەو ڕۆژە لە کوێ بوو ؟
پرسیار ئەوەیە ئەوە چ بڕیارێکە ؟ ئەوە چ وەحێک بوو لەو کاتە هات بۆ ستالین کە بەرگری لە مۆسکۆ بکات ؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە کە وەلامەکەی تەنها ئەتوانین وابدەینەوە، ئەوە نە ئیلهام بوو نە وەح بوو بۆستالین هاتبێت چونکە ستالین کەسێکی (ئەتایست) بوو هیچ باوەڕێکی ئاینی نەبوو بگرە دوژمنی سەرسەختی ئاینەکان بوو، ئەوە سەرکردەی ڕاستەقینەیە کە بڕوای بە چۆکدانان نیە، لە کاتە هەرە سەرختەکان بێترس و دوو دڵی بڕیاری ئازایانە ئەدات ئەگەر قوربانیەکان چەندبن یان خۆشی ببێتە قوربانی ئەمەیە سەرکردە دروست ئەکات، بەلێ مۆسکۆی چۆڵ نەکردوو هێزەکانی گەراندەوەو بڕیاری دەرکرد ئەوەی تالانی ئەکات بیکوژن و نەخشەی بەرگری مۆسکۆی داڕشت و (نازیەکانی) لە نزیک مۆسکۆ تێکشکاند.
بەڵێ لە دوای ئەم سەرکەوتنە چاوەڕوان نەکراوەکەی (ستالین) بە سەر نازیەکاندا سەرکەوت، مێژوو لەوکاتەدا خۆی گۆڕی.سەرۆک وەزەرانی بەریتانیا (وینستۆن چەرچڵ) گەیشتە مۆسکو بۆ گفتوگۆکردن ڕیکەوتن چۆن هاریکاری یەکتر بکەن ؟ (ستالین) کە هێشتا خوێنی گەرم بەناو دەمارەکانیا دەهات و دەچوون بۆنی سەرکەوتنی ئەکرد زۆر لە خۆ ڕازیبونانە داوای ولاتانی (بەڵتیک) و نیوەی(پۆڵەنیا)ی ئەکرد دەرەنجام (چەرچڵ) بەمە ڕازی نەبوو گفتوگۆکان بێ ئەنجام بوون.(ستالین) بێ مناتانە فەرمانی کرد هێزەکانیان بەردەوامبن لە هێڕش کردنە سەر هێزە (نازیەکان)، ئا لەو کاتە وەزیری بەرگری کە هەموو دەسەلاتەکانی پێشتر دابوو بە (ستالین) پێشنیاری کرد هێرش نەکەن بەڵکو هەوڵ بدرێت هێزەکانیان ڕێک بخەنەوە پاشان هێرش بکەن، (ستالین) بڕیاریدا وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی دوربخاتەوەو، فەرمانی بە هێزەکانی کرد هێرش بکەن بەلی هێزەکانی (ستالین) توشی تێکشکاندن هاتن، (ستالین) بە ناچاری نوێنەری خۆی نارد بۆ بەریتانیاو پاشگەز بۆوە لە داواکەی و داوای هاوپەیمانێتی کرد، لەو دەمەشدا (ڕۆسڤێڵت) تازە هەڵبژێردرابۆوە بۆ دووەم خولی سەرۆک کۆماری لە یەکەم ووتاریدا زۆر بە ڕوونی ووتی پێویستە هاریکاری بەریتانیا بکەین داگیر کردنی بەر یتانیا گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئێمە، هێزەکانی یابان لە (7-12-1941) پەلاماری هیزە ئەمەریکایەکانیاندا لە (pearl harbor) بەمەش هێزەکانی ئەمەریکا هاتنە ناو جەنگەکەوە، (چەرچل و ڕۆسڤێڵت) چوون بۆ مۆسکۆو هاوپەیمانیان بەست.
(ستالین) بڕیاریدا وەزیری بەرگری لابداو بخاتەوە پۆستەکەی و دەسەلاتەکانی بداتەوە تا ئەو سەرپەرشتی شەڕەکان بکاتەوە شەڕی خوێناوی (لینین گراد)ی پێسپاردو سەرکەوتنی بە دەست هێنا، هێزەکانی هاوپایمانیش چەندین بەرەی شەڕیان کردەوە لەگەڵ نازیەکان، بەمەش هێزە (نازیەکان) لە پاشەکشەو شکاندن بوون لە هەمولایەکەوە، لە دوای تەواو بوونی جەنگیش (ستالین) نەک توانی هەموو ولاتانی(باڵتیک) و نیوەی پۆڵەندا بخاتە ژێر دەستی خۆی بەڵکو هەموو (پۆڵەندا)و نیوەی ئەڵمانیاشی داگیرکردو بۆ چەندین ساڵ ئەڵمانیا کرابوو بە دوو بەشەوە تا ڕوخانی دیواری بەرلین لە (9-11-1989 لام وایە مێژوو تەنها گێڕانەوەی چیرۆکەکان نی یە، بەڵکو مێژوو فێربوونە لەناوەڕۆکی چیرۆکەکان چەندە گەلێکی داماوین چەند بێبەشین لەوانەکانی مێژوو چەند مێژوو بەلاماندا وەک شتگەلی بێسود گوزەری کردوە و هیچی لێوە فێرنەبووین.
سەرچاوە:
مردووخۆرەکان وەرگێڕانی "بورهان قانح"
نهێنی شەڕی جیهانی دووهەم کە دیکۆمێنتێکی چەند بەشی یە لە تەلەفیزیۆنی بی بی سی وە بینەری بووم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست