کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە حیزب پەروەرین نەک کوردپەروەر

Sunday, 02/11/2014, 12:00


هەڵبەت لە بەکارهێنانی ووشەی (ئێمە) مەبەستم تاکی کۆمەلگایە نەک جینێکی دیاری کراوە ، لە بری ئەوەی کوردپەروەر بین و کوردایەتی بکەین لە کاتی هەندێک بۆنەی نیشتیمانی و نەتەوەیدا یان لە کاتی دەربرینی هەڵوێستێکی نەتەوەیدا حیزب پەروەری دەکەین ، یا نازانین کوردپەروەری چیە و چۆنە؟ یا ئەمەی کە دەکرێت بە ئەنقەستە و دەستی حیزبەکان خۆیانی لە پشتە ئەگەر نا چ پێویست دەکات لە رۆژی جیهانی كۆبانی ئالای حیزب بەرز بکرێتەوە ده‌بوو به‌ته‌نها ئاڵای كوردستان به‌رزكرایه‌ته‌وه‌ بەس هیچ پێویست ناکات بوونی حیزبە لە ڕۆژێکی وا دا بسەلێنین .

ئێمە کوردپەروەری و کوردایەتی نازانین یا نایانەوێت بیزانین ، ئێمە کوردپەروەری و کوردایەتی ناکەین یان نایانەوێت بیکەین.

لە کۆتاییدا ئەوە ئێمەین ئەو کارە دەکەین و هەر خۆشمان باجەکەی دەدەین.

ئەم وینەیە لە رۆژی جیهانی كۆبانی گیراوە لەبەردەم پاركی شانەدەری هەولێر هەروەک دەبینن هەر بۆ سوێند ئالای کوردستانی تێدایە کە ئەمە جێگەی داخە.

خۆنمایشكردنە بەپێچەوانەی پاراستنی یەكڕیزی لایەنەكانە لە پرسە نەتەوەیەتیەكاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە