کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادی تیرۆر کردنی رۆژنامەنووسێکی ئازادیخواز

Sunday, 18/01/2015, 12:00


کــێ هیرانت دینکــی تیرۆرکرد؟کــێ لە پشت تیرۆرکردنەوەکەوە بوو؟

هیرانت دینک رۆژنامەنوسی بە ناوبانگی ئەرمەنی لە ڕۆژی (19-1-2007) تیرۆرکرا لە لایەن تورکێکی شۆڤێنی و فاشیستەوە بەناوی (ئۆگون سامەست) پاش ئاشکرابوونی ناسنامەی بکوژ دەرکەوت کە پشتیوانیەکی زۆری لە ناو دەولەتدا هەیە .
بێگومان بە کوشتنی هیرانت شۆڤێنیزمی تورک ویستی پەیامێک بدات بە ئازادیخواز و قەلەم ئازاد و دیموکراتخوازەکانی ناو تورکیا بەتایبەتیش ئەرمەنیەکان کە ئەگەر بەردەوام بن لە سەر ئاراستەی ئینسان دۆستی هیرانت ئەوە جارەنوسیان لە هیرانت باشتر نابێت بەلام بە خاوەنداری کردنی ئازادیخواز و ئینسان دۆست و قەلەم ئازاد و دیموکراتخوازەکانی ناو تورکیا لە تەرمی هیرانت دواتر لە کەیسەکەی دەرکەوت زۆرن ئەو کەسانەی کە دژی شۆڤێنیزم،میللیگەرایی،نەژادپەرستین وە مەراسیمی زۆر گەورەی بۆ سازکرا هەموو بەشداربووانی بە یەک دەنگ دەیانگوت
(ئێمە هەموو هیرانتین) (ئێمە هەموو ئەرمەنیین)

شۆڤێنیزمی تورک زۆر لەمە ترسان جونکە شۆڤێنزم گورزێکی کاریگەری بەرکەوت بۆیە یەکسەر دەولەت و هێزە فاشیست و شۆڤێنیستەکان کەوتنە نێو جموجولەوە تا رێگری لەو بارودۆخە بکەن کە لە دوای تیرۆرکردنی هیرانتەوە هات بووە پێش کە هیچ کات چاوەروانی ئەوەیان نەدەکرد ،بۆیە (دەنیز بایکال و دەولەت باخچەلی) کە سەرۆکی هەر دوو پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا (جەهەپە ،مەهەپە)بوون راستەوخۆ هاتنە پال دەولەت و وتیان (میللیگەرایەتی بڕ بڕەی پشتی تورکیایە) وە خاوەنداریان لەو تاوانە کرد وە وتیان ئەمە بۆ داهاتووی کۆماری تورکیا مەترسیدارە کە ئەم دوو پارتە ئەگەر بۆیان بکرایە ئاسمانی خۆیان جیا دەکردەوە لەگەل (ئاک پارتی) دا کە لە دەسەلاتە تاکو ئێستاش بەلام کە باسی هاتە سەر شۆڤێنیزمی تورک ئەوە موو بە بەینیاندا ناچێت ..... .

بەئاسکرا و بێ پێچ و پەنا لە بەرامبەر ئەو شەپۆلە لە کەسانی ئازادیخواز و ئینسان دۆست و قەلەم ئازاد و دیموکراتخوازەکانی ناو تورکیا کە دەیانگوت دەیانگوت (ئێمە هەموو هیرانتین) (ئێمە هەموو ئەرمەنیین) دەولەت و شۆڤێنیزمی تورک مەراسیمی گەورەترییان رێکخست و دەیانوت (ئێمە هیرانت نـیـن ،ئێمە ئەرمەنی نـیـن ،ئێمە هەموومان تورکین هەموو کەس لە تورکیا تورکە ئەوەی تورک نەبێت پێویستە نەژێـت) بەم شێوەیە ویسیان کەسانی ئازادیخواز بترسێنن دوور کەونەوە لەو ئاراستەیەی هیرانت،وە مارشە بێزارکەرەکەیان دەوتەوە
(مـــن تـورک)

بۆ ئەم مەبەستەش هەرەشەی کوشتنیان لە کەسە ئازادیخواز و دیموکراتخوازانە دەکرد کە لە ناوەوەی ولات بوون تا ئەو دەنگە ئازادیخواز و دیموکراتخوازانە بێ دەنگ بکەن لەوانەش (یەشار کەمال ، ئۆرهان پامۆک) جەندینی تر ئەم کرە تیرۆریستیە و سەدانیتری وەک ئەم کارە قێزەونە کاری دەولەت خۆیەتی کەواتە ئەمە تیرۆری دەولەتە ، دەولەت خۆی ئەم کارە تیرۆریستیەی کردووە .... .

ئەو کەسانەی کە ئێستا لە سەر دەسەلاتن هەمان ئەو کەسانە بوون کە لەو سات و کاتەدا لە سەر کورسی دەسەلات بوون کەواتە کێ لە پشت ئەو تیرۆرکردنەوەویە ئەوە زۆر روونە .... .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە