بۆ یادی جانسز و هاوەلانی
Friday, 09/01/2015, 12:00
ئەمەیە تەرازووی دادپەروەری ئەوروپا کە بە لای بەرژەوەندیەوە کەوتووە ،ئەوە لە دکتۆر قاسملو کە لە ڤییەنای پایتەختی ئۆتریش (نەمسا) تیرۆر کرا تەنانەت هەر ئەو کات لە میدیاکانەوە نەمساوە وێنەی محەممەد سەحرارودی تیرۆریستیش بڵاوکرایەوە و بە بکوژی د.قاسملو ناسێنرا بەلام کە بەرژەوەندی هاتەوە گۆرێ بە دیپلۆماتەی ئێرانی ناسێنراو و ئازادکرا،یا دکتۆر شەرەفکەندی کە لە 17 ئەیلولی 1992 لەچێشتخانەی میکۆنوس لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا تیرۆرکرا ئەی ئەو چی؟ هەر بە هەمان شێوەیە، یا کاک ئیمداد لە کە دانیمارک تیرۆرکرا سەیرە رۆژنامەی (سباحی ترکی) شانازی بە بکوژەکەوە دەکات بە قارەمانی تورک و تورکیا ناوی دێنێت بەلام دادگای دانیمارک ئەم تاوانەی خستۆتە سەر پەکەکە ،ئەو باجی ئەوەی دا کە نزیکی پەکەکەیە بەلام چی دەکەیت بازاری دادپەروەی ئەوروپا ئاوایە کە بەرژەوەندی هاتە پێشەوە زالم دەکاتە مەزلوم و مەزلوم دەکات بە زالم، ئەویش لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کە بۆ تیرۆری سیاسی سێ ژنە جالاکی کورد .
ماندێلا دەڵێت : لە هەر شوێنێکی دونیا بکوژ نەدۆزرایەوە ئەوە دەستی دەسەلاتی تێدایە.
لە هێرشی چەند رۆژی رابردوودا بۆ سەر بارەگای رۆژنامەیەک دەزگا ئەمنیەکانی فەرەنسا لە ماوەی جەند کاتژمێرێکدا ئەنجامدەرەکانیان دەست نیشان کرد بەلام بۆ تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەدارەکەی کورد پاش دوو سال هێشتا تاوانبارانی دەست نیشان نەکراوە بە تەواوی ئاشکرای ناکەن کە کێ لە پشت ئەو تیرۆرکردنەوە بووە.
له پاریسی پایتهختی فهرهنسا لهئهنجامی هێرشی گرووپێکی چهکداردا (3) ژنه سیاسهتمهداری کورد کوژران ئەوانیش ئهندامی دهستهی دامهزرێنهری PKK (ساکینه جانسز)، نوێنهری KNK له پاریس (فیدان دۆغان) و کچه گهنجێکی تر بهناوی (لهیلا سۆیلهمهز).
ئهگهر له پاریس ئهژیام
لە هەر کۆلانێک نەمامێکم دەسوتاندن
لە هەر شەقامێک جامی ماشێنێکم دەشکاند
زەنگی بەر دەرگای هەموو ماڵێکم لێدەدا و دەمووت دەبێت هەمووتان خوولەکێک بێدەنگ بن ئەمرۆ قاسملۆ لە بەرزترین کەنیسەی شارەوە زەنگی پرسە لێ دەدا بۆ تیرۆری سیاسی سێ ژنە جالاکی کورد مێژووتان دەخاتە بەردەم پرسیارەوە و
شارتان دێنێتەوە خرۆشان
on FB
http://t.co/StA32pxtUG
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست