کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبێ جەند و چوون

Sunday, 05/07/2015, 19:41


توركیا هێزی به‌ره‌و خۆرئاوای كوردستان جوڵاند ، بڕیاری هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان (سوریا) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بەناو نیشتمانی توركیاوه‌ دراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا به‌ناوی توندوتۆڵكردنی سنوره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا، پێشنیازی هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر( داعش) ڕاگه‌یاند  ئه‌مڕۆش ماڵپه‌ڕی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی توركی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی (32) تانك‌و چه‌ندین چه‌كی قورسی سوپای توركیا له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌ربازدا به‌ره‌و سنوره‌كانی سوریا جوڵه‌یان پێكراوه‌،بەپێی بریارەکە سەرتا (12)هەزار جەدرمە دەنێرنە خۆرئاوای كوردستان (ناو خاکی سوریا) لە ناوچەی جرابلۆس لە خورئاوای فورات جێگیریان بکەن، جرابلۆس عەفرین دەبەستێتەوە بە کۆبانییەوە ئامانج لەمەش بەستنەوەی  هەر دوو کانتۆنی کۆبانی و عەفرین دژوار بکات و بەشێوەیە نەیەلێت كانتۆنه‌ كوردیه‌كان بەیەک ببەسترێنەوە.
بڕیاری هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان (سوریا) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بەناو نیشتمانی توركیاوه‌ دراوه‌.
لە بەرامبەر ئەم بریارەی حکومەتی تورکیادا بەرێوبەرایەتی کەجەکە ولامێک زۆر توندیان دایەوە وە موراد قه‌ره‌یڵان ووتی " ئه‌گه‌ر تورکیا بڕیاری ده‌ستوه‌ردان له‌ کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستانی داوه‌، ئه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ هه‌موو گه‌لی کورد، ده‌ستوه‌ردان له‌ کۆبانێ واته‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ئامه‌د، هیچ جیاوازیه‌ک له‌نێوانیاندا نیه‌، وا ده‌زانن باکور له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ بێده‌نگ ده‌بێت؟ به‌ ئاشکرا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست له‌ ڕۆژئاوا وه‌رده‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ست له‌وان وه‌رده‌ده‌ین، ئه‌وکاته‌ هه‌موو تورکیا ده‌بێته‌ مه‌یدانی شه‌ڕ و شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ تورکیا دروست ده‌بێت". به‌کورتی ئه‌گه‌ر بڕیاری به‌و شێوه‌یه‌ بۆ تورکیا ستراتیژی بێت ئه‌وا بۆ گه‌لی کوردیش ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێکی نوێ، له‌و بواره‌شدا پێویستیمان به‌ که‌س نیه‌، ئیدی ئێوه‌ش خۆتان ده‌زانن، ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره‌ بکه‌ن، ئه‌وا بێگومان ئێمه‌ و گه‌لی کوردیش هه‌ندێک شت ده‌که‌ین. 
زۆر سەیرە  دوژمنی مرۆڤایه‌تی ( داعش)  دوو ساڵ‌و نیو دراوسێی توركیا بوو، له‌به‌رده‌م توركیادا دەیان تاوانی ئەنجامدا لەوانە سه‌ری مرۆڤ بڕدران، به‌زیندووی مرۆڤ سوتێندران ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ توركیا بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام كاتێك هێزی كورد سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ له‌داعش پاكرده‌وه‌، توركیا نیگه‌ران‌و ناڕه‌حه‌ت بوو، به‌ڕاستی‌ ئه‌مه‌ زۆر سەیرە و  سه‌رنجڕاكێشه‌،ئەمە چ مانایەک هەلدەگرێ؟
ئەمانە هەمووی دوای ئازاد کردنی گرێ سپیی ڕوودەدات وە تاقە ڕێگە کە  داعش بە جیهانی دەرەوە دەبەسترێتەوە ناوچەی جرابلۆس ، بەپێی بریارەکەش ئەو هێزەی سووپای تورکیا کە بەرەو خۆرئاوای كوردستان (سوریا) جولێنراوە لە ناوچەی جرابلۆس جێگیر دەکرێن.
بەمەش تورکیا بڕیاری داوە نەهێلێت داعش لاواز ببێت واتە تورکیا هاوکاری داعشە بەبێ جەند و چوون.
ئەوەی جێگەی باسکردنە هەر دوای ئەم  بریارەی حکومەتی تورکیا (ڤلادیمێر پوتن) سه‌رۆكی‌ ڕوسیا په‌یامێكی‌ توندی‌ ئاراسته‌ی‌ توركیا كرد ،لە ناوەرۆکی پەیامەکەدا  پۆتن بە ئه‌ردۆغان دەڵێت:"به‌ڕاشكاویی‌و به‌ئاشكرا ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر توركیا بچێته‌ ناوخاكی سوریا، به‌ته‌نها سوریاو كوردان له‌به‌رامبه‌ر خۆی نابینێ، به‌ڵكو ئێمه‌ش به‌رامبه‌ری‌ خۆی ده‌بینێ".
کە ئەمەش بۆ ئێمەی کورد جێگەی خۆشحالیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە