لێگەڕێن با گەنجانی گەرمیان تووڕە بن و کتێبەکانتان بسوتێنن!
Friday, 19/07/2013, 12:00
ئەم وەڵامە بچوکە بۆ (حەمە سەعید حەسەن)ی خۆفرۆش و مەسینە هەڵگری بنەماڵەی بارزانی
ئەگەر چی من هەمیشە هەوڵم داوە خۆم لەم بابەتە شەخسیانە بە دوور بگرم ، بەڵام ئەمەم بە پێویسزانی بنووسم.
هەمیشە من راموایە و وتومە باشترین کارێک خەڵک دەبێت فێربێت ، ئەوەیە هەموو ئەو هونەرمەند و شاعیر و شتە سەیرانەی تر بایکۆت بکرێن، بەلای منەوە لەشفرۆشتن گەلێک جوانتر و پیرۆزترە وەکو لە بیر و فیکر فرۆشتن، بیر و هزری مرۆڤ کۆنترۆڵی لەش و کۆ ئەندامی مرۆڤەکان دەکات، ئەوانەی کە بیریان دەفرۆشن، گومانم لەوەدا نییە، کە ئامدەن لە کاتی گونجاویشدا لەشیان بفرۆشن، ئەوانەی کە لەشیان دەفرۆشن و خاوەنی بیر و هزری خۆیانن کەسانی جوانن، بۆیە ئەو کاتە ئێمە دەبێت بە چاوێکی ترەوە لە کارەکەی بڕوانین و لەوە بکۆڵینەوە کە بۆچی ئەم کەسە جوانە دەستی داوەتە کاری لەشفرۆشتن.
ئەمەی سەرەوە رووداوێکی بە بیرهێنامەوە کە برادەرێکی گێڕایەوە و توی لە روسیا کابرایەکی لەش ئاڵۆش لەگەڵ کچە رووسێکدا رادەبوێرێت، بە عەقڵی عەشایری خۆی لە کۆتایی کارەکەیدا سووکایەتیی بە ژنەکە دەکات، دەڵێت بۆچی هەرچی ژنی رووس هەیە وا زوو تەسلیم دەبن و بە ئاسانی خۆیان بە دەستەوە دەدەن، دیارە هەموو لە ناخەوە سۆزانیین؟! هێشتا کابرا قسەکە تەواو ناکات، ژنەکە بە سەریدا دەشیڕێنێت و دەڵێت، تۆ بۆت هەیە هەرچێیەک بەم بڵكێیت بەڵام بۆت نییە سووکایەتیی بە گەلی رووس و نەتەوەکەمەوە بکەیت! ئەو پەرداخە ڤۆدگایایە لەبەر دەمیدا دەبێت دەیکات بە سەر و دەموچاوییدا و هەڵدەستێت و دەڕوات.
لێرەدا دەپرسم ئایا ئەم ئافەرەتە بەڕاستیی سۆزانیی و لەشفرۆشە، یان ئەو نووسەرانەی کە بۆ موچە و خانەنشینی و پارجە زەویی دەست لە پارتیی و یەکێتیی دەگرنەوە و هەموو سووکایەتییەک قبوڵ دەکەن؟! حەمە سەعید حەسەن یەکێکە لەو کەسانە کە شایستەی رێز نییە، بۆیە نمونەی ئەو ئافرەتە رووسەم هێنایەوە، تا پەیوەستی بکەم بە حەمە سەعید و جەمال غەمبار و نمونەی خۆفرۆشەکانی تر، چونکە وەکو بیستوومە دەڵێن حەمە سەعید زۆری پێخۆشە هەموو شتێکی بەرامبەر بڵێیت، لێ هەر ناوی بێتە ناو ناوانەوە، جونکە دەمێکە ناوی کاڵ بۆتەوە و حەزی لەوەشە بە نوکە شەقی قەڵەمێکیش تێی وەشێنێت!
حەمە سەعیدەکان دەیانەوێت پێمـان بڵێن مافیاکان ڕووی جوانیان هەیە، نیشتیمانە هەتکراوەکەمان بێ غەل و غەشە! لەسەر مەسەلەی کتێب سووتاندن، بە لای منەوە ئەو مانایە دەگەیەنێت، کە بایکۆتی نووسەرەکان بکرێتی، بایکۆت بەو مانایەی لە ڕووی کۆمەڵایەتی لێیان دورکەونەوە و هاوڕێیەتیان مەکەن، هەوڵ بدەن کتێب و سیدیەکانیان مەکڕن . مەچنە کۆنسێرت و ئاهەنگ و کۆڕ و کۆبونەوە شیعریەکانیان.، دەبێت کۆمەڵگای ئێمە فێری ئەوەبێت. ئەو گەنجە کارێکی خراپ ناکەن کە کتێبەکانیان دەسووتێنن، لێ کارێکی خراپ دەکەن، کە کتێبەکانیان دەکڕن و پارەیان بەو کتێبانە داوە، بۆ نا بی سوتێنن، با جەمال غەمبار ئەوەندەی دیکە غەمبار بێت، و زیانی لێبکەوێت، بۆ پارە دەدەن بەو کتێبانە و پارەی کتێبەکە بچێتە گیرفانییەوە؟! فەوزایەکی ئاوا سودی پێدەگەیەنێت . دەیان ڕۆشنبیر و نوسەر و ڕۆناکبیری خانەنشێن و ئەرزە وەرگر ، دەمیان ئەکرێتەوە و ئازادیخوازیمان پێئەفرۆشننەوە و گەورەی ئەکەن و ئەیخەنە نێو ناوانەوە . ئەمە جگە لەوەی ڕەنگە کۆمپانیا بازرگانەکانیش ئەوەندەی تر پارەی دزراوی میللەت بکەن بە گیرفانیا گوایە غەدری لێکراوە. ئێوەی گەنجی توورەی نیشتیمانەکەم لە مەدوا پێویستە فێربن، گوێان بۆ مەگرن، هاوڕێیەتیان مەکەن و ئەو کتێبە بێ هەڵوێستانەیان مەکڕن . ئەمە باشترین و ئاسانترین ڕێگەیە بۆ کوشتنی ئەم مرۆڤە بودەڵانە .
ئەو کارەی ئەو گەنجە دور یان نزیک پەیوەندی بە (نەوشیروان مستەفا) و بزووتنەوەی گۆڕانەوە نییە، بەڵام دەبێت مرۆڤ بە ویژدانبێت . ئەو گەنجە ئازادە کتێب بکڕێت بیسوتێنت . ئێوە نووسەرەکانیشمان لێ مەکەن بە خوا و قورعان . دەیان تاوان ئەکرێت ڕۆژانە ژیانی هەموو خەڵکی لە بەردەم مەرگدایە ، فزەیان لێنایەت و شەوی سوری مافیاکان ئەڕازێننەوە.
حەمە سەعید حەسەنی خۆفرۆشیش ، مرۆڤێکی خۆفرۆشە و هیچی لێوەرناگیرێت . تۆ لە سەنگەری بنەماڵەیەکەوە تەقە ئەکەیت هەموو ژیانیان لە خیانەت و دژ بە مرۆڤی کورد بووە ، تیرۆری مرۆڤی کورد و ئازادیخوازانیان کردووە . ئیدی دەتەوێت کوێ بپێکیت ؟
پاشان پێت وانەبێت خەڵک گەمژە و نەخوێندەوارە وا ئەو چەند دێڕەی خوارەوەت نوسیووە ! لە چاوی خۆتەوە سەیری هەمووان مەکە . چونکە ئەگەر (نیچەو ، ئەنیشتاین و، فرۆید زیندوو بکەیتەوە ببن بە پارتی وەک ئێستایئێوە گەمژە دەبن .
ڕاستی قسەکانی (Heinrich Heine) بۆ نازیەکان نەکراوە وەک ئەوەی تۆ ئاماژەت پێکردووە . چونکە (Heinrich Heine) لە بەرواری December 13, 1797 لە دایک بووە و ، لە February 17, 1856 کۆچی کردووە . نازیەکان لە سەدەی (20) پەیدا بوون و بوونیان هەبووە . قسەکەی بەم شێوەیە کردووە و بە گشتی ئەو قسەیەی کردووە
(Where they have burned books, they will end in burning human beings.) .
ئەمەش قسە شێواوەکانی ئەو خۆفرۆشە یە
.....................................................................
حەمە سەعید حەسەن:
برووسکەیەک بۆ نەوشیروان موستەفا
قوتابییەکانی هیتلەر وەک هاینریش هاینە دەڵێت: (سەرەتا بە کتێبسووتاندن دەستیان پێ کرد و دواتر کەوتنە ئینسانسووتاندن.)
شاگردەکانی تۆیش لە گەرمیان، چوار ساڵ لەمەوبەر کتێبی فەرهاد پیرباڵیان سووتاند و ئێستایش کتێبی جەمال غەمبار دەسووتێنن.
ئەگەر گۆڕان دەسەڵات بگرێتە دەست، من چونکە چەند جارێک ڕەخنەم لێ گرتوویت، دەستبەجێ لە ترسی تۆ و کۆیلەکانت، لە زێدی خۆم هەڵدێم، وەک چۆن ئەدیبانی ئەڵمان، لە ترسی هیتلەر و ئێس ئێسەکانی لە زێدی خۆیان هەڵاتن. عەبدولخالیق مەعرووفت لە بیرە، بەعس سەرەتا کتێبەکەیان سووتاند و دواتر تیرۆریان کردن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست