Sunday, 29/03/2015, 20:29
یاڵچین ئاكدۆغان، جێگری سهرۆك وهزیران ڕایدهگهیهنێت: پێویسته پهكهكه پابهندی چهكدانان بێت،دەپرسم ئێوە کە ئامادەنین لە گفتوگۆکاندا رێگەبدەن لایەنی سێهەم بوونی هەبێت چ گرنتیەک هەیە بۆ دوای چەکدانانی پەکەکە چی ڕوودەدات؟ چ زەمینەسازیەکی کراوە تا پەکەکە چەکدابنێت ؟ ئایا دەستورتان گۆریوە؟ تا ئەوەی جێگەی مافەکانی کوردی تێداببێتەوە وا داوا لە پەکەکە دەکەن چەک دابنێت تکایە کەس نەڵێت ئاپۆ ووتی: دەبێ پەکەکە چەک دابنێت ،ئەگەر ئەوەتان لە بیرە ئەوا دەبێت ئەو 10 خالەشتان بیر بێت کە بۆ پرۆسەکە دانراوە،ئایا یەک خال لەو 10 خالە جێبەجێ کراوە؟بیرتانە دوو دەستە لە ئەندامەکانی پەکەکە وەک نیازپاکی پەکەکە گەرانەوە بۆ تورکیا یەکێک لە قەندیلەوە ئەویتریان لە ئەوروپاوە وە پێشوازی بێ وێنەیان لێ کرا لەلایەن گەلەوە بەلام حکومەتی چی کرد خەلاتی کردن؟ بەلێ خەلاتی کردن هەر یەکەیان بە جەندین سال زیندانیکران وە تا ئێستاش ئازاد نەکراون.ئاکدۆغان نازانم پاش چی باس لە پرۆسەی بەناو ئاشتی دەکەن پاش ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازیتان دەست پێکردووە و یاسای نێوخۆیی تورکیاتان پەسەندکرد کە رێگە خۆش دەکات بۆ تاکڕەویی و دیکتاتۆری ، ئەمە گەرانەوەیە بۆ دواوە.ئاكدۆغان وتیشی: لهم قۆناغهدا، چهكدانان گرنگیی زۆری بۆ قۆناغی چارهسهریی و ئاشتی دهبێت،راستە بەلام ئەوە کارێک نیە بە یەک لایەن بکرێت،سەرەتا دەبێت ئێوە وەک حکومەت ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن پاشان دەتوانن داوای کارێکی وا گرنگ بکەن،بەلام ئێوە چیتا کردووە وا ئەم داوای چهكدانان دەکەن.لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئۆبالی نەگەیشتنە ئەنجامی پرۆسەکە ئاستەنگ خستنە بەردەم پرۆسەکە دەخاتە ئەستۆی وڵاتێكی ناوچهكه،ئاكدۆغان، ناوی ئهو وڵاتهی ئاشكرا نهكرد كه ههوڵی سهرنهگرتنی قۆناغی چارهسهری دهدات،بەلام دڵنیام مەبەستی ئێرانە جونکە زۆر بە ڕوونی دەڵێت:ئهو وڵاته لهوه دهترسێت، كێشهی پهكهكه له توركیا چارسهره بكرێت و دواتر له وڵاتی ئهوان دهست پێبكات،ناڵێت هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت قۆناغی چارهسهری(پرۆسەی بەناو ئاشتی) بگاتە ئەنجامی کۆتایی کە داننانە بە مافەکانی گەلی کورد،ئەردۆگان تا ئێستاش دەڵێت:کێشەیەک لە تورکیا نی بەناو کێشەی کورد،کێشەکە ونەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی(پرۆسەی بەناو ئاشتی) نەک ولاتێکی ناوچەکە ،ئێووە ناتانەوێت دان بە مافی کورد دا بنێن ئیتر چۆن داوا دەکەن پەکەکە چەکدابنێت؟گریمان پەکەکە چەکی دانا ئایا گرنتی چیە کە گەریلاکان ناخرێنە زیندانەوە یا بە شێوەی تاوانی بکەر نادیار تەسفیەیان بکە؟پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی نێوخۆی تورکیاش بۆ بەرتەسک کردنەوەی چەکی شەقامە کە لە دەستی پەکەکەدا بە جوولەیەکی ملیۆنان ئینسان دەرژێنە سەر شەقام.ئێستاش دەڵێن پێویسته پهكهكه پابهندی چهكدانان بێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست