یەكەم دیمانەى سەرۆكى بێ هیوایانى قەرەچووغ چاوەرێى ئەومان هەیە كە بچینە ریزبەندى شەهیدان (سۆرانى مامە حەمە و زەردەشت عوسمان).

Wednesday, 28/07/2010, 12:00


لە 3/7/2010 كۆمەلەیەك بەناوى (بێ هیوایانى قەرەچووغ) لە بەیاننامەیەك دا بونى خۆیان راگەیاند و لەلایەن زۆرێكلەنوسەران و تەنانەت لاەینى بەرپرسى ئیدارى و سیاسش بونى ئەم كۆمەلەیە رەت دەكەنەوە، دواى هەولێكى زۆر توانیمان سەرۆكى كۆمەلەكە بناسن و ببینە شوێنى متمانەى و ئەم دیمانەى لەگەڵ ساز بكەین.
باسێكى كورت لە كۆمەلەكەتان بكە یان باشتر بلێم زیاتر رونكردنەوەتان لە سەر كۆمەلەكە؟
ئەگەر سەیرێكى واقیعى دەڤەرەكە بكەین دەبینین بۆشایەكى یەكجار زۆر هەیە و دروست كراوە، كە راستەوخۆ كاریگەرى لەسەر رەوشى ژیانى هاوڵاتیان و دەڤەرەكە هەیە،تا دێتنیش رەوشەكە بەروە خراپتردەچێت و سنورەكە بەرو چۆلبون دەچێت و جارێكى تر بە عەرەب دەكرێتەوە و نفوسى كورد زۆر لەكەمى داوە،كە لەم سەرژمێرییەش زیاتر بەدەردەكەوێت. بەردەوامیش لە لایەن رۆشنبیرانى سنورەكەش ئەم راستیانە لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە بەڵام جێگەى داخە سەركردایەتى سیاسى كورد لەخەوێكى زۆر قولدان و وەئاگاى مەخموور ناێن. جالەپێناوى ئەوەى جارێكى تر ئەو ناوچەیە نەكەوێتە بەر شالاوى تەعریب و ریشەكێشكردنى كوردبە دەستى كاربەدەستانى كورد، بۆیە ئێمە هاتینە بوون.
كۆمەلەكەشمان، كۆمەلەیەكى داكۆكى كارە لە پێناو هۆشیارى و بەرهەنگارى دامەزراوە، پێك هاتەكەشى لە 26 كەس پێك هاتوە ئەوەش وەك دەستەیەكى كاتى بەنیازین لە ئایندەیەكى نزیك خۆمان زیاتر رێك بخەین و هەڵبژاردنێك بكەین بۆ دیاریكردنى دەستەیەكى هەڵبژێردراوە.زۆربەى ئەندامانیشمان لە سنورى قەزاى مەخموورن ئەوانى تریش هەر خەڵكى مەخموورن، بەڵام هەیە ماڵى لە سنورى ترە و بارەگەشمان جارێ نیە هەر جارە و لەماڵێك یان شوێنێك كۆدەبینەوە.
ئێوە بەنهێنى خۆتان راگەیاندوە و دەتانەوێت واش كاربكەن، چۆن خەڵكى دەتوانێت بێتە ناو كۆمەلەگكەتان؟
چاودێرى و چاوسوركردنەوەیەكى زۆر هەیە لەسەر ئەو دەنگە ئازاد و ئۆپسیۆنانەى كە وەك قەلایەك دەردەكەون لە بەرامبەر گەندەلیەكانى بەرپرسانى سنورەكە، بۆیە ئێمە بەنهێنى كاردەكەین هەرچەند نهێنیش نین چونكە رۆشنبیرانى سنورەكە لەوە گەیشتون كە كێ لەخەمى ئەوان دایە و كێش لەهەولى پەرپۆت كردنیان دایە؟ ئێستا خەڵك هەیە خۆمان پەیوەندى پێوەدەكەین هەشە خۆى دێت پرسیار دەكات و ئێمەش كە لێى دڵنیا بووین ئەوكاتە وەك دۆستێك پەیمانى لەگەڵ گرێ دەدەین.
ئەگەر هاتووكۆمەلەكەتان ئاشكرابوو یان، ئەندامێكتان دەستگیركرا، پێتان وایە سزاتان چۆن دەبێت؟
ئێمە چاوەرێى ئەومان هەیە كە بچینە ریزبەندى شەهیدان (سۆرانى مامە حەمە و زەردەشت عوسمان). چونكە دەسەلاتى سنورەكە بەهەموشێوەیەك دژى هەر جولە و بزاوێكى رۆشنبیران و رۆشنبیرییە. ئێستاكەش هەرەشى كوشتن لەسەر سێ ئەندامان هەیە كە لەلایەن بەرپرسێكى پارتیەوە پێیان گوتراوە" ئەگەر زانیارى لەسەر نوسەرەكانى سنورەكە نەدەن لەكوردستانپۆست شت دەنوسن ئەوە ئێوە وەك سەگ دەتۆپێننین!!
ئێوە سەر بە چ لایەنێكى سیاسى نین؟
تەنها 6 كەسمان حزبى نین، دەنا باقى تر هەمووى پلەى بالایان لەناو حزبە كوردستانیەكان هەیە،یان لە ناو ئیدارە خەڵكى پلە بالا و مامناوەندیمان هەیە، بۆیە ئومێدمان هەیە لەم رێگەوە زانیارى باش بەدەست بێنین. بەڵام هەموومان لە ناو كۆمەلەكە وەك یەك بیروراین و بار و خوشكین. هەر چەند لایەنیش هەبوودەستخۆشى لێمان كردوە وبەلێنى هاوكارى پێداوین، بەڵام ئێمە لەكاركردن بێ لایەنین.
كێشە و هۆكارى ئەو نەهامەتیانە كێ یە یان چ لایەنێكە؟
لێرەدا دەمانەوێت ئەوە راست بكەینەوە كە كێشەى سنورەكە ئەوەندەى كێشەیەكى سیاسیە، ئیدارى نیە. چونكە ئێستا ئیدارە زۆر باش دەروات هەرچەند تێبینیشمان لەسەرى هەیە بەڵام زۆر جدین لەسەر باشتركردن، بەڵام لایەنى حزبى بۆوانیش بۆتە كۆسپ و تەگەرە. بەتایبەتى پارتى بە نەفەسێكى بەعسیانە كاردەكات.
نوسەرێكى مەخموور لەوەڵامى بەیانامەكەتان دەڵێت گومانم لە بونى ئەو كۆمەلەیە، ئێوە چۆن بوو وەلامتان نەداوە؟
ئەو برادەرە زۆر شتى زیاتریشى وتوە، هیچ پێویستیشى نەدەكردت بەم شێوەیە پاكانە بۆخۆى بێنتەوە خۆى بخاتە ژێر پێلاوى دەسەلات تاكو تەمى گومانیان لەسەرى هەلبگرن. چونكە جارێكیش بانگكراوە و تێهەلدانى خواردوە، بۆیەش ئەو ئێستا بۆتە شوێن گومانمان كە بەلێنى دابێت كاربۆ دەزگا موخابەراتیەكانى دەسەلات بكات بۆیە ئەومان رەتكردوە وەك دەستە لەگەلمَان بێت، بۆیە ئەو نوسینەى بڵاوكردوە چونكە دەیوێت خۆمان ئاشكرابكەین و دەستگیربكرێن ئەوسا خۆى كۆمەلەكە قۆرخ بكات. بۆ وەڵام نەدانەوەكەشى بە پێویستمان نەزانى چونكە ئێمە نامانەوێت كاتى خۆمان بەم شتانە بگرین یان دژایەتى رۆشنبیرانمان بكەین، پێشمان وابوو وەڵامان بدابایەوە لە دڵسۆزیمانى كەم دەكردوە. دواتر ئەو لە نوسنەكەى كۆمەلێك دان پێدانى دركاندوە و زۆر شتیش لەسەر خۆى ئیسپاتكردوە كە لەسنورەكە بەناوى خواتزراو دەكرێن، كە هیچ حەوجە نەبووە وابكات زۆر سەرمان پێدێت بۆ تەنها ئەو كەوتۆتە هەرەداوان و بەرگرى لەو دەسەڵاتە دەكات كە بەلاى ئەو گەندەل و دزن؟
ناوى كۆمەلەكتان بۆ بێ هیوایە نەدەبوو ناوێكى گەشبینتر با؟
خۆى لەراستى دا لەئێستادا بێ هیوایەكى زۆر لە دەڤەرەكە ببونى هەیە واتە بەرێژە بێ هیوایى بۆ سەرو هەڵدەكشێت و پێویستە ئەو خەڵكە لەم بێ هیوایە دەربازبكرێن بۆ بەهیواى بونن، بۆیەش ئەوناوەمان دانا تاكو بتوانین تا دەسەلات بەخۆدادەچێتەوە بى َهیواى نەمێنێت و ببینە پەناگەك بۆ بێ هیواكان.
باستان لە خۆرێكخستنكرد بۆ هەڵبژاردن ئەگەر پێشنیاربكرێت بۆ گۆرینى ناوەكە ئێوە رازین؟
بۆ نا؟ من ئەندامێكم و بەشێوەى كاتى سەرۆكم، دنیاى ئەمرۆكەش دنیاى ئازادى و دیموكراسیە ئێمە خۆمان یاخى دیكتاتۆریەتین چۆن بێن ببینەوە دیكتاتۆر، ئەگەر لە ناو كۆنگرە ئەو بریارە درا ئەوكات دەخرێتە دەنگ دان وزۆرینە دەباتەوە، ئەوەش لێ ناشارمەوە كەوا تاكو ئێستا سێ ناوى تر بۆ كۆمەلەكە وەك پێشنیار ئامادەكراوە. لەوانە (چەكوشى تۆلە)
بابێینە سەر مەسەلەى نەوت كە لەسنورەكە بونى هەیە و رێگاكانى قاچاغچیەكانیشى بەناو دادەروات ئێوە زانیارتان هیچ هەیە لەم بارەوە؟
تۆ زانیاریت دەوێ زانیارت نیە بۆیە دەنا پرسیارەكەت بەشێوەیەكى تر دەبوو، من باپێت بلێم ئێستا لەسنورى سەرگەران و دیبەگە شەوان دزیەكى یەكجار زۆر دەكرێت لەم بیرە نەوتیانە كە راستەوخۆ بەرپرسە سیاسى و سەربازى و ئەمنیەكانن. یەك سەنتیش لەو نەوتەى كە بۆ بەندەرى جیهانى دەروات لەرێگەى كەركوك و كورگۆسك بۆ قەزاى مەخموور نیە، بگەرە كەسیش ناوێرى باسى بكات، رۆژانەش بە سەدان تەنكەر سوتەمەنى جۆراو جۆر دێت و دەروات و كەسیش نازانێ بۆكوێ؟
بەرپرسانى سنورەكە زۆر لاڤ بە پارێزاروى سنورەكە دەكەن لەورى ئەمنى ئەمیان تا چەند راستە؟
ئەوەیانن سەد حەڤتا راستە ئەوەش بە دڵسۆزى ئەو گەنجە چاونەترسانەوەیە نەك بەرپرسە زلەكان.بۆ ئەوەشیان ئێمە زۆر سوپاسى دەزگا ئەمنیەكان دەكەین و دەستخۆشیان لێدەكەین و هیوامان وایە زیاتر چاوكراوەبن لە بەرامبەر تیرۆستان. بەڵام با بەرپرسانى سنورەكە بێن ئارەقەى شەرمەزارى چۆل بونى سنورەكەش بسرن!!
تۆ پێشتر وتت لە لایەن ئەم دەزگایانە چاو سوركردنەوە چاو دێریمان لەسەرە ئێستاش سوپاسیان دەكەیت؟
راستە وام گوت بەڵام ئەوەیان لە جانبى رەخنە و گەلەییى بوو، ئەوەى ئێستاش لە جانبى راستى و دەست خۆشیە. ئێمە هەموو شتەكان وەك یەك سەیرناكەین و چەوتیش بەسەر هەموان دانادەین، بە باش دەلێن باش و بە خراپ دەلێین خراپ.

لەكۆتایى دەمانەوێت ئەوەمان بۆ باسبكەیت كە ئایە ئێمەوە دژ بە كێن و لانگرى كێن وەك دەبیندرێت تەكەتولەلاى حزبى و ئیدارى لەسنورەكە بونى هەیە؟
ئێمە دژى گەنەلى و گەندەلكارانین جا هەر كەسێكبێت، بەنسبنەت ئەو تەكەتولاتەى باسیشتكرد ئەوە ئێمە لێى سودمەندین چونكە هەردوو لا گەندەلیەكانى یەكتر رادەستى ئێمەدەكە تاكو بڵاوى بكەینەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە