پەیوەندی نێوان داعش و سوپای بەناو ئازادی سوریا
Friday, 31/10/2014, 12:00
پێش چوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا مەرجی بۆ چوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ دانا مەرجەکەیشی ئەوە بوو کە لەگەل چوونی پێشمەرگەدا بۆ کۆبانی دەبێت سووپای ئازادیش بڕواتە ناو ئەو شارەوە ،بۆ سوپای ئازادی هەلبژارد؟
دەپرسم سوپای ئازاد کێن؟
سوپای ئازاد ئەمەیە کە لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەبینرێت بۆیە تورکیا ئەوەندە هەولدەدات کە سوپای بەناو ئازاد بچێتە ناو کۆبانێەوە.
بە باشی گوێ لە قسەکان بگرە:
ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا دەبینرێت (عبد الجبار العكيدي) فەرمانداری سوپای بەناو ئازادی سوریايه کە ووتی ئێمە ئامادەین بچین بۆ کۆبانێ بە حیساب بۆ پاراستنی کۆبانی لە داعش بەلام ببینن چۆن باس لە پەیوەندی خۆیان دەکات لەگەڵ داعش و دەڵێت ئێمە پەیوەندیەکی باش و برایانەی بەهێزمان هەیە لەگەڵ داعش و بەهانەش بۆ کارە پیسەکانی داعش دەهێنێتەوە.
ئێوەی بەناو سوپای ئازاد کە ئەمەن چی باسی پاراستنی کۆبانی دەکەیت؟
ئەوە هیچ باسی پەیوەندی و پابەست بوونی سوپای بەناو ئازاد لەگەل تورکیا هەر ناکرێت وەک پەیوەندی نێوان باوک و کوڕ وایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست