کارەساتی لێدەکەوێتەوە
Friday, 31/10/2014, 12:00
لە ماوەی جەند رۆژی رابردوو لە تونس ئەنجامی هەلبژاردنەکانی ولات راگەیەنرا تێیدا پارتى نەهزەى ئیسلامى تونس لە هەلبژاردنەکانی ولاتەکەیان شکستیان هێنا و دانیان بەشکستى خۆیان دانا،بەلام هەندێک هێزی سیاسی بە ناو سیۆسیال دیموکرات لە هەلبژاردندا شکست دەهێنێت پێگەی خۆیان لە دەست دەدەن لە هاوکێشەی سیاسیدا نەک ئەوەی دان بە شکستی خۆیدان نانێت بەلکو بابەتی جولاندنی هێز دێنێتە گۆڕێ دەڵێت ئەگەر فلانە شت وابێت ئەوە کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
دەزانم ئیسلامی و دیموکراسی دوو شتی جیاوازن بەلام ئەوە سەیرە ئەم هێزە بە ناو دیموکراسیانە کە شکست دەهێنێن لە پرۆسەی هەلبژاردندا بە ئەنجامەکەی رازی نابن دەڵێن کارەساتی لێدەکەوێتەوە لەوەش سەیرتر هێشتا سەری زمان و بنی زمانیان باسی دیموکراسیە.
نازانم ئەم دیموکراسیەی ئەم برادەرانە چیە و چۆنە؟
هەر کات و لە هەر شوێنێک چەک بەدەست حیزبەوە بوو مانایەک بۆ دیموکراسی نامێنێت بەتایبەت ئەگەر خاکی ئەو شوێنە دەولەمەند بوو لە ڕووی سەر زەوی و ژێر زەویەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست