سبەینێ چارەنووسی کوردی باکور لە تورکیا ئاشکرا دەبێت
Saturday, 06/06/2015, 19:07
بەهیوام سبەینێ گەلانی تورکیا بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەت بە دەنگەکانیان بۆ هەدەپە تەقینەوەکانی دوێنێی ئامەد و هێرشەکان بۆ سەر ئەم پارتە ئیدانە بکەن تا دەنگی ئازاد و دەنگی دیموکراسی و دەنگی ستەم لێکراو سەرکەوتوو بێت و گیانی شەهیدانیش ئاسوودەبێت.
بەهیوام سبەینێ گوتارە دینیەکان و قورئانەکەی دەستی ئەردۆگان کاریگەری نەبێت لە سەر دەنگی دەنگدەرانی کورد جونکە قورئانەکەی دەستی ئەردۆگان قورئانەکەی دەستی معاویە هیچ جیاوازیەکیان نیە ، قورئانەکەی دەستی ئەردۆگان زیاتر نیە لە قورئانی سەر نووکە رمی لەشکرەکەی علی و لەشکرەکەی معاویە لە شەری حوشتردا،دەبێت تاکی کورد لە هەر شوێنێک بێت لەوە تێبگات کە کێشەی گەلی کورد کێشەیەکی ئایــنی نیە تا بە تەفسیرکردنی قورئان جارەسەر بێت بەلکو کێشەی کورد کێشەی نەتەوەییە بۆ چارەسەری کێشەکە پێویستە مافە نەتەوەیەکانمان بچەسپێنین.
بەهیوام سبەینێ یارمەتیدانی داعش لەلایەن ئەردۆگان و پارتەکەیەوە کە حکومەت لە دەستیان دایە،کاریگەر هەبێت لە سەر دەنگی دەنگدەرانی گەلانی تورکیا و بەتایبەت گەلی کورد جونکە نابێت کۆبانی بەتایبەت و رۆژئاوا و باشوری کوردستانیان بیر بچێتەوە کە چ ئازاێکیان بە دەستی داعش چەشت،ئەردۆگان هێندە بێ چاو و ئابروە کە رۆژنامەی جموریەت بەلگەکانی خستە ڕوو لە سەر یارمەتیدانی داعش لەلایەن حکومەتی تورکیاوە کە ئاک پارتی سەرۆکایەتی دەکات لە بری ئەوەی بڵێت لێکۆلینەوەی لێدەکەین هەرەشەی لەو رۆژنامەنوسەش کرد کە بەلگەکانی بلاوکردەوە.
بەهیوام سبەینێ لە هەلبژادنەکاندا دەنگدەرانی گەلانی تورکیا و بەتایبەت گەلی کورد رژانی خوێنی سوریەکان و عێراقیەکانیان لە پێش چاو بێت کە بە دەستی داعش دەڕژێت، حکومەتەکەی ئاک پارتیش بەهۆی یارمەتیدانی داعشەوە دەستێکی بالای لە رژانی ئەو خوێنە زۆرە هەیە.
بەهیوام سبەینێ ئەمانە و جەندین هۆکاریتر کاریگەرییان لە سەر ئەنجامی هەلبژادنەکان هەبێت جونکە بەراستی ئەگەر کاریگەری نەبێت ئەوە نیشانەی پرسیار لە سەر هۆشیاری تاکی تورکیا دروست دەبێت.
بەهیوام سبەینێ بە دەنگی دەنگدەرانی کورد و گەلانی تورکیا زمانی درێژی ئەو کولکە نوسەرە بەناو قەومیانە ببردرێت کە لە ماوەی رابردوو دا بەردەوام نوقلانەی ئەوەیان لێدەدا کە هەدەپە شکست دەهێنێت لە هەلبژاردنەکان دا،لافی ئەوەیان لێدەدا کە دەمیرتاش هیچ جیاوازیەکی لەگەل تەها محێدین معروف (کە ئەندامی مجلس قیادة الثورة بوو کوردی باشور بووە جێگری سەدام حسێنی دیکتاتۆر بووە و دەستی هەبووە لە بریاری ئەنفالکردن و کیمیابارانکردنی کورد دا) دا نــیــە،هەموومان دەزانین کە ئەمە لە دۆیەک زیاتر نیە (هەلبەت ئەوانەی کە هۆشیارن).
بەداخەوە لە باشور کەم نەبوون ئەوانەی بە حیسابی قەومین و حەزیان دەکرد ئەو دەنگەی بۆ هەدەپە دەچێت بۆ جەهەپە و مەهەپە و هود ا پار بچوایە ئەوە ئەگەر بۆ ئاک پارتی بچوایە (نور علی النور) بوو بۆیان زۆر خۆشحالیانی دەکرد.
لە کۆتایش دا بەهیوام سبەینێ لە هەلبژادنەکاندا هەدەپە بەربەستی هەلبژادن ( 10%) تێپەرێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست