لە رانیە و پشدەر عادل هاوپەیمانى كوردستان شەرمەزار دەكات
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
عادل كە بۆ رۆژانى هەڵبژاردن چاویلكەى رەشی خستۆتە چاوى نوێنەری كەم ئەندامى هاوپەیمانەتیە رۆتینیەكەى پارتى و یەكیتیە چونكە تەنها بە پشتگیری مەڵبەند بۆتە كاندید , ئەو كوڕە جگە لەوەى كە كەسایەتیەكى سوكى هەیە و كەس ئامادە نیە گوێی بۆ بگرێت و تەماشایی ئەو فاوڵە گەورانەى بكەن :
1ـ ناوى لە خۆی ناوە حاكم لە كاتێكدا تەنها جێبەجێكاری دادى (المنفژ العدل) بوە لە دادگاى بەرای ناحیەى حاجیاوا ئەمەش بەكارهێنانى زاراوەى (حاكم)ە بۆ بەدەستهێنانى پلەى دیاریكراو و جگە لەوەش ئەمە ئەگەر لە رووى یاساییەوە لێكۆڵینەوە لەسەر بكرێت واتا بەشداربوونى دەسەڵاتى دادوەری لە پروپاگەندەى هەڵبژاردن و با لیستەكانى (گۆران , كۆمەڵ , یەكگرتوو) ئەو بابەت بە ووردى دیراسە بكەن و لێ بكۆڵنەوە .
2ـ لایەنگرانى پارتى لە دەڤەری پشدەر و بیتوێن بە هیچ شێوەیەك دەنگى پێ نادەن چونكە ئەوان تەنها دەنگ بۆ پاڵێوراوە پارتیەكان دەدەن و ئەمەش بە روونى لە ڕاگەیاندن بە دیار دەكەوێت و خەڵكى پارتیش زۆر دژایەتى ئەو كاندیدە كەم ئەندامە دەكەن .
3ـ یەك مانگ پێشتر چۆتە لای ماڵی ئەنوەر بەگى بێتواتە بۆ ئەوەى دەنگى ناحیەى خۆشناوەتى بۆ خۆی كۆبكاتەوە و هانى خەڵك بدات كە دەنگى بدەنى بەڵام ئەو ئەنوەر بەگ وتبووى تۆ پیاوێكى عادیلى چونكە بە یەك چاو سەیری خەڵك دەكەیت بۆیەش ئێمە دەنگت پێ نادەین .
4ـ ئاستى رۆشنبیر اخلاقی زۆر لاوازە و پێشتر دوكانى مۆبایلى هەبووە لە رانیە و ئەو دوكانەشی وەكو شوێنێك بۆ فەسادى ئەخلاقی بەكارهێناوە و هەموو دوكاندارەكانیش دەزانن كە لەسەر چی دوكانەكەیان پێ داخست .
5ـ جگە لە خۆی نەبێت كەسیان یەكیتى نیە و ئەوانى تر هەموویان ئیسلامین و یەكیتیش بۆیە ئەمەى هەڵبژاردووە چونكە یەكیتى ئەوەندە ڕووخاوە پەنا بۆ خەڵكانێك دەبات بینكاتە كاندید كە لە نمونەى ئەم كەسانە بێت.
6ـ باوك و مام و خاڵەكانى عادل هەموویان بەعسی بوون و جاش بوون و لەگەڵ پیاوانى استخبارات بوون و لە ناو چوارقورنەش هەموو كەس دەزانێت كە چەند سوك و بێ بەهان بۆیەش یەكیتى هەر قابیلى ئەو پیاوە سوكانەیە .... هەزار جار پیروز كەم ئەندامان كە ئەمجار نوێنەرتان دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست