کاوە گەرمیانی لە سەرچی شەهید کرا و کێ فەرمانی تیرۆر‌کردنیدا؟
Wednesday, 11/12/2013, 12:00
تۆ لە ڕووی مادیەوە زۆر هەژاربویت بگرە هەژارترینیش بوویت ... به‌ڵام لە ڕووی ڕۆحی و ویژدان و مۆراڵەوە یەکێک بویت لە بێ وێنەکان ، تۆ مانایەکت بە ژیانت بەخشی و بە ماناترین شێوەش کۆتاییت بە گەشتە کورتەکەی سەر زەوی هێنا . پێناسەیەکی شەهیدی قه‌ڵه‌می ویژدان (کاوە گەرمیانی) لەچەند وشەیەکدا .
چۆن دەتوانرا بەر بە شەهید بوونی (کاوە گەرمیانی) بگیرێت ؟
کوڕی (خالیدی خولە سور) کێشەی لەگەڵ کوڕێکی (مەحمود سەنگاوی) ئەبێت ، (مەحمود سەنگاوی) هەڕەشە لە (خالیدی خولە سور) ئەکات لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە نا، بەڵکو هێزی میلیشیایی کۆئەکاتەوە هەڵبکوتێتە سەری .پاش ماوەیەک (خالیدی خولە سور) لە بەردەمی ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر ئەکرێت . قسە لە سەر ئەوەنیە (خالیدی خولە سور) یەکێک بووە لە مستەشارەکان ، بەشداری کام شەڕی کردووە ، بەشدار بووە لە پرۆسەی ئەنفال یان نا ؟ ئەمانە باسێکی ترن ... قسە لە سەر ئەوەیە ئەو کاتەی (خالیدی خولە سور) کوژرا ، هەمان ئەو هەڵوێستەی ئێستا هەیە بۆ (کاوەی) جوانەمەرگ بۆ تیرۆرکردنی (خالید) هەبووایە کە ، ئەوا دەکرا سنورێک بۆ (یه‌کێتی نیشتیمانی) دابنرێت و گیانی (کاوە گەرمیانی) پارێزراو بوایە . بێدەنگی و هەڵوێست وەرنەگرتن لە تیرۆرکردنی (خالیدی خولە سور) ئەوەیدا بە دەستەوە بۆ مافیاکانی جەلالی : ئەگەر تیرۆری (خالیدی خولە سور)مان بۆ چۆتە سەر دەکرێت تیرۆری زۆر کەسمان بۆ بچێتە سەر ئەمەش مەرگی (کاوە گەرمیانی) بەدوادا هات ...
کاوە گەرمیانی لە سەر چی تیرۆرکرا ؟
کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنوسێکی مەیدانی بوێر بوو ، چەندین راپۆرتی لە سەر فەسادی مافیاکان بە گشتی بڵاو کردۆتەوە یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی لە سەر (مەحمود سەنگاوی) بوو . بەڵام نەک تەنها (کاوە گەرمیانی) بەڵکو زۆر ڕۆژنامەنوسیتر هەم راپۆرت هەم نوسین لە سەر تێکڕای مافیاکان ئەنوسێت و ناکرێته ئامانج بەر دەمی تیرۆر . بەڵام بۆ کاوە گەرمیانی کرایە ئامانج ؟ کاتێک (کاوە گەرمیانی ) راپۆرتێک لە سەر (مەحمود سەنگاوی) بڵاو دەکاتەوە ئەم راپۆرتە نابێتە هۆی ئەوەی تیرۆر بکرێت ، چونکە ئەگەر ئەو ڕاپۆرتە ببوایەتە هۆی تیرۆر کردنی ئەوا (مەحمود سەنگاوی) پێویستی بەوە نەبوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ (کاوە گەرمیانی) بکات و هەڕەشەی لێبکات ، بەڵکو ڕاستەوخۆ پیلانی کوشتنی دادەڕشت و تیرۆری ئەکرد و ڕەنگە هەرگیز کەسیش نەیزانیایە کێ (کاوەی) تیرۆر کردووە . لە هەمان کات کاتێک ڕۆژنامەنوسێک راپۆرتێکی گەندەڵی بەرپرسێک بڵاو ئەکاتەوە گەر مەترسی گەورەی بۆ تێکڕای ئەو حیزبە نەبێت ئەوە ئەو بەرپرسە ناتوانێت سەربەخۆ بڕیاری مەرگ بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسە بسەپێنێت . هەر ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی کە (مەحمود سەنگاوی) لەیەکەم ساتی بڵاو بونەوەی بابەتەکەی لەسەری نوسراوە بڕیاری مەگ بەسەر کاوە گەرمیانی نەسەپێنێت ، نەک ئەوەی نەیویستبێت بەڵکو ناتوانێت کارێکی ئاوا بکات . خۆ ئەگەر بەرپرسەکان بیان توانیایە سەربەخۆ بڕیاری مەرگی کەسێک بدەن ئەوا بێ‌شک هەموو ڕۆژێک مەرگی ڕۆژنامەنوسێک یان نوسەرێکمان ئەبینی . خۆ ئەگەر (مەحمود سەنگاوی) بیزانیایە کاتێک پەیوەندی بە (کاوە گەرمیانیەوە) ئەکات دەنگەکەی تۆمار ئەکرێت ئەوا هەرگیز ئەو هەڵەیەی نەدەکرد پەیوەندی پێوە بکات وەک هەر پەرپرسێکی گەندەڵی ئەو وولاتە بێدەنگی هەڵدەبژارد . کەواتە ئەوەی بووە هۆکاری بڕیاری سەپاندنی مەرگ بە سەر (کاوە گەرمیانی) بڵاو بونەوەی ئەو دەنگە تۆمار کراوە بوو کە (مەحمود سەنگاوی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەناو حیزبێکی (سۆشیال دیموکراتە) ، بڵاو بونەوەی ئەم دەنگە چیتر تەنها زیان نەبوو بۆ (مەحمود سەنگاوی) بەڵکو زیانی بە بەرژەوەندی گشتی حیزب (یه‌کێتی) دەگەیاند . ئەگەر ئێمە بەڕاستی خاوەنی حیزب بوینایە و یاسا سەروەر بوایە و ڕۆژنامە ئازاد هەبوایە و گوێی بۆ بگیرایە ، ئەوا (یەکێتی) دەبوو ئەوکات (موحمود سەنگاوی) لە (حیزب) دەربکات و دادگاش لە سەر هەڕەشەکانی سزای بدایە ، بەڵام چونکە ئەمانە مافیان پێچەوانەکەیان کرد .
چۆن بڕیاری تیرۆر کردنی (کاوە گەرمیانی) بە بڕیاری هەموو مەکتەبی سیاسیەکانی یەکێتی بوو ؟
ئەگەر تەماشایەکی (یەکێتی نیشتیمانی) کوردستان بکەیت لە سەردەمی شاخ و شاریاندا چەندین ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێیان جیابۆنەتەوە . لە ماوەی تەمەنی یەکێتیدا هەم لە شاخ هەم لە شار چەندین تیرۆری سیاسیان کردووە . لە ماوەی ڕابردوو (نەوشیروان مستەفا ، قادری حاجی عەلی ، عوسمانی حاجی مەحمود ، مستەفای سەید قادر ، حەمە تۆفیق ڕەحیم) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی (یەکێتی) بوون پێش جیابونەوەیان و دروستکردنی (حیزبی گۆران) .ئەمانە ماوەیەکی زۆر سەرپەرشتی دەزگای (زانیاری و دەزگا ئەمنیەکانیان) کردووە و بەشداری زۆربەی کۆبونەوە و بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی بوون تا (یەکێتی) بوون . کاتێک جیابوونەوە دەیان مەلەفی (یەکێتی) لە سەر گەندەڵی و چی و چیان هەڵدایەوه ... بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان کەسێکیان نەهات باسی تیرۆرێکی سیاسی بکات ، هەر لە شەهید کردنی (بەکر عەلی) شاعیرەوە بۆ (عەلی بۆسکانی) و (5) کادری حیزبی کۆمەنیست و سەدان ئەندامی حیزبی (کۆمەڵە و دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) و چەندین تیرۆری سیاسی تریش !... ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کە یەک تیرۆری سیاسی بەبێ ئاگادار بوونی ڕەزامەندی سکرتێری حیزب و جێگرەکەی و هەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نەکراوە . لێرەوە ڕوون و ئاشکرایە کە بڕیاری سەپاندنی مەرگ بەسەر (کاوە گەرمیانی) بەبڕیاری هەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بووە .
کاوە گەرمیانی بۆ ڕۆژی (05-12-2013) بڕیاری تیرۆرکردنەکای جێ بەجێکرا ؟
بڕیاری سەپاندنی مەرگ بە سەر (کاوە گەرمیانی) زۆر کورت دوای بڵاو بونەوەی دەنگە تۆمارکراوەکەی (مەحمود سەنگاوی) لە مەکتەبی سیاسی دراوە ، تەنها بۆ دەرفەیک گەڕاون کە بڕیارەکەی تێدا جێ بەجێ بکەن . هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کوردستان لە پێش بوو گەر (یەکێتی) بەر لە هەڵبژاردنەکە کارێکی ئاوای بکردایە ئەوا زۆر زیاتر زیانی ئەکرد لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا گورزێکی زۆر کوشندەتری بەر ئەکەوت ، حیزبی گۆران ئەمەی ئەقۆستەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ، بۆیە جێ بەجێ کردنی تیرۆرەکەی هەڵگیارا بۆ دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەنجامەکان هەرچۆنێک بێت ، بڕیارەکە دراوە تەنها گەڕان بە دوای کاتی گونجاو تاتاوانهکه جێ به‌جێ بکرێت . ڕەنگە خوێنەر بپرسێت ئەی یەکێتی هەڵبژاردنی (عێراقی) لە بەردەم بوو بۆ دوای نەخست بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق ؟ یەکێتی دوای شکستی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کوردستان بە دوای تۆڵە دەگەرێت لە نەیارەکانی هۆکارەکانی شکستەکەی لە ناوچەکانی کوردستان ، یەکێتی لە گەرمیان شکستێکی گەورەی هێنا پێیان وابووە هۆکارێکی ئەو شکستە بڵاو بونەوەی ئەو دەنگە تۆمار کراوەیە ، دۆڕاو هەمیشە بە دوای شتێک یان هۆیه‌ک ئەگەڕیت کە ئۆباڵەکەی بخاتە ئەستۆ ، به‌تایبه‌تی ئه‌م مافیا بازرگانانه‌ی ئێستای یه‌کێتی . پاشان هیچ گەرەنتیەک نیە لەوەی هەڵبژاردنەکانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کەی ئەکرێت ؟! بۆیە زوو کۆتایهێنان به جێ بەجێ کردنی ئەم کاره دژه مرۆییه‌یان بە پێویست زانیوە گەڕان بە دوای ئەوانەی بیان کەنە هۆکار و (تۆڵەیان) لێبکەنەوە ، گه‌ڕان بە دوای کاتێکی گونجاویان بە پێویست‌تر زانیوە .
لەو کاتەی (د.نەجمەدین کەریم) کراوە بە پارێزگاری کرکوک ڕۆژ بەڕۆژ (پارتی) پەراوێز ئەخات ، ئەمەش ململانێکی توندی لە نیوان (پارتی و یەکێتی) لە کەرکوک دروست کردووە . پارتی بۆ ئەوەی قورسای خۆی بسەلمێنێنێت (سیناورێۆیەکی) هاوشێوەی ئەوەی (هەولێری) لە کەرکوک ڕێکخست ، ئێرە شوێنی ئەوە نیە بە وردی لە سەر ئەو (سینارێویە) قسە بکەین ... یەکێتی هێزی (دژە تیرۆری) ناردە کەرکوک تا بە پارتی بڵێت : ئێوە لەم شارە هیچ نین ئەوە ئێمەین گیانی خەڵک ئەپاریزین و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه. میدیاکانی یەکێتی ئەم جوڵەیەی هێزەکانی بە ناو (دژە تیرۆریان) بە جۆرێک لێکرد کە خەڵک بکەوێتە ئەوەی دەست خۆشیان لێبکات و دەست بۆ سۆزی خەڵک بەرن توانیشیان تا ڕاده‌یه‌ک له‌مه سه‌رکه‌توبن . ئا لەو کاتەی خەڵکیان سەرقاڵ کردبوو ئەو کاتە ڕەخسا پیلانی تیرۆرکردنی (کاوە گەرمیانی) جێ بەجێ بکەن و هەرواشیان کرد ، بەو هیوایەی ئەو دانگدانەوەی نەبێت و خەڵک هێشتا لە نێوان دەستخۆشی جوڵەی (دژە تیرۆردا) لە خەڵوەتگەدابن . بەڵام بەپێی پیلانەکەی خۆیان دایان ڕشتبوو بۆیان نه‌چوه سه‌ر ...
یەکێتی و (پلان B) ...
هه‌ر هێزێکی مافیایی هه‌ڵئه‌سێت به‌جێ به‌جێکردنی هه‌رکارێکی تیرۆرکردن به‌پلانێکی داڕیژراو کار ئه‌کات. هه‌میشه گه‌ر کاره‌که به پێی پلانه داڕێژراوه‌که‌ی که دایڕشتووه نه‌چوه سه‌ر، ئه‌وا پلانی (B) جێ به‌جێ ئه‌کات . ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌کێتی له ههوڵیدایه و کاری بۆ ئه‌کات جێ به‌جێکردنی (پلان B)یه. ئه‌م که‌سانه‌ی که کاری تیرۆرکردنه‌که‌یان پێ جێ به‌جێ کراوه هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌یان خستونه‌ته به‌رده‌م ئه‌وانیش ڕازی بوون ... ئه‌مه‌ی یه‌کێتی ئه‌یکات ئێستا هه‌مان ئه‌و سینارێۆیانهیه (پارتی) کردی دوای شه‌هید کردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) . ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و دادگاکانی ناوچه‌ی (سه‌وزی) جاران و ئێستای (نیلی) له ژیرده‌ستی یه‌کێتی خۆیه‌تی ، عیماد ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی لێکۆلێنه‌وه‌که ئه‌کات ، واتا یه‌کێک له ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی بڕیاری تێرۆره‌که‌ی داوه . که‌واته کێ لێکۆڵینه‌وه له تاوانباران بکات ؟!
لێکه‌وته‌کانی دوای گیرانی تاوانباران :
1- تاوانباران دێن و توهمهیهک بۆ (کاوه گه‌رمیانی) دروست ئه‌که‌ن بۆ نمونه ئه‌ڵێن : Aـ پاره‌ی لێمان قه‌رز کردووه و چه‌ندین جار داوامان لێکردۆته‌وه و ده‌ستی ده‌ستی پێکردوین و نهیداوینهتهوه .B - له سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یان شه‌ره‌ف بووه . Cـ وتار و ڕاپۆرتی ناڕاستی لە سەر بڵاو کردووینەتەوە و سەربەخۆ خۆمان تیرۆرمان کردووه بێ ئەوەی کەس رامان بسپێرێت . هتد ...
دەرەنجام : دادگا‌و دادەواران سەر بەخۆیانن ، کەیسەکە مانگ لە دوای مانگ و ساڵ لە دوای ساڵ دوا دەخەن بە بیانوی جۆرا و جۆر ، واتا کار لە سەر ماندوو بونی خەڵک و دامرکاندنەوەی توڕەبونی خەڵک و بیربردنه‌وه‌یان ئەکەن .یان لە سینارێۆیەکی گەورەتردا لە دەرگای پشتەوە ئازادیان ئەکەن . ئەگەر ئەوانەیان بۆ نەچووە سەر ئەوا بۆ ئەبەدی زیندانیان ئەکەن ، دوای ساڵێک یان چەند ساڵێک لە سەقفەیەکی بازرگانی نێوان (پارتی و یەکێتی) بە لێبوردنێکی بە ناو (سەرۆکی هەرێم) ئازاد ئەکرێن .
ئایا کەسێک هەڕەشەی کوشتن لە کەسێک بکات و دەنگی تۆمارکراوی بڵاو بێتەوە دوایی تیرۆی ئەکات ؟
ئێستا زۆرێک لەوانەی نوسین و وتارەکانیان ئەبینم بە جۆرەها پاسا و دەیانەوێت پێمان بڵێن : کە هەموو کەسێک فەرمانی مەرگی کاوە گەرمیانی دەرکردبێت مەحمود سەنگاوی نەیکردووە و بێئاگایه! یان کەسانێک پێیان وایە ئەمە ملمالانێی نێوان باڵەکانی یەکێتیە بۆ ملشکاندنی یەکتری پێش بەستنی کۆنگرە !
1- ئەمە ڕێک ئەو خاڵەیە کە یەکێتی لە (پلانی A) پێی وابوو وادهردهچێت ... بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگیه ڕێک ئه‌و خاڵه‌یه که یه‌کێتی سوربوو له سه‌ر تیرۆرکردنی (کاوه گه‌رمیانی) . چونکه یه‌کێتی پێی وابوو مادام تۆماره ده‌نگیه‌که بڵاو کراوه‌ته‌وه ئه‌وه هه‌رگیز که‌س شکی بۆ (مه‌حمود سه‌نگاوی) ناچیت ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری تاوانبارکردنی یه‌کێتی له تیرۆره‌که دوور ئه‌که‌وێته‌وه . چۆن یه‌کێک ده‌نگی تۆماری بڵاو کرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن بکات دوایی که‌سه‌که تیرۆر ئه‌کات ؟ که‌س بڕوا به‌مه ناکات ! که‌واته بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه تۆمارکراوه ده‌بێت به پێچه‌وانه‌وه بخوێنینه‌وه : یه‌کێتی سوربوو له سه‌ر تیرۆری (کاوه گه‌رمیانی) چونکه پێی وابوو مادام ده‌نگه تۆمار کراوه‌که بڵاو کراوه‌ته‌وه که‌س (مه‌حمود سه‌نگاوی) و یه‌کێتی تۆمه‌تبار ناکات . له به‌ر ئه‌مه بڕیاری تیرۆرکردنی (کاوه گه‌رمیانی) به بڕیاری هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی بووه له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که (مه‌حمود سه‌نگاوی) کردی ... دیسان بیرتان ئه‌هێنمه‌وه ئه‌مانه حیزب نین تا له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکیدا بن ، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ بڵاو کردنه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگیه‌که (مه‌حمود سه‌نگاوی) له حیزب ده‌ر ئه‌کرا . ئه‌مانه مافیا و بازرگانن بۆیه پێویستیان بهیهکتریه .
2- مافیاکان ململانێی سیاسی له نیوان خۆیان ئه‌که‌ن له سه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام تێکڕا هه‌موویان له سه‌ر تیرۆرکردنی سیاسی کۆکن . که‌واته ئه‌م مافیایانه پێویستیان به یه‌کتریه چه‌ند ململانێی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت خاڵێکی هاوبه‌ش کۆیان ئه‌کاته‌وه ئه‌ویش ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینده‌یان . هه‌رگیز هیچ باڵێك یان که‌سایه‌تیه‌کیان ئه‌م ئیشه‌ی بۆ تێکشانی ئه‌ویتر نه‌کردووه . له‌ماوه‌ی ڕابردوو له دوو توێی دوو به‌شدا باسم له‌وه کرد :خه‌زێنه‌ی یه‌کێتی لای کێ بێت ، بڕیاری سیاسی و سه‌رکردایه‌تی لای ئه‌وه . خه‌زێنه‌ی یه‌کێتی لای (هێرۆ)یه بۆیه هه‌رکه‌س بکرێت به (سکرتێری یه‌کێتی) ته‌نها وه‌ک مقه‌بایه‌ک وایه و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیه هه‌مووشیان له سه‌ر ئه‌مه کۆکن چونکه هیچکامێک له ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیه‌کان بێ (یه‌کێتی) هیچ نین ، یه‌کێتیش هی خێزانی (تاڵه‌بانیه) و هه‌ریسه‌که لای (هێرۆیه) ، که‌واته هه‌موویان ملکه‌چی (هێرۆن). دواجار و له ئاینده یه‌کێک له کوڕه‌کانی (تاڵه‌بانی) ده‌کرێته (سکرتێری گشتی یه‌کێتی).
3- یه‌کێتی گۆنگره نابه‌ستێت ، پێشبینی خۆم به‌ر له کۆنگره مه‌رگی تاڵه‌بانی ڕاده‌گه‌ینن به‌م هۆکاره‌ش ده‌نگۆی به‌ستنی کۆنگره بۆ کاتی نادیار دواده‌خرێت . پاشان یه‌کێتی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه (کۆنگره) ئه‌به‌ستێت ته‌نها بۆ چه‌پڵه لێدان و زۆر پێش کۆنگره شته‌کان ئه‌بڕێننه‌وه ته‌نها به‌شدار بوان ئه‌هێنن بۆ ده‌ستخۆشی و بژی بژی ... سه‌ره‌تای ده‌نگۆی به‌ستنی کۆنگره له (31-01-2014) ته‌نها بۆ کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی لایانگرانیان بوو ، خۆ ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ش ببه‌سترێت وه‌ک کۆنگره‌کانی پێشوو هه‌مان شت دوباره ئه‌بێته‌وه . که‌واته چ پێویستیانه به ملشکاندنی یه‌ک هه‌یه ؟ تا تیرۆری کاوه گه‌رمیانی بۆ ملشکاندنی یه‌ک بکه‌ن .
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا (ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی) نیه بۆیه به‌شدار نیه له بڕیاردانی تیرۆری (کاوه گه‌رمیانی) ، خوێنه‌ر ده‌توانێت ورد له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی که‌ناڵی (گه‌لی کوردستان) له‌گه‌ڵ (عه‌دنانی حهمهیمینا) سه‌یری شێوازی قسه‌کردن و بۆدی لانگویجی بکه‌ن ، زۆر به‌بێ هه‌بوونی هیچ شڵه‌ژانێک قسه‌کانی خۆی ئه‌کات و چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک به‌رده‌وام ئه‌بێت .
خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌م ڤیدێۆیه‌ی خواره‌وه سه‌یری چاوی (مه‌حمود سه‌نگاوی) بکات چه‌ند شۆڕه ، ته‌ماشای بۆدی لانگویجی بکه‌ن چه‌ند به زۆر ده‌یه‌وێت خۆی کۆنتڕۆل بکات و به ئارامی قسه بکات . 1- کاتێک که‌سێک تاوانێک ئه‌کات کۆنتڕۆڵی ده‌ستی بۆناکرێت باشترین ڕێگایه‌ک که شپرزه‌یت پێوه دیار نه‌بێت (تێکه‌ڵ بوونی) هه‌ردوو ده‌سته له‌گه‌ڵ یه‌کتری ،ئه‌گه‌رچی کامێراکه ده‌سه‌ته‌کانی له خواره‌وه‌و پێشان نادات به‌ڵام ڕوونه هه‌ردوو ده‌ستی خستۆته ناو یه‌ک ، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا کۆنتڕۆڵی خۆی پێناکرێت و ده‌ستی ڕاستی له له‌رزیندا به‌رز ده‌بێته‌وه .
2- چه‌ندین جار هه‌ندێک وشه دوو باره ئه‌کاته‌وه .
3- باس له بانگه‌شه ی هه‌ڵبژاردن ئه‌کات گوایه هه‌ندێک لایه‌ن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌م که‌یسه‌ی کاوه ئه‌جوڵێنن! له‌کاتێک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنیش گوزه‌شت .
4- له ده‌قه‌ی (1.34) سانیه که باسی توانباران ئه‌کات له باتی بڵێت بدرێنه دادگا. ئه‌ڵێت: بکرێنه دادگا(هۆکاری شپرزه‌بوونی) .
5- ئه‌مه هه‌ره خاڵه گرنگه‌که‌یه له دوای ده‌قه‌ی (1.43) سانیه ئهیپچڕینن و له ده‌قه‌ی (1.44) سانیهوه جیاواز له ده‌قه‌ی (1.43) سانیه قسه ئاکات .چی وتراوه له‌و پچڕانه ؟ چۆن شپرزه بووه ؟ چۆن هه‌ڵچونی ده‌روونی پێوه دیار بووه ؟ خوێنه‌ر ده‌توانێت وردتر سه‌یری ڤیدێۆکه بکات و چه‌ندین خاڵی تریشی بۆ ده‌ر بکه‌وێت ...
له کۆتایی ئه‌پرسین : ئه‌بێت دوای چه‌ندین جار ده‌باره کردنه‌وه و سه‌د باره کردنه‌وه ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی لێ ده‌رچوبێت ؟ ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دڵنیام پێشتر قسه‌کانی بۆ نوسراوه و خه‌ریکی له به‌ر کردنی بووه ، به‌ڵام به‌هۆی تاوانبار بونی له پرۆڤهکهش فه‌شه‌لی هێنا و نه‌یتوانیوه بێئاگایی و بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت ، به‌ڵکو ڕێک ئه‌م ڤیدێۆیه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بزانێت (مه‌حمود سه‌نگاوی) یه‌کێک بووه له بڕیارده‌ره‌کان . ئێ چۆن بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت له کاتێک خۆی سه‌ره‌تای خوڵقاندنی ئه‌م کێشهیهیهو یه‌کێکیش بووه له‌وانه‌ی که بڕیاری تیرۆره‌که‌ی داوه .
خوێنه‌ر له کۆتایی ده‌توانێت ئه‌م پرسیاره له خۆی بکات : بۆچی ئه‌مه دووه‌م نوسه‌ری (کوردستانپۆسته) ده‌کرێته ئامانج ؟ له‌کاتێک ده‌یان نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و چاودێری سیاسی هه‌یه ڕۆژانه له سایت و ڕۆژنامه‌و که‌ناڵه ته‌له‌فیزێۆنه به ناو سه‌ربه‌خۆکان ده‌رئه‌که‌ون و قسه‌ئه‌که‌ن و ئه‌نوسن که‌چی (ماشێنه ڕه‌شه‌کان) به‌ڕێبواریش به لای ماڵێنادا تێناپه‌ڕێت ؟!!! دیاره هه‌موو نوسه‌رێکی کوردستان پۆستیش ناڵێم .
تێبینی: خوێنه‌ر ده‌توانێت له دووتوێی ئه‌م دوو به‌شه تێبگات که ئه‌م تیرۆره په‌یوه‌ندی به ململانێی نێوان باڵه‌کانی یه‌کێتی بۆ تێکشکانی یه‌کتری و په‌راوێز خستنی یه‌کتری نیه . به‌ڵکو بڕیاری تێرۆرکردنهکه به بڕیاڕی تێکڕای ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان بووه .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=af3735c7http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8d5ff1dd
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست