لە دوای پێکهێنانی حکومەت ، پیلانە قیزەون و مەترسیدارەکەی ئەردۆگان دەست پێدەکات
Tuesday, 03/11/2015, 9:33
دەرئەنجامەکانی هەلبژرادنەکەی تورکیا دەرکەوت و بە داخەوە ئاکەپە سەرکەوتنى گەورەی لە هەڵبژاردنى بەدەست هێنا کە جێگەی بروا نیە ، بە بەدەستهێنانى رێژەی 45.5% دەنگەکان کە دەکاتە (317) کورسى لە کۆى (550) کورسیى پەرلەمانى تورکیا پلەی یەکەمی وەرگرتوو دەتوانێت بەتەنها حکومەت دەست بکات، پارتى کۆماریى گەل (جەهەپە) ڕێژەى 25% ى دەنگەکان و (134) کورسى، پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە)رێژەى 10.7% ى دەنگەکان و (59) کورسى و بزووتنەوەى نەتەوەپەرست (مەهەپە)ش ڕێژەى 11.8% ی دەنگەکان و (40) کورسیى بەدەستهێناوە. .
بێگومان ئەنجامەکانى هەڵبژاردن سەرکەوتنە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا و دامەزرێنەى ئاکەپە، چونکە توانیى لە دواى چەند مانگ جەنگ لە دژى "جەنگاوەرانى کورد"، بە بەڵێنى بنبرکردنی تیرۆر (کە مەبەستیان پەکەکە یە) و سەقامگیرى ئەمنی دەنگى دەنگدەران بۆ لاى خۆیان (ئاکەپە) ڕابکێشێت،ئەمەش دەبێتە هۆى زیاتر بەهێزبوونى لایەنى نەتەوەپەرستییانەى ئەردۆغانی فاشیست ،جونکە بەپێی دەرئەنجامەکان دەنگدەرانی تورکیا زیاتر لەگەل فاشیستی دان وەک لە ئاشتی و پێکەوە ژیان .
بۆیە لە دوای پێکهێنانی حکومەت ، پیلانە قیزەون و مەترسیدارەکەی ئاک پارتی کە ئەردۆگان دارێژەریتی دەست پێدەکات ئەویش خۆی لە جیاکردنەوەی پەکەکە لە دۆزی کورد و پەراوێزخستنی پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) تا ئەو شوێنەی بتوانێت و هێنانە پێشەوەی هەندێک کەس کە هەر بۆ سوێند کوردن و دژی پەکەکە و گفتوگۆکردن لەگەل ئەمانە دا تا رای گشتی بێدەنگ بکات لە پیلانەکەی و بڵێت ئەوەتا پرۆسەی جارەسەری بەردوامە بەلام بەشێوەیەکی تر و لەگەل کەسانێکی تردا کە ئەوانیش هەر کوردن بەلام ئەمان تیرۆریست نین و پشتگیری تیرۆریش ناکەن (مەبەستی ئەوەیە کە ئەو کەس و لایەنانەی کە حکومەت گفتوگۆی جارەسەریان لەگەل دەکات نە پەکەکە و نە پشتگیری دەکەن وەک هەدەپە) ئەمە جگە لە درێژەدان بە شەر لەگەل پەکەکە دا و گرتنی ئەندامەکانی پەکەکە و هەدەپە لە ناو شارەکان.
ئەمە پیلانەش ئەوەمان بیر دێنێتەوە کە چۆن بەعس هەندێک کەس و لایەنی بردبووە پێشەوە پلە و پۆستی گەورەی پێدابوو وەک (تەها محێدین معروفی) جێگری سەرۆک کۆمار (سەدام حسێن) جەند کەسی تر کە نامەوێت ناوەکانیان بهێنم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست