ئەمەش داعش بوو !؟
Saturday, 10/10/2015, 17:53
ئەمە سێهەم جار تەقینەوە ئاپۆرای خەلکی ئاشتی خوازی تورکیا دەکاتە ئامانج وەک تەقینەوە لە ناو میتینگی هەدەپە بۆ هەلبژاردنی (7-6) لە ئامەد ، تەقینەوە لە ناو گرتبونەوەیەکی جەماوەریدا لە پەرسوس کە خەلکی ئاشتی خوازی کردە ئامانج ئێستا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا کە وەک هەمیشە خەلکی ئاشتی خوازی تورکیایی کردە ئامانج.
لە هەر سێ تەقینەوەکەدا (تەقینەوەکانی ئامەد ،پرسوس،ئەنقەرە) لایەنگرانی هەدەپە کراونەتە ئامانج باشە بۆ لە ناو میتینگ و گرتبونەوە جەماوەریەکانی (ئەکەپە و مەهەپە) تەقینەوە ڕوونادات؟ بۆ هەر لایەنگرانی هەدەپە خەلکی ئاشتی خوازی تورکیا دەکرێتە ئامانج؟ ئەگەر ئەم تەقینەوانە داعشە بۆ داعش هەر ئەمان دەکات ئامانجی خۆی؟
لە دوو تەقینەوەکەی پێشوودا (تەقینەوەکانی ئامەد ،پرسوس) تاوانباران (ئەوانە دەستیان لە پشتی ئەنجامدەری تەقینەوەکان داوە) سزا بدرانایە هەلبەت ئێستا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ئەم دوو تەقینەوەی یەك لەدوای یەكە ڕووی نەدەدا،دەمیرتاشیش دوای تەقینەوەکە رایگەیاند کە ئەم تەقینەوەیە و ئەوانی تریش دەستی دەولەت و ئاک پارتی تیدایە وە ووتیشی هەر بۆیە یەک هەنگاو بەرەو پێش چوون ڕووینەداوە لەو دوو کەیسەی تردا تا تاوانباران سزابدرێن (مەبەستی تەقینەوەکانی ئامەد ،پرسوس)ە.
ئەمرۆ دوو تەقینەوە پایتەختی توركیایان هەژاند کە گرتبونەوەیەکی تایبەت بە ئاشتی و دیموکراسیان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كردە ئامانج ،داوایان دەکرد کە خوێن رشتن لە تورکیا بوەستێت بەلام خوێنیان رژێنرا کە زیاتر لە 30 کەس شەهید بوونە و بە دەیانیش بریندار بوونە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست